| 
                    
                        |  |  
                        | یه‌كێتی ئه‌وروپا (6500) دۆلار له به‌رامبه‌ر هه‌ر كۆچبهرێكدا ده‌دات |  
                        | 28/05/2015   09:07:46 |  
                        | (سبەی): یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات ئه‌و (40)هه‌زار كۆچبه‌ره سوری و ئهریتریهی کە خۆیان گه‌یاندوه‌ته یۆنان و ئیتالیا وه‌ربگرن.
 له‌وباره‌یه‌وه دیمیتریس ئاڤارامۆپۆلۆس به‌رپرسی كاروباری په‌نابه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، له پلانیاندایه له ماوه‌ی دو ساڵدا ئه‌و (40)هه‌زار كۆچبه‌ره سوری و ئهریتریاییه كه خۆیان گه‌یاندوه‌ته‌وه یۆنان و ئیتالیا به سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپادا دابه‌ش بكه‌ن.
 جەختیشی كرده‌وه كه دابه‌شكردنه‌كه له سه‌ر بنه‌مای چوار پۆلێنهبهندی سه‌ره‌كی ده‌كرێت كه بریتییه له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نیشتیمانی، رێژه‌ی دانیشتوان، بێكاری و ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه وه‌رگیراون، جگەلەوەش، یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی هه‌ر كۆچبهرێكدا (6500)دۆلار به‌ئه‌ندامه‌كانی ده‌دات.
 هاوکات ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه هه‌ر یه‌كە له دانیمارك و به‌ریتانیا و ئێرله‌ندا دژی ئه‌م پلانه نوێیه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه‌ستنه‌وه.
 
 |  
                        |  |  |