| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             ناوبژیوان یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ دیاری‌کرا  | 
                     
                    
                        | 
                            19/05/2015   13:34:01 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، جونه‌یت چاكیری به ره‌گه‌ز توركیان وه‌ك ناوبژیوانی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ دیاریكردوه. 
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، گه‌یشتنه یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ، کە رۆژی (6)ی مانگی داهاتو، ئه‌و یارییه له به‌رلین ئه‌نجامده‌درێت و جونه‌یت چاكیری ناوبژیوانی توركیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و یارییه دانراوه. 
چاكیری ته‌مه‌ن (38) ساڵ، له ساڵی (2006)ه‌وه بۆته ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و له‌لایه‌ن فیفاوه متمانه‌ی پێبه‌خشراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی باشی له چامپیۆنس لیگدا هه‌یه و پێشتر چه‌ندین یاری گرنگی به‌ڕێوه‌بردوه، له‌وانه یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی ساڵی (2012)، كه له نێوان چێڵسی و به‌رشه‌لۆنه‌دا بو به‌ڕێوه‌بردوه. 
هه‌روه‌ها له هه‌مان ساڵدا یه‌كێك بو له ناوبژیوانه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا و چه‌ند یارییه‌كی به‌ڕێوه‌بردوه كه دیارترینیان یاری ئیسپانیا و پرتوگال بو له قۆناغی نیوه‌ی كۆتاییدا. 
هه‌روه‌ها یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا، مارتن ئاتیكسۆنی ئینگلیزی وه‌ك ناوبژیوانی یاری نێوان سیڤیلیای ئیسپانی و دنیپرۆی ئۆكرانیا دیاریكردوه، كه ئه‌م دو یانه‌یه یاری كۆتایی خولی ئه‌وروپی ئەنجام دەدەن. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |