|
چین؛ دارستانێكی به‌ردین و دیمه‌نێكی ناوازه..ڤیدیۆ |
23/05/2015 10:06:00 |
(سبەی):
دارستانی شیلین، ئه‌و دارستانه‌یه كه له‌بری دار، به‌ردی تێدایه، ئه‌م دارستانه به‌رداوییه یه‌كێكه له شوێنه سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كانی بواری زانستی جیۆلۆجیی و ده‌كه‌وێته وڵاتی چین و به‌هۆی بێ وێنه‌یی و سه‌رنج راكێشییهوه، رێكخراوی یۆنسكۆ خستویه‌تیه لیستی شوێنه‌واره جیهانییه‌كان.
به‌رده‌كانیش ئه‌گه‌رچی بێ رۆح و بێ گیانن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ سروشتی دارستانه‌كه‌دا خۆیان گونجاندوه كه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیارێكی به‌هره‌مه‌ند چه‌ندان شكڵ و شێوازی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ری لێ نهخشاندبێتن وایه.
|
|
|