Print WWW.SBEIY.COM
 لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
29/05/2015 10:34:25
(سبەی):
داعش كۆنتڕۆڵکردنی گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرتی لیبیا رایدەگەیەنێت، فڕۆكە جەنگیەكانی ئەو وڵاتەش بۆردومانی مۆڵگەكانی داعش لەو شارە دەكەن.
رێكخراوی تیرۆرستی داعش كۆنتڕۆڵكردنی بنكەی ئاسمانی قەرزابیەی لە شاری سەرتی لیبیا راگەیاند كە گەورەترین بنكەی ئاسمانیە لەو شارەدا، ئەوەش هاوكات بو لەگەڵ گەیشتنی برناردینۆ لیۆن، نێردراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسیەكانی داعش لەو وڵاتەدا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بەناوی وتەبێژی حكومەتی لیبیاوە بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە بۆردومانی بنكە و بارەگاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشی لە سەرت و دەوروبەری كردوە.
وتەبێژەكەی حكومەت بێئاگای خۆی نیشانداوە سەبارەت بە كۆنتڕۆڵكردنی بنكەی ئاسمانی قەرزابیە لەلایەن داعشەوە.