Print WWW.SBEIY.COM
 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
29/05/2015 20:16:14
(سبەی):
لە ساتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵەدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) بەڕێوەدەچێت.
قۆناغی یەكەمی پرۆسەی هەڵبژاردن كۆتایی هات‌و هیچ یەكێك لە دو كاندیدەكە كە بریتین لە (جۆسێف بلاتەر)و (شازادە عەلی بن حسێن) نەیانتوانی رێژەی پێویست كە دو لەسەر سێی كۆی گشتی دەنگدەرانە بەدەستبهێنن، بۆیە هەڵبژاردنەكە كەوتە قۆناغی دوەمەوە.
لە قۆناغی یەكەمدا پلاتەر سەرۆكی ئێستای یەكێتییەكە (133) دەنگی بەدەستهێناو شازادە عەلی بن حسێن-یش (73) دەنگی بەدەستهێنا.(3) دەنگیش پوچەڵكرانەوە.
نوێنەری (209) وڵات كە ئەندامن لەم یەكێتییەدا بەشداری پرۆسەی دەنگدان دەنكەن‌و ئەم هەڵبژاردنە یەكێكە لە هەڵبژاردنە پڕكێشمەكێشەكانی ئەو یەكێتییە بەهۆی گومانەكانی گەندەڵی‌و تۆمەتی دەستگرتن بەسەر كورسی یەكێتییەكەدا لەلایەن پلاتەرەوە كە (17) ساڵە سەرۆكی ئەم یەكێتیەكەیە.