Print
 سوید؛ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندی کوردو نوێنه‌ری پارته‌کانی ئه‌و وڵاته‌، خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری خه‌ڵکی کوردستان سازده‌کرێت
Saturday, March 12, 2011

(سبه‌ی):
هونەرمەندان خالید رەشید، کەمال محەمەد، کاوە حەمە سالح، ئەحمەد بەرزنجی بەشداری خۆپیشاندانی ستۆکهۆڵمی سوید دەکەن.
وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ (یه‌کشه‌ممه‌) رێکه‌وتی 6/3/2011 سه‌عات 12:30 بۆ 14:30 بەبۆنەی  تێپەڕبونی ٢٠ ساڵەی راپەرینی خەڵکی کوردستان و ئیدانەکردنی ته‌قه‌کردن له‌ خۆپیشاندەران و داخستنی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین، لەلایەن یەکێتی قوتابیانی کوردستان،  رەوەندی کورد لەشاری ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانێک ساز دەکات.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا هه‌ریه‌که‌ له‌ هونەرمەندان (خالید رەشید، کەمال محەمەد، کاوە حەمە سالح، سەید ئەحمەد بەرزنجی) بەپەیام  و سرود بەشداری دەکەن.
 هاوکات بۆدیل سیبلۆس، پەیامێک ئاراستەی خۆپیشاندەران دەکات بەناوی پارتی ژینگەی سویدەوە، ئامینە کاکە باوە بەناوی پارتی چەپەوە وتارێک پێشکەش دەکات، کارولینا سیزبەر، بەناوی پارتی کریستنەکانی سویدەوە وتارێک پێشکەش دەکات.

 کات و شوینی خۆپیشاندان
یەکشەممه‌  
2011-03-06
گۆڕەپانی
Serglstorget
سه‌عات 12:30 – 14:30

گروپی ١٧ شوبات /ستۆکهۆلم

Sbeiy.com © 2007