Print
 ئه‌مڕۆ دانیشتوانی ناحیەی مەسیف بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کانیان خۆپیشاندان ده‌که‌ن
Monday, March 14, 2011

(سبه‌ی):
راگه‌یه‌ندراوی دانیشتوانی ناحیه‌ی مه‌سیف
ئاگاداری هەموو خەڵکی خۆشەویستی ناحیەی مەسیف دەکەینەوە کە بڕیار وایە ڕۆژی دووشەممە رێکه‌وتی 7/3/2011 ڕێپێوانێکی ئاشتیانە ئەنجام بدرێت لە شاری مەسیف بۆ بەرزکردنەوە و ناساندنی داواکاریەکانمان بەرەو رووی بەرپرسان لەم شارۆچکەیەدا.
هیوادارین بتوانین لە رێگەی خۆپیشاندانێکی هێمنانەدا داواکاریەکانمان بگەیەنین بە لایەنە پەیوەنددارەکان .
داوا لە خەڵکی مەسیف دەکەین پشتگیریمان بکەن و بە ژدار بن لە گەڵمان بۆ ئەوەی بتوانین حەددێک دابنێین بۆ دیاردەی گەندەڵی و کەمی خزمەتگوزاری .
ئامانجی ئەم خۆپیشاندانە تەنها ناساندنی کەموکورتی و بێخزمەتی بەرامبەر خەڵکی بە شەرەفی ئەم شارە تێکۆشەرەیە.
ڕێژەی دیاردەی گەندەڵی لەم شارەدا بە بەراوورد لە گەڵ شارەکانی تری کوردستاندا یەکجار بەرزە، ئەویش بە هۆی ئەو ژمارە زۆرە لە بەرپرس و کاربەدەست و فەرمانگە حیزبیەکان لەم شارەدا، بۆیە داواکاریەکانمان دەخەینە بەردەم بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هەرچی زووە حەددێک دابنێت بۆ دیاردەی گەندەڵکاری و کەمی خزمەتگوزاری لەم شارە دا.

Sbeiy.com © 2007