Print
 سلێمانی‌؛ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ رێوڕه‌سمی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز له‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌را ساز ده‌كات
Wednesday, March 23, 2011

(سبه‌ی‌):
ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سبه‌ینێ‌ (یه‌كشه‌ممه‌) 20/3/2011 كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز، رێوڕه‌سمی‌ ئه‌و جه‌ژنه‌ و كردنه‌وه‌ی‌ ئاگری‌ نه‌ورۆز له‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ دانه‌یه‌كیان بۆ (سبه‌ی‌) ناردوه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدانی‌ خۆپیشاندانه‌كان ئاگادر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ به‌رزڕاگرتنی‌ گیانی‌ پاكی‌ شه‌هیدان، سه‌عات 4:00ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ سبه‌ینێ (یه‌كشه‌ممه‌) بفه‌رمون بۆ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ داگیرساندنی‌ مه‌شخه‌ڵی‌ نه‌ورۆز.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌


خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان…

خێزانی شه‌هید………………………………….

بۆ رۆژی نه‌ورۆز كه‌ ده‌كاته‌ 20/3/2011 و له‌ مه‌راسیمی نه‌ورۆزدا بۆ به‌رزراگرتنی گیانی پاكی شه‌هیدانی شۆڕشی نێرگزی‌ له‌ مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی، كاتژمێر 4 پاشنیوه‌ڕۆ مه‌شخه‌ڵی حه‌قیانیه‌ت داده‌گیرسێنرێت له‌ لایه‌ن ئێوه‌ی سه‌ربه‌رزه‌وه‌. داواكارین له‌ ئێوه‌ی خێزانی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان كه‌ بفه‌رموون بۆ داگیرساندنی مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز و پێشكه‌شكردنی وته‌تان له‌و مه‌راسیمه‌دا…

له‌گه‌ڵ رێزی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی
   18/3/2011

 

Sbeiy.com © 2007