Print
 رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادییه‌وه‌
Wednesday, March 23, 2011

ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ هه‌مو هاوڵاتیان ‌و كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن ‌و پارته‌ سیاسیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا چه‌ند گروپ‌و كه‌سانێك له‌ ژێر ناوی‌ جیاجیا كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا كردوه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ناڕازی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌.
ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ تا ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌كردوه‌ له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌ی‌ كه‌ ته‌نها (داواكارییه‌كان) نوێنه‌رایه‌تی‌ ئێمه‌و خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن. ئه‌و گروپ‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا كردوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پره‌نیسپ و هه‌ڵوێستی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ بوه‌و به‌هیچ جۆرێك نوێنه‌رایه‌تی‌ خۆپیشانده‌ران‌و ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادیان نه‌كردوه‌.

ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌

22\3\2011

 

Sbeiy.com © 2007