Print
 هه‌ولێر؛ کامێرامانێکی KNN له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاکه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا
Saturday, March 26, 2011


(سبه‌ی):
کامێرامانێکی نوسینگه‌ی هه‌ولێری که‌ناڵی KNN له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاکه‌وتنی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستگیرکراوه‌و تا ئێستا ئازاد نه‌کراوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ژار ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری که‌ناڵی KNN بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: ئه‌میر ئه‌بوبه‌کری کامێرامانی که‌ناڵه‌که‌مان ماوه‌ی دو سه‌عاته‌ له‌لایه‌ن هێزێکی پۆلیسی فریاکه‌وتنی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌و تاوه‌کو ئێستا ئازاد نه‌کراوه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و کارمه‌نده‌یان له‌ شه‌قامی (60)ی هه‌ولێر ده‌ستگیر کراوه‌و له‌وکاته‌شدا هیچ کارێکی رۆژنامه‌وانی نه‌کردوه‌و تا ئێستاش پۆلیسی فریاکه‌وتن هۆکاره‌که‌ی ئاشکرانه‌کردوه‌.

 

 

Sbeiy.com © 2007