Print
 قه‌ڵادزێ؛ به‌ به‌شداری‌ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری‌ ئۆپۆزسیۆن، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری‌ به‌رفراوان به‌رده‌وامه‌
Monday, April 4, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی له‌ شاری قه‌ڵادزێ به‌ به‌شداری چین و توێژه‌کانی هاوڵاتیان و ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیپێکرد.
له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا که‌ له‌ به‌رده‌م باخی گشتی ئه‌و شاره‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌دان هاوڵاتی به‌شدارن تیایداو ژماره‌یه‌کی زۆری خوێندکارانی ئاماده‌ییش بۆ پشتگیری خۆپیشانده‌ران به‌شداریان له‌ کۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌دا كردوه‌.
هاوکات وه‌فدێکی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی سلێمانیش به‌شدارییان کردوه‌.

محه‌مه‌د عوسمان

Sbeiy.com © 2007