Print
 سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بوێری‌ هاوڵاتیانی‌ تونسی كرد
Saturday, January 15, 2011
(سبه‌ی):
راپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی تونس کاردانه‌وه‌و جیاوازی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی به‌دوای خۆیدا هێناو له‌و میانه‌دا، باراک ئۆباما ستایشی بوێری‌ هاوڵاتیانی‌ تونسی كرد.
دوای 23 ساڵ له‌حوکمکردن، دوێنێ (شه‌ممه‌) کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی) هێناو ناوبراو بۆ سعودیه‌ هه‌ڵهات.
له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا باراك ئۆباما، سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا‌ ئیدانه‌ی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتیانی‌ تونسی كرد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌و‌ هاوکات ستایشی‌ بوێری‌ و لێهاتویی‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی كرد.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ شاهیدی‌ خه‌باتی‌ هاوڵاتیانی‌ تونسن بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌ ره‌واكانیانن.
ئۆباما داواشی‌ له‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان كرد هێمنی‌ خۆیان بپارێزن و خۆیان له‌ توندوتیژی‌ به‌دوربگرن، هه‌روه‌ها به‌پێویستیش زانی به‌زوترین کات هه‌ڵبژاردنێكی‌ ئازادانه‌ له‌و وڵاته‌ ئه‌نجامبدرێت، كه‌ ده‌ربڕی‌ ئیراده‌ی‌ هاوڵاتیانی تونس بێت.
Sbeiy.com © 2007