Print
 ژماره‌ی کوژراوانی کرده‌وه‌ توندوتیژییه‌کانی میسر، سنوری 100 که‌سی تێپه‌ڕاند
Sunday, January 30, 2011

(سبه‌ی):
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به‌پێی ئامارێکیش، زیاتر له‌ 100 که‌س له‌کرده‌وه‌ توندوتیژییه‌کاندا کوژراون.
له‌و ئاماره‌دا که‌ ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) له‌سه‌رچاوه‌ی ناڕه‌سمییه‌وه‌ ده‌ستی که‌وتوه‌، له‌روداوه‌ توندوتیژییه‌کانی چه‌ند رۆژی رابوردوی میسر، زیاتر له‌ 100 که‌س کوژراون و له‌هه‌مانکاتدا زیاتر له‌ 2 هه‌زار که‌سیش برینداربون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکردوه‌، که‌ له‌ناوچه‌یه‌کی باشوری شاری قاهیره‌ هێزه‌کانی پۆلیس 17 که‌سیان کوشتوه‌ که‌ ‌هه‌وڵیانداوه‌ هێرشبکه‌نه‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیس.
ئاژانسی (رۆیته‌رز) ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانییه‌کان زۆر له‌وه‌ زیاتربێت و تاوه‌کو ئێستا ئامارێکی ره‌سمی له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌.

 

Sbeiy.com © 2007