Print
 دژی روداوه‌کانی هه‌رێم، ره‌وه‌ندی کوردی له‌ نه‌رویج خۆپیشاندان بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامده‌ده‌ن
Monday, February 28, 2011


(سبه‌ی):
ئاگاداری سەرجەم کوردانی وڵاتی نەرویج دەکەین کە "کۆمیتەی پشتگیری لەخواستەکانی خەڵکی کوردستان/ نەرویج" هەستاوە بە سازدانی خۆپیشاندانێک بۆ بەردەم دامەزراوە بەرپرسەکان لە وڵاتی نەرویج و باڵیۆزخانەی وڵاتانی دیکه‌ی جیهان لە ئۆسلۆی پایتەخت و بەتایبەت باڵوێزخانەی ئەمه‌ریکا.
ئەم خۆپیشاندانە بۆ پشتیوانیە لەخواستی خەڵکی کوردستان و خۆپیشاندان و چالاکیە مەدەنی و ئاشتیخوازانەکەیان، کە لەڕۆژی 17ی فیبرایەری 2011 وەک راپەڕینێکی سپی هەڵگیرساوە.
لەم چالاکیەدا دەمانەوێت تێکڕای ناوەندی دەسەڵات و رێکخراوە مرۆڤدۆست و مەدەنیەکانی وڵاتی نەرویج ئاگادار بکەین لەو چەوساندنەوە و ناعەدالەت و تیرۆرەی لەکوردستاندا بەڕێوە دەچێت لەدژی دەنگی خەڵک و راگەیاندنی ئازادی خەڵکی کوردستان، بۆیە بەشداریکردنتان نیشانەی بێگومانی دڵسۆزی و بەتنگەوەهاتنتانە بۆ خەڵکی کوردستان و خواستە رەواکانیان.

سەرکەوتو بێت خواستەکانی خەڵکی سڤیل و هاوڵاتیانی کوردستان

کۆمیتەی پشتگیری لەخواستەکانی خەڵکی کوردستان/ نەرویج
 
 
شوێنی کۆبونەوە مەیدانی کرێکاران کاتژمێر 2:30 پاش نیوەڕۆ بۆ 5:00 لەبەرواری 25/02/2011 رۆژی هەینی. Youngstorget 11, 0181 Oslo
بۆزانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه‌:

93821235(47+)
41342878(47+)
40991395(47+)

 

Sbeiy.com © 2007