Print
 له‌نده‌ن؛ ره‌وه‌ندی کوردی بۆ پشتیوانی له‌خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێم، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆپیشاندان ده‌که‌ن
Monday, February 28, 2011


(سبه‌ی):
بانگه‌واز بۆ به‌شداری له‌ ڕێپیوانی له‌نده‌ن
ئازادیخوازان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له‌به‌ریتانیا
بۆ پشتیوانی له‌ڕاپه‌ڕینه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و شاری سلێمانی دژ به‌  ده‌سه‌ڵات و ئه‌و چه‌کدارانه‌ی لقی چوار که‌ ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران کردوه‌، داواتان لێده‌كه‌ین كه‌ ڕۆژی هه‌ینی  25ی شوبات به‌شداری چالاكی خۆپیشاندانی له‌نده‌ن بكه‌ن.
چالاكیه‌كه‌ به‌م شێوه‌ ده‌بێت: سه‌عات 1ی پاش نیوه‌ڕۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا ده‌بێت له‌ :
24 Grosvenor Square
London, W1A 1AE
United Kingdom
به‌شداریتان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی دنیا یه‌ له‌پێناو فشاری نێوده‌وڵه‌تی خستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان، وه‌ هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنی خه‌باتی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستانه‌ له‌ پێناو به‌ ده‌ستهێنانی ئازادی و شكست هێنانی هه‌ڕه‌شه‌ و كوشتاری ده‌سه‌ڵاتداراندا.
چه‌تری ئازادی له‌ له‌نده‌ن

Sbeiy.com © 2007