Print
 كه‌لار: به‌هۆی ته‌قه‌کردنی چه‌کداره‌کانی پارتی و پێکدادانی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان 25 که‌س برینداربون و منداڵێک کوژرا
Wednesday, March 2, 2011

(سبه‌ی‌):
شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا له‌ شاری‌ كه‌لار درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌ی‌ برینداره‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ 25 كه‌س، هاوکات منداڵێک کوژرا.
په‌یامنێرمان پێی‌ راگه‌یاندین كه‌ له‌میانی‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و پاسه‌وانه‌كانی‌ لقی‌ پارتیدا له‌ شارۆچكه‌ی‌ كه‌لار تاوه‌كو ئێستا 25 كه‌س بریندار بوه‌ که‌ 13 که‌سیان به‌ فیشه‌ک بریندار کراون، هاوکات منداڵێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌ناوی (دیلان ئه‌حمه‌د) کوژراوه‌.
وتیشی‌: چه‌ندین چه‌كداری‌ سه‌ر به‌ هێزی‌ زێره‌ڤانی‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ باره‌گای‌ لقی‌ پارتی‌ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران، له‌ خانه‌قینه‌وه‌ هێنراونه‌ته‌ كه‌لار.

Sbeiy.com © 2007