Print
 له‌ مانگی رابوردودا عێراق بایی 7 ملیار و 124 ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتوه‌
Thursday, September 22, 2011
(سبه‌ی‌):
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌ داهاتی‌ فرۆشتنی نه‌وت له‌ مانگی‌ رابوردودا گه‌شتوه‌ته‌ 7 ملیار 124 ملیۆن دۆلار.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراقی له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی‌ فرانس پرێس ئه‌وه‌ی‌ وتوه‌ كه‌: كۆی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی خاوی‌ عێراق له‌ مانگی رابوردودا گه‌شتوه‌ته‌ 67 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل.
ئه‌وه‌شی وتوه‌: كۆی‌ داهات له‌و رێژه‌یه‌ گه‌شتوه‌ته‌ 7 ملیار و 124 ملیۆن دۆلار.
Sbeiy.com © 2007