Print
 په‌رله‌مان به‌ده‌نگی زۆرینه‌ وه‌زیری نوێی کاره‌بای عێراقی ده‌ستنیشان کرد
Monday, October 10, 2011
(سبه‌ی):
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی، عه‌بدولکه‌ریم عه‌فتان، کاندیدی عێراقییه‌ی بۆ پۆستی وه‌زیری نوێی کاره‌با هه‌ڵبژارد.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی وه‌همییه‌وه‌ به‌ به‌های نزیکه‌ی ملیارێک و 700 ملیۆن دۆلار، رۆژی 6ی ئابی رابردو نوری مالیکی به‌ بڕیارێک، ره‌عد شه‌لالی له‌ پۆستی وه‌زیری کاره‌با لابرد‌.
Sbeiy.com © 2007