| 
                    
                        |  |  
                        | هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی |  
                        | 29/05/2015   10:51:32 |  
                        | (سبەی): شەوی رابردو بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان هەڵەبجە و شارۆچکەی سیروان، پێنج کەس بونە قوربانی.
 موقەدەم فازیل حەمە ئەمین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: روداوەی پێکدادانەکە لەنێوان ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری (میتسیۆ بۆشی-گڵاند) رویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە و چوار لە سەرنشینانی ئۆتۆمۆبێلەکەی دیکە برینداربون.
 وتیشی:  هۆکاری روداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ خێرا رۆیشتنی ئۆتۆمۆبێکی جۆری (میتسیۆ بۆشی-گڵاند) و تەقینی تایەکەی، لەوکاتەشدا لە ئاڕاستەی خۆی لایداوە و چوەتە سەر رێگای ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەکە و خۆی پێدا کێشاوە.
 |  
                        |  |  |