|
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران |
30/05/2015 14:59:25 |
(سبەی):
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كوژرانی (20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئه‌نبار رادەگەیەنێت و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ئەو پارێزگایەش دەڵێت: شاری رومادی لە سێ قۆڵه‌وه گه‌مارۆدراوه.
عه‌مید سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: له ناوچه‌ی قائیمی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار (20) سەرکردەی رێکخراوی داعش کوژران، کە لەنێویاندا كه‌سانی عێراقی و عه‌ره‌ب و چیچانی هه‌ن.
وتیشی: جگە لە کوژرانی ئەو (20) سەرکردەیە، گروپێكی سه‌ر به داعش له‌ناوچه‌ی مه‌نسوری شاری به‌غدا ده‌ستگیركراون كه ده‌ستیان هه‌بوه له چه‌ندین كار‌و تاوانی تیرۆریستی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌لی ئه‌و گروپه‌دا گیراوه كه له كاری تیرۆریستی‌دا به‌كاریان هێناوه.
لەلایەکی دیکەوە عه‌ماش كه‌ربولی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: شاری رومادی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لە سێ قۆڵه‌وه، گەمارۆ دراوە. |
|
|