Print
 ئاژانسی ناسا: له‌رێکه‌وتی 24/9دا مانگێکی دەستکرد دەکەوێتە خوارەوە
Monday, September 19, 2011
(سبه‌ی):
ئاژانسی ئاسمانی ناسا بڵاویکردەوە، مانگێکی دەستکرد کە تەمەنی 20 ساڵە و کێشەکەی 5 تۆن دەبێت، لە خولگەی خۆی لایداوەو پێشبینی دەکرێت له‌رۆژی 24/9دا بکەوێتە سەرزەوی.
رونیشیکردوەتەوە؛ ئەو مانگە دەستکردە خێراییەکەی 8 کیلۆمەترە لە چرکەیەکدا و لەکاتی کەوتنە خوارەوەشیدا، دەکەوێتە 57 پلە لە باکوری هێڵی ناوەڕاست و 57 پلە هێڵی باشور، کە بە چڕترین ناوچە دادەنرێت لەڕوی نیشتەجێبونەوە.
ناسا ئاشکرایکردوه‌؛ ئەو مانگە دەستکردە دەکەوێتە ناوچەیەک بە پانی 400-500 کیلۆمەتر، ئاماژەی بەوەشداوە، دەتوانن 2 سەعات پێش کەوتنە خوارەوەی ئەو مانگە دەستکرد بە دیاریکراوی ئەو شوێنە دەستنیشان بکەن، کە مانگە دەستکردەکە کردویەتە ئامانج.
جێێ ئاماژەپێکردنە ئەو مانگە دەستکردە لەجۆری (UARS)یه‌ و لەساڵی 1991ەوە لە خولگەکەیدا جێگیرکراوە، که‌بڕی تێچوه‌که‌ی 750 ملیۆن دۆلار بوه‌.
Sbeiy.com © 2007