Print
 دو کوپ قاوه‌، بۆ دوربون له‌ توشبون به‌ جه‌ڵته‌ی مێشک
Saturday, September 24, 2011

(سبه‌ی): 
 لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریخستوه‌، خواردنه‌وه‌ی دو کوپ قاوه‌ له‌ رۆژێکدا، توشبون به‌ جه‌ڵته‌ی ده‌ماخ به‌رێژه‌ی 14% که‌مده‌کاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بونی ماده‌ی دژه‌ ئۆکسید له‌قاوه‌دا، هۆکارێکه‌ بۆ که‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبون به‌و نه‌خۆشیه‌.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ئاشکرایکردوه‌؛ زیاده‌ڕۆییکردن له‌ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ ده‌رئه‌نجامی باشی نابێت، بۆیه‌ پێویسته‌ خواردنه‌وه‌که‌ی سنوردار بێت به‌ جۆرێک، له‌ رۆژێکدا له‌ دو کوپ قاوه‌ زیاتر نه‌خورێته‌وه‌.
هاوکات به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌، له‌ وڵاتی به‌ریتانیا رۆژانه‌ نزیکه‌ی 200 که‌س توشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماخ ده‌بن و دواتر زۆرێکیان روبه‌ڕوی شه‌له‌ل ده‌بنه‌وه‌.

Sbeiy.com © 2007