Print
 فه‌یسبوک سێیه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه‌
Tuesday, October 4, 2011
(سبه‌ی):
به‌پێی دواترین ئاماری جیهانی، له‌ ئێستادا ژماره‌ی ئه‌ندامانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک گه‌یشتوه‌ته‌ 800 ملیۆن که‌س و له‌دوای هه‌ریه‌که‌ له‌ وڵاتانی چین و هندستان دێت، که‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌یان هه‌ریه‌که‌ 1,346 و 1,200 ملیار که‌سه‌.
فه‌یسبوک له‌ مانگی شوباتی ساڵی 2004 له‌سه‌ر ده‌ستی مارک زۆکه‌ربێرگ دروستکراو له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانی ژماره‌یه‌کی پێوانه‌یی له‌ڕوی به‌شداریکردنه‌وه‌ تۆمار بکات.
له‌هه‌مانکاتدا گوگڵ پڵه‌س به‌گه‌وره‌ترین رکابه‌ری نوێی فه‌یسبوک داده‌نرێ، به‌ڵام شاره‌زایان پێیانوایه‌ فه‌یسبوک تا چه‌ندین ساڵی تر ده‌توانێت له‌سه‌ر و ریزبه‌ندی هه‌ریه‌که‌ له‌ وڵاتانی چین و هیندستانیشه‌وه ‌بێت.
Sbeiy.com © 2007