Print
 هه‌فته‌ی داهاتو نوێترین جۆری مۆبایلی ئایفۆن ده‌که‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌
Wednesday, October 5, 2011
 (سبه‌ی):
وا بڕیاره‌ 14 ئه‌م مانگه‌، کۆمپانیای ئه‌پڵ نوێترین جۆری مۆبایلی ئایفۆنی 4s. ی بخاته‌ بازاره‌کانی جیهانه‌وه‌.
له‌ تایبه‌تمه‌نیدییه‌کانیشی، له‌ 5 پرۆسیسه‌ر پێک هاتوه‌ و له‌روی خێراییشه‌وه‌ دو هێنده‌ی ئایفۆن4 خێراتره‌، هه‌روه‌ها کامێراکه‌ی 8 مێگاپێکسله‌ و توانای وێنه‌گرتنی ڤیدیۆیی هه‌یه‌ به‌ به‌رزترین کوالیتی.
کۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاندوه‌؛ له‌م مۆبایله‌ نوێیه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و کێشانه‌ چاره‌سه‌رکراون که‌ له‌مۆبایلی ئایفۆنی 4دا هه‌بوه‌.
ده‌رباره‌ی کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌ بازاڕه‌کاندا، ئه‌پڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌ ئایفۆنی (4s. )دا، ده‌که‌وێته‌ بازاڕه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌، رۆژی 24ی مانگیش له‌بازاره‌کانی ئه‌وروپا بڵاوده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا واده‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دیاری نه‌کردوه‌.
 
Sbeiy.com © 2007