عێراق یه‌كێكه له گه‌نده‌ڵترین وڵاتی دنیا، لێكۆڵه‌ره‌و وكارمه‌نده‌كانی ده‌زگا جیاوازه‌كانی دژ به گه‌نده‌ڵی وه‌ك لیژنه‌ی نه‌زاهه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه وسه‌رجه‌م حكومه‌ته‌كانی به‌غدا رێگگر بوون له لێكۆڵینه‌وه وسزادانی گه‌نده‌ڵه‌كان..
له‌دوا راپۆرتی رێكخراوی Tansparency Internationalدا عێراق سێیه‌م ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵه له دنیادا دوای سۆماڵیا وبیرما، راپۆرته‌كه له 23 سێپته‌مبه‌ری ئه‌مسالدا بڵاوكرایه‌وه. له دانیشتنێكی سیناتۆره دیموكراته‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی رۆژێكی پێشتر، دووشه‌ممه 22 سێپته‌مبه‌ری 2008، زیاتر هۆكاره‌كانی ئه‌م گه‌نده‌ڵی ودزی وچه‌ته‌ییه ده‌ركه‌وتوه.
له‌م دانیشتنه‌دا سێ عێراقی بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس قسه‌ی خۆیان كردوه.
سه‌لام ئه‌دهوب، تا ساڵێك له‌مه‌و به‌ر چاودێری سه‌ره‌كی له به‌غدا له نوسینگه‌ی عێراق دژ به گه‌نده‌ڵی، ئێستا به‌هۆی هه‌ره‌شه‌ی كوشتنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێ بوه. ئه‌م زاته له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر عباس مه‌هدی، راوێژكاری پێشِووی نوری مالیكی، وسه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ ئیستیسمار و‌ئێستا رایكردوه بۆ ئه‌مه‌ریكا وشاهیدی سێیه‌م كه له‌رێگای تۆری ته‌له‌فزیۆنی داخراوه‌وه باسی خۆی كردوه له شوێنێكی دیارینه‌كراو عێراقیه و كه وره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی هه‌یه وراوێژكاری نوێنه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی باڵاده‌سته له عێراق.
ئه‌وه‌ی گومانی له‌سه‌ر نیه كه 18 ملیارد دۆلار له ساڵی 2003 ه‌وه لفی لێدراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران له به‌غدا وبه‌پێی قسه‌كانی ئه‌دهوب رۆژی دووشه‌ممه له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس 4 ملیارد دۆلار له‌و بری پاره‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه دزراوه وبه‌شێك له‌م پاره‌یه چۆته گیرفانی قاعده ورێكخراوه توندره‌وه‌كانی تره‌وه.
له ئۆگۆستی 2007 سه‌لام ئه‌دهوب له‌گه‌ڵ دادوه‌ر رازی هه‌مزه الرازی وهه‌شت هاورێییان چونه‌ته ئه‌مه‌ریكا بۆ خولێكی فێربوون ومه‌شق كه له‌لایه‌ن وه‌زراه‌تی دادی ئه‌مه‌ریكیه‌وه رێكخرابوو. كاتێك ئه‌وان له خوله‌كه‌دا بون رازی له‌لایه‌ن مالیكیه‌وه به‌گه‌نده‌لًی تۆمه‌تبار كرا وله پۆسته‌كه‌ی ده‌ری كردوه. ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه‌له‌گه‌ل ئه‌م تیمه‌دا كاریان كردوه كه یه‌كێكیان Stuart Bowen چاودێریكه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ئه‌م كه‌سانه‌ی به باوه‌رپێكراو شوێنی متمانه وه‌سف كردوه له‌كاتی كاركردنیاندا به‌یه‌كه‌وه.
له‌كاتی دانیشتن له‌گه‌ڵ سیناتۆره دیموكراتیه‌كاندا ئه‌دهۆب ووتی: " ریگام پێبده‌ن كه روونی كه‌مه‌وه كه كه‌سانێكی زۆر ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق هه‌ن كه نایانه‌وێت ئه‌م قسانه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین بكرێت". روونیشی كرده‌وه كه خۆی وخێزانه‌كه‌ی چه‌ند جارێك هه‌ره‌شه‌ی كوشتنان لێكراوه. له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا روونی كرده‌وه كه 31 كه‌س له‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌گه‌ڵیدا كاریان كردوه بۆ ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی كوژراون.
له‌و نموونانه‌ی گه‌نده‌ڵی وچه‌ته‌یی كه ئه‌دهۆب باسی لێ‌كرد نموونه‌ی كرینی 18 هێلیكۆپته‌ر له جۆری 64M له ساڵی 2004 دا، ودواتر ده‌ركه‌وت 4 هێلیكۆپته‌ری شكاوی سلۆپه‌ر بوون كه بۆیاخ كرابوونه‌وه و25 ساڵیش كۆن بوون. وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراق (حازم الشعلان) كه هه‌نووكه له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه گومانی لێده‌كرێت سه‌دان ملیۆن دۆلاری بۆ گیرفانی خۆی لێ هه‌ڵگرتبێت. به‌رای ئه‌و شاهیدانه ئه‌م جۆره له گه‌نده‌ڵی ودزییه له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراقدا هه‌یه. هه‌روه‌ها زاوایه‌كی وه‌زیری به‌رگری ئێستای عێراق پاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوپای عێراق و قاعده ده‌دزێت.
به‌پێی قسه‌ی شاهیده‌كان سه‌رۆك وه‌زیران، جه‌نابی مالیكی، رێگر بوه له كاره‌كانی لیژنه‌ی نه‌زاهه وده‌ستی له هه‌موو كاره‌كان تێوه‌رداوه وفه‌رمانی ده‌ركردوه كه كارمه‌نده‌كان هاوكاری ئه‌و لیژنه‌یه نه‌كه‌ن. له دانیشتنێكی پێشووتردا له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی دادوه‌ر رازی رایگه‌یاندبوو كه له سه‌رجه‌م 3.000 حاڵه‌تی گه‌نده‌ڵیدا كه لیژنه‌كه له 2004 تا 2007 كردویه‌تی ته‌نها 241 لێیان حوكمیان به‌سه‌ردا دراوه. به قسه‌ی Stuart Bowen له‌و كاته‌وه‌ی رازی ناچاربوه پۆسته‌كه‌ی به‌جێ بهێلێت له كوتایی حوزه‌یرانه‌وه هیچ كارمه‌ندێكی باڵای عێراقی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه. به‌پێی قسه‌ی ئه‌و شاهیده‌ی ناوی نه‌براوه حكومه‌تی مالیكی ئه‌منیستی ده‌ركردو وسه‌دان گومان‌لێكراو وتۆمه‌تبار سوودیان لێوه‌رگرتوه.
پرۆفیسۆر عباس مه‌هدی رایگه‌یاند كه 17 ملیارد دۆلار پاره‌ی عێراق و نزیكه‌ی 5 ملیارد دۆلاری حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاره‌با ته‌رخان كرابوون، ئه‌م 20 ملیارده چی بۆ خه‌ڵكی عێراق به‌رهه‌م هێنا؟ له به‌غدا ئه‌مرۆ هاووڵاتیه‌ك یه‌ك سه‌عات له 7 سه‌عاتدا كاره‌بای هه‌یه. وه‌زیری پێشووی كاره‌با ئه‌یهه‌م سامه‌رائی له 2006 دا حوكمدرا وله‌لایه‌ن حه‌سحه‌سێكی كۆمپانایه‌كی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكیه‌وه توانی هه‌ڵبێت.
ئه‌م هه‌موو تۆمه‌ت وتاوانانه له‌لایه‌ن راپۆرتێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا پشتگیری لێكراوه كه له ئۆكتۆبه‌ری 2007 دا نووسراوه. راپۆرتی چاودێری ئه‌مه‌ریكی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق كه له ته‌موزری ئه‌مساڵدا درچوه باس له بریارێكی مالیكی ده‌كات كه بێ په‌سندكردنی خودی مالیكی هیچ كارمه‌ندێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار وئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی پێشووش ناكرێت سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كرێت.
راپۆرته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا 82 لاپه‌ره‌یه ولێ‌ی نووسراوه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ستیاره وته‌نها ستافی ناو سه‌فاره‌ت بۆیان هه‌یه بیخوێننه‌وه. پێكهاتوه له چه‌ند به‌شێك له هه‌موویان گرنگتر 35 لاپه‌ره‌یه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان كه وه‌زاره‌ت به وه‌زاره‌ت به دوورودرێژی وبه ژماره ورۆژ باسیان لێكراوه. له راپۆررته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له‌هه‌ر وه‌زاره‌تێك چاودێرێكی گشتی هه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵی وله‌كۆی 27 وه‌زاره‌ت 20 چاودێریان شیعه‌ن وسه‌ر به لایه‌نه‌كانی ئیتلافن له‌گه‌ڵ چه‌ند دانه‌یه‌ك سه‌ر به میلیشیای سه‌در، یه‌ك مه‌سیحی ویه‌ك كورد و5 سوننه‌ش. به‌تایبه‌ت چاودێره شیعه‌كان رێگرن له ئه‌نجامدانی كاره‌كانی خۆیان، ته‌نانه‌ت راوێژكاری مالیكی بۆ گه‌نده‌ڵی، دكتۆر عادل محسن عبدالله به راشكاوی رایگه‌یاندوه كه ئه‌وان دژن به دانانی لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی.
له راپۆرته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكدا هاتوه كه حكومه‌تی مالیكی هه‌موو یارمه‌تی وپشتگیریه‌كی بۆ لیژنه‌ی نه‌زاهه وه‌ستانوه، هه‌روه‌ها چه‌ند حاڵه‌تێكی ئاشكرای گه‌نده‌ڵی هه‌بوون كه له‌ژێر فشاری حكومه‌ت ولایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق هه‌وڵ دراوه بۆ ساخته‌كردن له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه چه‌ند ئه‌ندامێكی لیستی ئیتلافی شیعه‌ی گرتبوه‌وه.
بێگومان ئه‌م راستیانه به‌شێكی زۆر كه‌من له ده‌ریای گه‌نده‌ڵًی ودزی له‌سه‌رجه‌م عێراقدا، وه‌ك كورد ووته‌نی تا داری تێوه‌رده‌ی بۆنی پیستری دێت.
ته‌نها كه‌سێكی نه‌فام وبێهۆش ره‌نگه باوه‌ربكات كه ئه‌م زه‌لكاوه قوڵه‌ی گه‌نده‌ڵی له به‌غدا كوردی تێنه‌كه‌وتوه وئه‌و جۆره كوردانه دووشه‌شیان هێناوه، هه‌م له به‌غدا وهه‌م له كوردستان دزیه‌كانیان ئاسایی به‌رێوه‌ده‌چن.