له كوردستانی نوێ ژماره 4714ی رۆژی 2/11/2008و له لاپه‌ڕه 6دا به‌شی یه‌كه‌می نووسینێكی كاك ستران عه‌بدوڵڵام به‌رچاو كه‌وت به ناونیشانی "بونیادی شكست". له‌م نووسینه‌دا نووسه‌ر هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆچونه‌كانی به كۆمه‌ڵێك فانتازیا بڕازێنیته‌وه. ئه‌وه‌ی به‌ڕێزی باسی ده‌كات نهسجی خه‌یاڵێكه كه به‌داخه‌وه له ئاستی هوشیاریو هه‌ستی ئه‌وه‌وه چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا. راسته وتوویانه مرۆڤ به‌رد نیه‌و ده‌گۆڕێت.
با بێینه سه‌ر ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌ی.
به‌ڕێزی باس له ته‌مومژی په‌نابردنه به‌ر كودهتاو به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم‌و به‌تایبه‌تی لای كاك نه‌وشیروانه‌وه ده‌كات. به بۆچونی نووسه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ریفۆرم ره‌تی كوده‌تای نه‌كردوه بۆیه به‌ئه‌گه‌رێكی زۆر زه‌قی له‌قه‌ڵه‌م داوه كه ریفۆرم په‌نای بۆبه‌رێت، له‌وه‌ده‌چێت كاكی نووسه‌ر بیه‌وێت ریفۆرمستهكان شایه‌تمان بێنن تا لایه‌نه‌كانی تر لهنیهتیان دڵنهوابن. دیاره مه‌به‌ستی كاك ستران له وروژاندنی چه‌مكی توندوتیژیو كوده‌تا به‌و جۆره ئه‌وه‌یه راسته‌وخۆ مێشك‌و هه‌ستی لایه‌نه‌كانی تر‌و خوێنه‌ر به خوێن رشتن‌و كوشتن‌و ماڵوێرانی بتهنێتو داگیربكات‌و به‌و تابلۆیه نێگه‌تیڤه‌ی نهسجی خه‌یاڵی خۆی زه‌مینه بۆ ترس‌و ئاژاوه خۆشكات. نووسه‌ر فه‌قێ ئاسایی وه‌عز ده‌دات كه مه‌به‌ست له ئه‌گه‌ری كوده‌تا ئه‌زموونی كوردستانه كه ده‌یان ساڵه كورد خه‌باتی بۆده‌كات‌و خوێنی بۆ ده‌ڕێژێ. به‌واته‌یه‌كی تر كوده‌تای ریفۆرم بۆ تێكدانی حوكمڕانی كورده، ناڕاسته‌وخۆ تاوانباركردنێكی ئێجگار قورسه، مه‌گه‌ر ههرخۆیو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن.
له سه‌ردابی هه‌مان ته‌وه‌ردا ده‌یه‌وێت لق‌و پۆپی ئه‌خته‌بوتی خه‌یاڵاوی خۆی به‌زۆره‌ملی له كون‌و قوژبنه تاریكه‌كانی خواسته‌كانی خۆیدا بچهقێنێتو واپیشانی بدات كه "ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی كورد" پاش 18 ساڵ كۆرپهیهو ده‌بێت بیلاوێنینهوهو ته‌نها ده‌ست بهسهرشانو سه‌ریدا بنێین له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گهندهڵیو دزی‌و ناعهدالیهتهدا. نووسه‌ر بۆ زیاتر ئاڵاندنی به‌رگێكی نه‌ته‌وه‌یی له ئهوهامهكانی وه‌سفی قۆناغی ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردی به قۆناغێكی ئیتنیقالی دیموكراتی وه‌سف دهكاو داوا له كاك نه‌وشیروان ده‌كات كه ده‌ریخات ئه‌و دیموكراتیخوازێكی جیاوازه.
ده‌بێت له كاك ستران بپرسین خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و قۆناغی گواستنه‌وه‌یه به‌لای ئه‌وه‌وه چین كه ئه‌وه‌نده به سهروباڵیدا ده‌خوێنێت: ئایا له كارامه‌یی‌و چالاكی پارڵهمانه، ئایا له‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی‌و حزبیدایه، ئایا له ده‌ربازبوونه له قۆرخكردنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌لایه‌ن گروپێكی دیاریكراوه‌وه، ئایا له عه‌داله‌تی حوكمڕانی كوردیدایه، ئایا له شه‌فافیه‌ته له‌مه‌ر ئه‌و ده‌یان ملیار دۆلاره‌ی دێته خه‌زێنه‌و گیرفانی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، ئایا له ده‌مكوتكردن‌و كوشتنی پێنوسو ده‌نگه ئازاده‌كانه ده‌رده‌كه‌وێت...؟ من باوه‌ڕم هه‌یه كه كاك ستران وهێمهكانی ناودهروونی خۆی باش ده‌زانێت. به‌ڵام د‌رك كردن به راستیه‌كان شتێكه‌و نهتقكردنیان كارێكه هه‌موو كه‌سێك ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت.
له‌درێژه‌ی ئه‌و نهسجه خهیاڵاوییهدا نووسه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم تاوانباربكات به‌وه‌ی كه نیازی كوده‌تایان هه‌یه‌و له‌م كودهتایهشدا كورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت. نووسه‌ر بێباكانه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: "بۆیه سه‌ره‌نجام ئه‌م به‌رنامه‌یه مه‌یلێكی فهوقیو تاكه كه‌سی له‌خۆگرتوه كه له‌غیابی پشتیوانیه‌كی میللی‌دا په‌نا بۆ كوده‌تا ده‌بات....". هه‌ر هه‌موو حوكمه‌كانی بهدڵنیایهكی كوێرانه‌و پڕ رق‌و كینه داڕشتوه. بۆ نموونه:
"له‌خۆگرتوه"و "په‌نا بۆ كوده‌تا ده‌بات".
وروژاندنی "بیرۆكه‌ی كوده‌تا" له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای یه‌كێتی دا له‌لایه‌ن كاك سترانه‌وه "وه‌لیدی سودفه" نیه. له هه‌وڵێكی داڕێژراو ده‌چێت بۆ ناشیرینكردنی هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم. پێویسته پرسیارێكی ره‌وا سه‌رودڵی نووسه‌ری وه‌ك كاك ستران بگرێت، ئایا هیچ له ریفۆرمدا نیه باسی لێبكه‌یت ته‌نها ئه‌م بابه‌ته خه‌یاڵاویه نه‌بێت؟ ئایا به مه‌زه‌نده‌ی بهإێزتان ململانێكان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته به كوده‌تا نه‌بێت یه‌كلایی نه‌كرێنه‌وه؟ مایه‌ی سه‌رسوڕمانه له‌جباتی ئه‌وه‌ی باس له دیالۆگ‌و له‌یه‌ك حاڵی بوون بكات هه‌ستاوه بابه‌تێكی خه‌یاڵاوی وروژاندوه كه بۆنی خێری لێناكرێت.
من نازانم نووسه‌ر ده‌یه‌وێت عه‌بای چ جۆره پارێزه‌رێك له باڵای خۆی بئاڵانێتو بۆ كێ؟ هه‌رچۆنێك بێت "ئیدیعای" پارێزه‌ری له‌و جۆره درێژترین هێڵن له نێوان دوو خاڵدا.
هه‌رچۆنێك بێت من بهباوهڕێكی تونده‌وه دژی كودهتام، به‌ڵام مێژوو فێرمان ده‌كات كه هه‌موو كوده‌تاكان وه‌ك یه‌ك نین‌و جار هه‌بوه كوده‌تا ئه‌نجامی زۆر باشی لێكه‌وتۆته‌وه.
كاك ستران له‌به‌شی دووه‌می نوسینه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی لۆكاڵ یان كوردستانیی؟ (كوردستانی نوێ ژماره 4715 له 3/11/2008) هه‌ڵساوه تۆوی گومانی چاندوه‌و به یاریكردن به‌هه‌ستی دانیشتوانی شار‌و ناوچه جیاكانی كوردستان ده‌یه‌وێت تۆوه‌كه‌ی ئاوبداتو پارچه پارچه كردنی هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم‌و له‌یه‌كترازانی بهشدارانو لایه‌نگرانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دروێنهبكات.
ته‌نانه‌ت ئایینه سهماویهكانیش له شوێنێكی زۆر بچوك‌و دیاریكراو ده‌ستیان پێكردوهو له‌سه‌ره‌تادا كار بۆ ئه‌و ئایینه له‌و گۆڕه‌پانه بچوكه‌دا كراوه‌و دواتر هێدی هێدی كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی له شوێنه‌كانی تر كراوه. ره‌نگه له‌م بواره‌شدا خه‌سڵه‌ته‌كانی سلێمانی وه‌ك نووسه‌ر باسی لێده‌كات ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی به شاره‌كه به‌خشیبێت كه به‌شێك له گۆڕانكاریه گه‌وره‌كان له مێژووی كورد‌و بزافی كوردایه‌تی له‌وێوه سه‌ری ههڵدابێتو هه‌ڵبدات.
مارتی لۆسه‌ر كینگ له پاسێكه‌وه بۆ واشنتۆن‌و دنیا:
له 1ی دیسێمبه‌ری 1955 ژنێكی پێست ره‌ش به‌ناوی Rosa Parks ره‌فزی كرد كورسیه‌كه‌ی خۆی له پاسێكدا بۆ پیسَت سپیهك چۆڵ بكات، پۆلیس بانگكراو هه‌قی دا به شۆفێر‌و كه‌سه پێست سپیهكهو رۆسایان له پاسه‌كه دابهزانو گرتیان. ره‌ش پێسته‌كانی شارۆچكه‌ی Montgomery، شوێنی ژیانی رۆسا، به‌سه‌ركردایه‌تیMartin Luther King كۆمپانیایه‌كی بایكۆتی پاسه تایبه‌ته‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی پێست سپیه‌كانیان ده‌ست پێكردو زۆر سه‌ركه‌وتووبن. له‌ساڵی 1956 پاسه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه خه‌ڵكی پێست سپی‌و ره‌ش سپیان به‌یه‌كه‌وه ده‌گواسته‌وه. هه‌ر زۆر به‌خێرا كینگ له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا ناوبانگی دهركردو له 28ی ئۆگۆستی 1963 (8 ساڵ دوای رووداوی پاسه‌كه) كینگ له واشنتۆن خیتابێكی دا كه (250.000) كه‌س به‌ده‌نگیه‌وه هاتنو رسته زۆر به‌ناوبانگه‌كه‌ی وت "من خه‌وێكم هه‌یه" كه هه‌موو دنیا تا ئه‌م ساته‌ش باسی ده‌كات.
ئه‌وانه‌ی چه‌مكی سه‌رتاسه‌ریی ده‌كه‌نه ئامانجێكی سه‌ره‌تایی خۆیان له‌به‌رهه‌می سیسته‌مه دكتاتۆرو تۆتالیتار‌و ئایینیه توندڕهوهكاننو مه‌به‌ستیانه به "كن فیكن"ێك باوه‌ڕو بیره‌كانیان سه‌روبه‌ری ئاسمان‌و كون‌و قوژبنی دنیا بگرێته‌وه.
كاك ستران به ناهه‌ق تۆمه‌تی ناوچه‌گه‌ری به ریفۆرمدا دهلكێنێتو له‌م رۆڵه‌ی وه‌ك دادوه‌رێك پشتئه‌ستووره به رووداوی بچووك له رابووردوداو قسه‌ی ئه‌ملاو ئه‌ولاو ته‌نانه‌ت بابهتو بالۆره‌ی ناحه‌زانی ریفۆرم. بۆیه جارێكی تریش كوێرانه‌و به نه‌فه‌سی راوچیه‌كی برسیه‌وه تیره‌كانی دههاوێژێتو ده‌ڵێت: "جا سیاسه‌تی به‌رته‌سكی وا نه ده‌توانێت بزووتنه‌وه رزگاریخوازییهكه فراوان بكات، نه ده‌شتوانێ له‌باره‌ی چاكسازی ناوچه‌گه‌ریی بزووتنه‌وه‌كه (ریفۆرمه)كه فراوان بكات‌و بیكاته خه‌مێكی كوردستانی سه‌رتاسه‌ر".
لێره‌دا له‌وه‌ده‌چێت كاك ستران له خه‌ڵكی دابڕابێتو نازانێت پێویست به‌هیچ كه‌سێك ناكات ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆز‌و خراپه‌ی ژیانی حوكمڕانی‌و سیاسی كورد بۆ خه‌ڵك باسكات تا خه‌میان لادروست بێت بۆ گۆڕان‌و چاكسازی. خه‌ڵكی كوردستان رۆژانه ده‌یان جار لوتیان له‌به‌ردی ئه‌لحه‌د ده‌كه‌وێت، له كه‌می ئاو‌و كاره‌باو سووته‌مه‌نی، له لاوازی‌و شه‌ته‌كی خزمه‌تگوزاریه‌كان، له گرانی‌و قه‌یرانه‌كانی نیشتهجێبونو رێگاوبانو... تاد. ئه‌و خه‌مه ده‌مێكه سه‌رتاسه‌ری كوردستانی گرتۆته‌وه. داخوازیه‌كانی خه‌ڵكیش زۆر راشاكاوو ره‌وان، به‌رنامه‌سازی بۆ ئه‌م بارودۆخه ئه‌ركی رێكخراوه پیشهییو لۆكاڵهكانه، ئه‌ركی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه، ئه‌ركی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌و ئه‌ركی پارڵهمانو ده‌زگا حكومیه پابهندهكانه، هه‌ندێك له‌مانه به‌ئه‌ركی خۆیان ههڵدهسنو ئه‌مه‌ش ده‌ڕژێته‌وه روباری به‌رده‌وام رۆیشتوی هه‌ڵمه‌تی چاكسازی‌و گۆڕان.
نووسه‌ر خۆی دڵنه‌وا نیه له بۆچونهكانیو له‌و تۆمهتكردنهی باسی لێده‌كات بۆیه ده‌ڵێت: "ئه‌مه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قوڵتر ده‌خوازێت". ده‌بوا دانی به‌خۆدا بگرتایه، به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێت زۆر به‌په‌له‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بهچهواشهدا به‌رێت، بۆیه نهسجهكانی خه‌یاڵی به‌و شێوه پارادۆكسه ده‌خاته روو. له‌لایه‌ك به بۆچونه‌كانی مه‌به‌ستیه‌تی خوێنه‌ر بخاته داوی گومانه‌وه‌و بیان وروژێنێتو له‌لایه‌كی تره‌وه پاكانه‌یه‌ك دهكاتو خۆی ناكات به‌خاوه‌نی. نووسه‌رو لێكۆڵه‌ری به‌جه‌رگ ئه‌وه باس ده‌كات كه قه‌ناعه‌تی پێیه، به‌تایبه‌تی كاك ستران هه‌واڵێك بۆخوێنه‌ر باس ناكات، به‌ڵكو یه‌كێك له قهیرانو كێشه گه‌وره‌كانی كوردستان شێدهكاتهوه.
له‌به‌شی سێیه‌می نووسینه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی (ریفۆرم) له حزب (كوردستانی نوێ 4716 له 4/11/2008)، سه‌ره‌تا یان كۆتایی؟ نووسه‌ر به ده‌سته‌واژه‌ی ره‌ونه‌قدار ده‌یه‌وێت واپیشانی بدات كه هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم له ده‌وامه‌ی په‌شێوی‌و سهرلێشێواویو بێ به‌رنامه‌ییدا ده‌خولێته‌وه‌و بۆیه ئێستا له سیناریۆی "كۆتاییه‌كی كراوه‌دا" گیرساوه‌ته‌وه.
ریفۆرم له‌ناو حزبدا ته‌نها به ئیراده‌و ویستی لایه‌نێك نایه‌ته‌دی، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم پرسیارێكی بنهإهتی كرا ئایا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته مه‌به‌ستیه‌تی ریفۆرمی یه‌كێتی بكات یا یه‌كێتی ریفۆرم بكات؟ به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه زۆربه‌ی راكان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه پێویسته له‌ناو هه‌ناوی یه‌كێتییه‌وه ریفۆرم ده‌ست پێبكات. ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ریفۆرم ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی حزبیدا خۆی بخواته‌وه‌و ببێته قوربانی ئه‌و هه‌موو ململانێ خه‌سته رهواو ناڕهوانهی ناو حزب. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رێكخستنه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پرۆسه كۆرپه دیموكراسیه چۆن كرا به‌قوربانی ئه‌و ململانێیانه.
هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم یه‌ك سه‌نگه‌ری نیه‌و ململانێكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر بۆ مان‌و نه‌مان نیه، بۆیه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه سیناریۆی كۆتاییه‌كی دیاریكراوی بۆ ده‌ست نیشان بكرێت، بۆ نموونه به له‌ناوبردنی لایه‌نێكی تر یا هێنانیه سه‌رچۆك. بۆیه نووسه‌ر كه ده‌ڵێت: "تا ئێستا له ئه‌گه‌ره‌كانی گۆإان (كۆتاییه‌كی كراوه)دا گیری خواردوه. ئه‌م قۆناغه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی گوزارشتكردنه له شڵه‌ژان، پێكه‌وه نه‌گونجانی بیرۆكه‌كان ئه‌وه‌نده گوزارشت نیه له په‌ره‌سه‌ندنێكی فكری یان سیاسی".
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ته‌نها به‌ئاره‌زووی ریفۆرمخوازه‌كان به‌ڕێوه بچوایه ئه‌وا پێویستی به‌م هه‌موو ناكۆكی‌و ململانه نه‌بوو، له‌مێژووی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ریفۆرم له‌دنیادا له‌سه‌ره‌تادا هه‌میشه لایه‌نی ریفۆرمیسته‌كان كه‌مینه بوون به ژماره‌و زۆر جار تووشی شكست بوون چونكه نه‌یاره‌كانیان له‌ناو حزب‌و ده‌سه‌ڵات ئاماده نه‌بوون ته‌نانه‌ت دیالۆگیش بكه‌ن. له‌ناو یه‌كێتیدا باڵی كۆنسیرڤاتیزم ده‌سه‌ڵاتداری عهسكهریتاریا راسته به‌قسه داوای ریفۆرمیان كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده كرده‌وه‌ی ریفۆرمیان پێوه دیارنهبوهو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون له نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بچووكی ئارایشكردن تێنه‌په‌ڕیوه. خۆناكرێت له حاڵه‌تی وادا كۆتاییه‌ك دیاری بكهیتو ده‌ست بده‌یته یه‌خه‌ی هاوخهباتو هاوإێی ده‌یان ساڵی خه‌بات. بگره لایه‌نی ریفۆرم زۆر بهسهبرو دان بهخۆگرتندا ره‌فتاری كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵۆزیه خه‌سته‌ی بارودۆخه‌كه‌شدا.
وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد، شه‌ڕی ریفۆرم له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا ناكرێت، زنجیره‌یه‌كه له گۆڕان كه زۆر بوار ده‌گرێته‌وه، رێكخراوه‌یی، حوكمڕانی، رۆشنبیری، دارایی، كۆمه‌ڵایه‌تی... تاد. له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵات كۆك بن له‌سه‌ر ریفۆرمكردن ده‌توانرێت هاوكات له سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌دا چاكسازی بكرێت، ئه‌م حاڵه‌ته له یه‌كێتیدا به‌دی نه‌كراوه، بۆیه ده‌كرێت ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌و زنجیره گۆڕانكاریانه‌ی ریفۆرم مه‌به‌ستیه‌تی به‌جیا له‌یه‌كتر بكرێن‌و دواتر به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه. هه‌روه‌ك رووداوی پاسه‌كه‌ی ژنه پێست ره‌شه‌كه كه دواتر سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكای گرته‌وه‌و ناچاری ئیداره‌و حكومه‌تی ئه‌مریكا بكات له‌زۆر بواردا گۆإانكاری بنه‌ڕه‌تی بكات بۆ دابینكردنی مافه‌كانی هاوڵاتی ره‌ش پێسته‌كان.
ریفۆرمی ناو حزب‌و حوكم‌و كۆمه‌ڵگا پرۆسه‌یه‌كی له‌یه‌ك دابڕاو نیه، به‌ڵكو ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، پێكهێنه‌رانی جومگه‌كانی له‌و شوێنه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه ئامانجێكی دیاریكراو بپێكێتو لێره‌وه‌ش گۆڕانه‌كان به جهستهكهدا شۆڕده‌بێته‌وه.
غه‌در له‌كه‌س ناكه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم له‌سایه‌ی هه‌ندێك له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی گهندهڵو خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تدا كۆمپانیایه‌كی په‌لاماردانی ناإهوای ریفۆرم له راگه‌یاندندا له ئارادایه. به‌ڵام كاتی ئه‌وه به‌سه‌رچوه خه‌ڵكی هوشیارو دڵسۆز به‌و ده‌نگانه له‌خشته ببرێن.
بۆ دڵنه‌وایی كاك ستران هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌یه كه هیچ كاتێك پێویستی به ته‌قاندنی یه‌ك فیشه‌ك نیه بۆئه‌وه‌ی ئامه‌نجه‌كانی بێنه‌دی، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته وه‌ك گوڵێك له‌دڵی میلله‌تدا ده‌دره‌وشێته‌وه‌و له‌و سه‌رچاوه‌وه تینیویه‌تی ده‌ماره‌كانی خۆی به گهرمیو خۆشه‌ویستی میلله‌تێك ده‌شكێنێت.