سه‌ره‌تایه‌کی کورت؛
پێناسه‌ی دیپلۆماسی؛ دیپلۆماسی گه‌لێ جۆر پێناسه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ده‌کرێ بڵێن دیپلۆماسی تواناییه، یان هونه‌ره بۆ توانایی که دو لایه‌نی جیاواز له گفتوگۆدادهبن بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام. جا ئه‌نجامه‌کان هه‌رچیه‌ک بن پشت به گرفته‌کان ده‌به‌ستن و به قازانجی هه‌ردولا کۆتایی دێت. دیپلۆماسی ئامرازێکه یان هۆیه‌که بۆ له‌یه‌ک گه‌یشتن و زاڵ بون به‌سه‌ر گرفته‌کان به هێمنی له جیاتی زهبهروزهنگ. ده‌بێ زۆر رۆشه‌ن بێ که گفتوگۆیه‌کان له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێک ده‌کرێت، یانی مه‌سه‌له‌ی ده‌ره‌کی (دوژمنانه) و مه‌سه‌له ناوه‌خۆ (نادوژمنانه). دیپلۆماسیه‌ت وه‌کو ئۆرگانێ له سه‌ده‌ی 17ه‌وه په‌یدابوه و ئێستاش به‌هێزترین و کاریهگهرترین ئۆرگانه له‌نێو دونیای ئه‌مڕۆدا.
دیپلۆماسی هێور ئه‌و دیلۆپماسیهته هێواشهیه که ده‌توانێ زۆر له گرفته‌کان له ماوه‌یه‌کی دوردا به هێواشی چاره‌سه‌ر بکات. که ئه‌مه‌ش ده‌کرێ گرفته ده‌ره‌کیه‌کان یان گرفته ناوخۆییه‌کان بن. ئه‌م ماراسۆنه گفتوگۆیانه له هه‌مو کات مرۆڤه‌کانی که له‌گه‌ڵ یه‌کدا داده‌نیشتن وه‌رس ده‌کات و دوباره گیانیان ده‌کوتێ له‌لایه‌کی تر شێلگیری مرۆڤه‌کان بۆ ئه‌نجام و مه‌سه‌له‌کان دیاری ده‌کات و مه‌سه‌له‌کان پته‌و ده‌کات. ئه‌مه زیاتر ده‌کرێ له شه‌ڕی ساردی نێوان بلۆکی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا (سه‌ده‌ی پێش‌و) ببینرێ یان له مه‌سه‌له‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و كێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل دا یان مه‌سه‌له سنوریه‌کانی نیوان دو وڵات که زۆر شه‌ڕو کیشه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌بوه یان کانزاکانی سروشتی سه‌ر سنوریه‌کانیان و مه‌سه‌له‌کانی ئاو و سامانه ئاوییه‌کان و هه‌رێمه بازرگانیه‌کان و کالاکان، یان دیپلۆماسیه‌تی فیدراسیۆنه کرێکاریه‌کان له مفاوه‌زاتیان له‌سه‌ر بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نکاره‌کان له وڵاتانی ئه‌وروپاییدا.
ئه‌گه‌ر جه‌نگ سیاسه‌ته به هۆیه‌کی تر، ئه‌وه ده‌توانین بڵێین دیپلۆماسیش جه‌نگه به هۆیه‌کی تر. دیپلۆماسی له نێوان دو به‌ده‌نی جیاجیادا دو شکڵ و شێوه و ناوه‌رۆکی جیاجیادا دیاره ئه‌مه‌ش هه‌موی له سیاسه‌تێکی دیارکراو و چوارچێوه‌ی یاساکانی وڵات و ئه‌قلیمی و ئه‌نته‌رناسیوناڵی دا ده‌بێت ئه‌مه بۆ مه‌سه‌له ده‌ره‌کیه‌کان به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له ناوخۆییه‌کان ئه‌وه له چوارچێوه‌ی یاساکانی وڵات‌دا ده‌بێت.
دیپلۆماسی هۆیه‌کی کاریگه‌ره بۆ ناساندن و به ره‌وایی مه‌سه‌له‌کان و گه‌یشتن به به‌ره‌نجامێکی ماقوڵ بۆ هه‌مو لایه‌ک.
تێبینه‌یه‌ک:
" له‌م وتاره خۆمان ده‌بوێرین له دیپلۆماسی وه‌کو ده‌زگایه‌ک و دائیره‌یه‌ک سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و رێکخستن و راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی هاوڵاتیانی له وڵاتێکی بێگانه‌دا، که ئه‌مه‌ش چه‌ندین شکل و شێوه‌ی هه‌یه. (که ئه‌مه مانا پراکتیکیه‌ی دیاریکراو و رۆشنی هه‌یه و کاره‌کانیان ده‌توانرێ بپێورێن و هه‌مو وڵاتانی باوه‌ڕپێکراو له ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تیه‌کاندا خاوه‌نیانن_ میلله‌تی کورد هێشتا خاوه‌نی ئه‌مه نیه_ ئه‌مه‌ش دیاره بۆچی خاوه‌نی ئه‌م سلکه دیپلۆماسیه و دامه‌زراوه نیه_ چونکه وڵاتی کوردستان له نێو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دا دانی پیانه‌نراوه_ ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌سته‌واژه هه‌ڵه‌یه له به‌ین ده‌بات که ده‌ڵێن: (ئێمه وڵاتمان نیه_ یان کورد وڵاتی نیه) میلله‌تی کورد وڵات و نیشتمانی هه‌یه، به‌ڵام داگیرکراوه و له ژێر پرۆتۆکۆلی ده‌ولیدا و به په‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر چه‌ندین وڵات‌دا دابه‌شکراوه، له عێراق ئه‌م فرسه‌ته هاته پێشه‌وه که گه‌ل بڕیاری خۆی بدات، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی بۆ گه‌ل نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و ته‌سلیم به مۆدێل و ئیراده‌ی ئه‌مریکایی و ئه‌قلیمی بون)".
ئه‌وه‌ی بۆمان بمێنێته‌وه له‌م باسه‌دا تیشکی بخه‌ینه‌سه‌ر چۆنیه‌تی رۆڵ بینینی نوێنه‌رانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده له پرۆسه سیاسیه‌کاندا له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌دا. به‌داخه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی له سه‌ره‌تادا ته‌نها به سه‌رکوت و قه‌هر و زۆر یه‌کلاکراوه‌ته‌وه ته‌نها ده‌توانین تیشک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ده یان ساڵه‌ی دوایی که زۆر له شۆڕشه‌کانی کورد له بازنه‌ی شه‌ڕ_مفاوه‌زات_شه‌ڕ ده‌دۆزیه‌وه‌و دواتریش ئه‌و دوانزه ساڵه‌ی دوایی که دوای نه‌مانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ له کوردستاندا ده‌ورانێکی تر له دابه‌شبون و سه‌لاحیات ده‌ستی پێ‌کرد له‌م نێوه‌شدا دیپلۆماسیه‌ت و زمانی گفتوگۆ له‌نێوان دو حزبی باڵا ده‌ستدا دابه‌ش بون و دواتریش له دوای دروست بونه‌وه‌ی عێراقی نوێ یانی دوای ئۆپراسیۆنی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق له ساڵی 2003دا. ئه‌گه‌رچی ئێستاش ئه‌گه‌ر چاره‌نوسی حزبه باڵا ده‌سته‌کان بکه‌وێته ترسناکیه‌وه ئه‌وا ئاماده‌ن هه‌مان سیناریۆی کۆن دوباره بکه‌نه‌وه به شێوه‌ی جیاجیا.
هه‌ر کافی نیه ته‌نها باس له‌وه بکه‌ین که کورد هه‌رده‌م له شه‌ڕ براوه‌و له گفتۆگۆدا دۆڕاوه ده‌ست پێ بکه‌ین، به‌ڵکو ده‌بێ هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی حه‌ساس و گرنگ بروژێنین که په‌یوه‌ندیان به ناوی دیپلۆماسیه‌تی کوردیه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر به پرسیارێکی لێکۆڵینه‌وه بمانه‌وێ فۆرموڵه بکه‌ین ده‌کرێ چه‌ندین پرسیاری سه‌ره‌کی بکه‌ین و دواتریش که‌سانی ئه‌کادیمی ده‌توانن گه‌شه‌ی پێبده‌ن و لێکۆڵینه‌وه‌ی دروستی له‌سه‌ر بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی دیپلۆماسیه‌تی کوردی رو به‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ده‌کرێ به‌م پرسیاره سه‌ره‌کیه ده‌ست پێ بکه‌ین؛
" ئایا ئاستی دیپلۆماسیه‌تی کوردی له ئاست کێشه چاره‌نوسسازه‌کانی بوه به درێژایی مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری کورد تا ئه‌مڕۆ و هه‌ڵوێستی دروستی دیپلۆماسیه‌تی کوردی له رو له ناوه‌وه‌ش له ئاست بنیات نان وگه‌شه‌دان بوه، یان دیپلۆماسیه‌تی کوردی هێشتا له سه‌ره‌تای دایه و چۆن ده‌کرێ دیپلۆماسیه‌تی کوردی بگات به ئاستی پێویست بۆ ره‌وایی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته و گه‌یشتن به مافی سه‌ربه‌خۆیی خۆی".
ئه‌گه‌ر من سه‌ره‌تایه‌ک له وه‌زعیه‌تی مێژویی سه‌رهه‌ڵدانی مێژوی بزوتنه‌وه‌ی کوردی له‌م باره‌وه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا پێناسه بکه‌م ئه‌وا بزوتنه‌وه‌ی سیاسی زۆر که‌م که‌سانی دیپلۆماسی هێناوه‌ته سه‌ر سه‌حنه‌ی سیاسی ئه‌گه‌ر به‌راوردێ به که‌سه سه‌ربازیه‌کانی بزوتنه‌وه‌که بکه‌ین، ئه‌مه‌ش سروشتی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رهه‌می هێناون ئه‌مه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه. خه‌ڵکی له‌م ناوچه‌یه زیاتر له ترس و خه‌فه‌قان ههڵوهسهته ده‌که‌ن تا به وشه جیاجیاکان و زمانی گفتوگۆ. ئه‌مه‌ش ده‌سکه‌وتی که‌ڵتور و سروشتی کۆمه‌ڵگایه، کۆمه‌ڵگای کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه و رو به‌ده‌ره‌وه نیه به‌ڵکو تابڵێی کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراوه‌و داگیرکه‌ران و حکومه‌ته جیاجیاکانی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌رچی زیاتر په‌ره‌یان به به‌رده‌وامی ئه‌م وهزعهداوه. میلله‌تی کورد ره‌نگه هه‌ندێ سه‌روشکلی دروست کردبێ و ده‌کات به‌ڵام نه له‌ئاستی مه‌سه‌له چارهنوسسازهکانن و نه توانیتیان و ده‌توانن بهرهوپیشهوهشی ببه‌ن. چونکه هه‌ریه‌ک له‌م شکلانه که‌م شاره‌زاییان له بنه‌ماکانی تیور و پراکتیکی مفاوه‌زات و گفتوگۆ و کاری دیپلۆماسی نه‌بوه و نیه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردوه که ده‌سته پاچه بن و نه‌توانن کاره‌کان بۆ پێشه‌وه ببه‌ن. دواتریش نه‌بونی توانایی و زهنی کۆمۆنیکه‌یشن وچاک نه ناسینی لایه‌نی به‌رامبه‌ر له هه‌مان کاتدا، له‌لایه‌کی تر جێگه‌و ریگه‌ی دیپلۆماسیه‌ت له چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ناوچه‌که‌دا.
دیپلۆماسیه‌تی کوردی نه‌یتوانیوه نه‌ک ههردوژمنانی به‌ڵکو دۆستانی نێو گه‌لانی زاڵیش بۆ لای کێشه‌که‌ی رابکێشێ و نه‌یتوانیوه به موستهمسهکات و به‌ڵێنی نوسراو مامه‌ڵه بکات که لهدواههلوێستی له‌گه‌ڵ حاکمی مه‌ده‌نی ئه‌مریکی بۆ عێراق رۆشه‌ن بوه. له راپه‌ڕین به هه‌زاران دۆکیومێنت که‌وتنه ده‌ست خه‌ڵک که که‌میان نوسراوی مفاوه‌زات و به‌ڵێنه‌کانی هه‌ردولا (کورد_حکومه‌تی عێراقی) تیا ته‌سبیت کرابون، ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌ی پارتی ویه‌کێتی له‌گه‌ڵ یه‌ک و له‌گه‌ڵ نه‌یارانیشدا زۆر که‌م مۆرکه ئه‌سلیه‌کانی دیپلۆماسیه‌تی پیوه‌دیاره به‌ڵام هه‌ر حه‌زیان به زاڵی هێز و ئامرازه جه‌نگیه‌کان کردوه تا گفتوگۆ به‌کورتی 106 و ئاربیجی زمانی یه‌کلاکه‌ره‌وه بون نه‌ک گفتوگۆ. ئه‌مڕۆش خوازیاری ئه‌م باسک نیشاندانهن که له‌دوایین به‌یاننامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی هه‌ستی پێده‌کرێت.
به‌هیوام ئه‌کادیمیستانی کورد له‌م بواره‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی دروست بکه‌ن تا زمانی گفتوگۆ جێگای زمانی شه‌ڕ بگرێته‌وه و له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندندا نه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه رابێنن و به ئازادی و به هۆشیاری تا بتوانین نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندورست دروست بکه‌ین و میلله‌تی کوردیش وه‌کو هه‌مو میلله‌تانی دونیا بتوانێ له‌م که‌ناڵه‌وه گه‌شه به مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان بدات و یه‌کلایان بکاته‌وه و ئارامی و ئاسایش جێگای شه‌ڕ و کاولکاری و ماڵویرانی بگرێته‌وه.
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و حزبه سیاسیه‌کانی کوردستان له‌م نێوه‌دا ده‌بێ به جدی به‌خۆیان دابێنهوهو ده‌بێ بۆ کۆمه‌ڵگا کادیرانی دروستی دیپلۆماسی به پیداویسته ئه‌کادیمیه‌کان ئاماده بکه‌ن و له نێوه‌نده زانکۆییه‌کان و په‌یوه‌ندداره جیهانیهکان سود وه‌ربگرن و نه‌وه‌یه‌ک له مرۆڤی دپلۆماسی ئاماده‌بکه‌ن بۆ کۆمه‌ڵگا. ئه‌م شیر راکێشانه له ناوه‌خۆ ده‌بێ کۆتایی بێت چۆن ده‌بێ ملکه‌چی و خۆ به‌که‌مزانین و دۆڕاندن له ئاشتیدا له‌ئاست داگیرکه‌رانیش کۆتایی بێت، باشترین نمونه هه‌ڵوێستی هێژا سه‌رۆکی هه‌رێم بێ ده‌نگی به‌رامبه‌ر دانه‌نانی ئاڵای کوردستان یان عێراق له تورکیه و هه‌ڕه‌شه‌کانیشی له په‌رله‌مانی کوردستاندا، ئه‌مه رێک ئاوێنه‌ی ئه‌و کهڵتورهیه که ده‌بێ کۆتایی پێ بێت و رو به‌ده‌ره‌وه شێلگیر و به‌هیز بین و رو به ناوه‌وه نه‌رم و نیان و ئارام بین.
گه‌شه‌دان به قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داواکاری نه‌وه‌یه‌کی نوێن که له لایه‌نی دیپلۆماسی زانستیانه مامه‌ڵه له هه‌مو دوریه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی بکات، یانی ئاسته‌کانی نادوژمنانه و دوژمنانه هه‌روه‌کو له سیاسه‌تی دیپلۆماسی رو به ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه ناوی ده‌نرێن. ئه‌گه‌رچی به‌نمونه تا ئیستاش ئیسلامیه‌کان به سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ولاتانی ده‌وروبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ئه‌مه جگه له حکومه‌تی حزبی و علاقاتهکانیان و سه‌فیره کورده‌کان له چوارچیوه‌ی سفاره‌تی حکومه‌تی عێراق..هتد یان به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی و ئازادی بیروڕا له کۆمه‌ڵگای کوردستان و زیندو کردنه‌وه‌ی که‌ڵتوری تۆقاندن و چاوسورکردنه‌وه و پاوانسازی مه‌یدانی سیاسی بۆ یه‌ک حزب و ره‌هایی سه‌رکردایه‌تی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌ل. دیپلۆماسی کوردی به‌یه‌ک وشه له ئاستی پێویست نه‌بوه‌و کاره‌کانی باش ئه‌نجام نه‌داوه ئه‌م کهموکورتیهش پاساوی نیه و رێک له وه‌زعیه‌تی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و ئاستی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌چن. ئایا به‌رده‌وامی ئه‌م وه‌زعه وارده بۆ مێژوی میلله‌تی کورد له کوردستاندا له‌م ده‌ورانه دا، یان ده‌بێ بگۆڕدرێت. حه‌تمه‌ن ئه‌وه‌ی دوایی به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئامراز و ستراکتوری نوێ و دروستی ده‌وێ.
ئه‌م باسه زۆر له‌مه زیاتر هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام من بۆ خوێنه‌رانی جێ دێڵم و له داهاتوش بۆمان رۆشه‌ن ده‌بێته‌وه که ئه‌کادیمیسته‌کان چه‌نده له خه‌می ئه‌م مه‌یدانه دان، یان هه‌ر ئه‌م وه‌زعه‌ی هه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌ره‌نجامه‌کانی دیاره.