Print WWW.SBEIY.COM
 كه‌ژاوه‌ی‌ گۆڕان ... به‌ره‌و ده‌سه‌لاَت...
د.تاڤگە ئەحمەد میرزا
21/07/2009

ئارامی‌ و چون بوَ ده‌نگدان باشترین وه‌لاَمه‌ بوَ گوَڕان.....
گوَڕان .... وه‌رچه‌رخانی‌ نوێی‌ هه‌ژاند ... بیرو هزری‌ نوێی‌ ره‌خساند... به‌رنامه‌و پلانی‌ بوَ ئاینده‌ی‌ كوردستان به‌میكانیزمێكی‌ فره‌ ره‌هه‌ند دور له‌ جوینه‌وه‌ی‌ په‌یمان و بوَچون و به‌رنامه‌ سواوه‌كانی‌ 18 ساڵی‌ دوای‌ راپه‌ڕین هێنایه‌ كایه‌وه‌.... ده‌لاقه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی‌ كوَمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ سه‌رئه‌نجامی‌ سه‌ركێشی‌ و نه‌بونی‌ دام و ده‌زگاو چاودێری‌ وكه‌سی‌ شیاو له‌ شوێنی‌ شیاو، مه‌بده‌ئی‌ كه‌فائه‌و لێهاتوی‌ و به‌توانای‌ و ده‌ست پاكی‌ كرایه‌ قوربانی‌ مه‌حسوبیه‌ت و ته‌زكیه‌و مه‌نسوبیه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌ خزم و دوَست و هه‌وادارو حاشیه‌ی‌ زوَر نزیكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ به‌ناو سیاسی‌ كورد. سه‌یركردنی‌ كوَمه‌ڵگه‌ به‌ مێگه‌ل و چویته‌ شاری‌ كوێران ده‌ست به‌ چاوته‌وه‌ بگره‌ ئه‌مه‌ وانه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كه‌رنه‌ڤاڵی‌ حوكمه‌تی‌ ساوای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بو ... رێزنه‌گرتنی‌ رای‌ به‌رامبه‌رو گوێنه‌دان به‌ ماف و ئازادییه‌كان... گوێنه‌گرتن له‌ كه‌سانی‌ دڵسوَز كه‌ ئینتماو هه‌ستی‌ نیشتمان په‌روه‌ری‌ و خوَشه‌ویستی‌ خاك به‌ ئامان و زه‌مان بوَ ته‌نها ساتێك له‌ نێو دڵ و هزری‌ كه‌سه‌ دڵسوَزه‌كانی‌ ئه‌م نیشتمانه‌ وێرانه‌یه‌ بوَ ته‌نها ساتێكیش خوَیان لێ‌ گورگه‌ نه‌كرد... خوێندنه‌وه‌یان بوَ هێڵه‌ سوره‌كان هه‌رگیز قابیل به‌موساوه‌مه‌كردن و دایه‌لوَگ و سه‌وداو ئه‌مه‌ بوَمن و ئه‌وه‌ بوَ توَ به‌ ئاقارێك گه‌یاند له‌ راستیدا مروَڤ به‌داخ و كه‌سه‌رێكی‌ زوَره‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌ڵوێستی‌ خاوه‌ن تیوَره‌ی‌ ستراتیژی‌ كوَبونه‌وه‌ و یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ برا دوژمنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ نه‌گریسی‌ ناوخوَ... ئاخر به‌ چ عه‌سایه‌ك ته‌لیسمی‌ به‌ خوَداچونه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ متمانه‌و گیانی‌ له‌ خوَ بورده‌یی‌ داواكارن له‌ هاولاَتی‌ و به‌ چ پێوه‌رێك مافی‌ هاولاَتیه‌ توَراوه‌كانی‌ دوجار نیشتمانه‌ وێرانكراوه‌كه‌ی‌ خاوه‌نی‌190هه‌زار ئه‌نفال و 5000هه‌زار گیانی‌ په‌پوله‌ ئاسای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ڤه‌ره‌ جیاجیاكانی‌ تری‌ كوردستان ئاشت ده‌كه‌نه‌وه‌؟!... ئێوه‌ نیشتمانێكتان له‌ترس و دڵه‌ راوكێ‌ شروَڤه‌ كرد... مه‌مله‌كه‌تێكی‌ خاموَش و دارو په‌ردو روخاوی‌ شالاَوه‌كانی‌ به‌عس هێشتا له‌ كوردستاندا حزوری‌ هه‌یه‌..له‌به‌رامبه‌ر ئێوه‌ی‌ خه‌م سارد ته‌هاو ته‌نها شه‌ڕی‌ كورسی‌ و پاره‌تان به‌رپاكرد.

 ته‌نها تروسكاییه‌ك هه‌بو ناوی‌ لێنرا راپه‌رین، ئه‌وێ‌ روَژێ‌ نه‌وه‌یه‌ك گیانفیداو بێ‌ په‌روا هه‌ره‌س و تیوَره‌ی‌ به‌عسیه‌كانی‌ حه‌تین و ئه‌منه‌ سوره‌كه‌و ئه‌نفاله‌كه‌و ده‌یان پایه‌گه‌ی‌ بێ‌ به‌زه‌ییانه‌ی‌ به‌عسیه‌كان،له‌ ته‌واوی‌ شارو شاروَچكه‌كانی‌ كوردستان له‌ده‌ست شالاَوی‌ به‌وره‌كانی‌ شار و توڕه‌ بونی‌ جه‌ماوه‌ر رای‌ گشتی‌ هه‌ژاندو به‌عس له‌ كوردستانا گلوَرو ئه‌ستێره‌ی‌ به‌ختی‌ به‌ره‌و كوژانه‌وه‌و فه‌نا چون هه‌نگاوی‌ نا...

ئه‌مڕوَ نه‌وه‌ی‌ راپه‌ڕین .... گیان له‌سه‌ر ده‌ست هه‌ژمونێكی‌ هاوچه‌رخانه‌، نه‌رێیه‌تی‌ بوَ خوَدزینه‌وه‌ له‌ ئه‌ركه‌ نیشتمانیه‌كان و پاراستنی‌ گیانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ یه‌كه‌م وانه‌ی‌ یه‌كبونی‌ گه‌له‌.... شوَڕشێكی‌ ئارام وه‌لێ‌ به‌رنامه‌دار كه‌ژاوه‌یه‌ك له‌ئاسوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ گه‌نج سه‌رده‌سته‌ی‌ په‌یامی‌ شه‌هیدانه‌ ... پارێزه‌رو داكوَكیكه‌ری‌ هه‌ژارانی‌ ئه‌م نیشتمانه‌یه‌...

ڕێكه‌ون ... زویر مه‌بن.... مه‌ترسن... كاروان كه‌وتوَته‌ رێ‌ 25 ی‌ گه‌لاوێژی‌ 2009به‌ده‌نگی‌ پڕمیهرو خوَشه‌ویستیتان وێستگه‌كانی‌ ده‌نگدان ئاپوَره‌به‌ستن مافی‌ خوَتان مسوَگه‌ر بكه‌ن... ده‌نگێك و دوان و ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران وێستگه‌كانی‌ ده‌نگدان چاوه‌ڕێ‌ ی‌ توَی‌ هوشیارو به‌ویژدانه‌، به‌رده‌وامی‌ دڵوَپه‌ ئاوێك هه‌ره‌س به‌ تاشه‌ به‌ردی‌ زل زل ده‌هێنێت...

 رێكه‌ون... هاكا به‌ ده‌نگتان له‌ دایكبونی‌ روَژێكی‌ نوێ‌ له‌ شه‌فه‌قه‌وه‌ ده‌ر كه‌وت... پیروَزی‌ كه‌ن.... ناوی‌ لێ‌ ده‌نێین كه‌ژاوه‌ی‌ گوَڕان .... پیروَزی‌ بێت ده‌سه‌لاَتی‌ گه‌ل...