سركی شه‌قام... بێده‌نگی ئۆپۆزسیۆن... دهرباربونی میدیای ئازاد... نوسه‌ر و رۆشنفكر، چوار چه‌مكی دانه‌بڕاو بۆ چاودێری و روبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌ر سیستمێكی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی، كاتێك دوچاری قه‌یرانی سیاسی، ئیداری، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و...هتد ده‌بێت.
شه‌قام سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌ت و پێدانی متمانه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕان له وڵات‌دا.
ئۆپۆزسیۆن هه‌وێنی ده‌رخستنی لادانه جیاجیاكانی هه‌ناوی سیستمی سیاسیه.
میدیای ئازاد ده‌رخسته و هه‌وره‌بروسكه‌ی بێ پێناس و سنوره، له هه‌ر كات و ساتێك‌دا ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌به‌ردیدی رای گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و چاكه‌ی گشتی ده‌خاته‌ڕ.
هه‌ر كات سێگۆشه‌ی تایتڵی سه‌ره‌وه (شه‌قام، ئۆپۆزسیۆن، میدیای ئازاد) دوچاری فشاری ده‌سه‌ڵات هات، توانرا به جۆرێك له جۆره‌كان شپرزه‌یی له نێو ریزه‌كانیان به‌ده‌ركه‌وێت، ئیدی سیستمی سیاسی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، روبه‌ڕوی قه‌یرانی كهڵهكهبو ده‌بێته‌وه.
فاكته‌رێكی گرنگتر، وێڕای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه توێژاڵی نوسه‌ر و رۆشنبیره، ره‌نگدانه‌وه و شرۆڤه‌كردنی روداوه‌كان، ئه‌مان پێشڕه‌و و را و رای جیاواز هه‌ریه‌ك له دیدگای خۆیه‌وه ده‌خاته سه‌رخه‌رمانی چاكه‌ی گشتی.
فۆكۆیاما ده‌ڵێت: ئه‌و كاته‌ی لیبراڵیه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ماركسیه‌ت سه‌ركه‌وتنی وه‌ده‌ست هێنا، ئیدی كۆتایی به مێژو و ئایدیۆلۆژیا و جوگرافیا هات.
سامۆئیل هنتنگتۆن ده‌ڵێت: سیستمی نوێی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای پێكدادانی شارستانێتی رۆشنبیری نه‌ك ئایدیۆلۆژیا و ئابوری پێك دێت و به‌رهه‌م دێت.
روخساری عه‌وله‌مه و ئامڕازه‌كانی له‌ڕوی سیاسی و رۆشنفكرییهوه ده‌قاوده‌ق ئه‌مڕۆ بۆچونه‌كانی فۆكایاما و هنتنگتۆن ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی ئه‌مڕۆی به‌شه‌ریه‌ته.
بابێینه سه‌ر كوردستان، پرسیارێك بكه‌ین ئایا هه‌رێمی كوردستان له بۆده‌قه‌ی به دهوڵهتبوندایه؟ یاخود ستراتیژیه‌ت و پلان ره‌خساوه بۆ بون به ده‌وڵه‌ت؟!.
خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی به ده‌وڵه‌تبون (بونی هه‌رێمێك، بونی گه‌لێك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی تێدا ره‌خسابێت، سه‌روه‌ری هه‌رێم و گه‌ل)، ئه‌مانه پایه سه‌ره‌كیه‌كانی بون به‌ده‌وڵه‌ته، وێڕای بونی ئیعتیرافی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك خه‌سڵه‌تێكی تر.
هه‌رێمی كوردستان له راپه‌ڕینی 1991 تا 2003 هه‌مو خه‌سڵه‌ته‌كانی بون به ده‌وڵه‌تی تێدا فه‌راهه‌م و ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعیانه‌ی تێدا بهدهركهوتبو.
له 2003 به‌دواوه، له‌بری ئه‌وه‌ی جه‌خت له بون به ده‌وڵه‌ت بكرێت، كشان به‌ره‌و ناوه‌ند هه‌نگاو نرا، ئیدی رۆژ له دوای رۆژ هزر و ستراتیژیه‌ت و هۆكاره نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیه‌كان رو له كاڵبونه‌وه بو. به‌تایبه‌ت هۆكاری نێوده‌وڵه‌تی، زانییان كورد و نوێنه‌رانی كورد خۆیان له بۆده‌قه‌ی ئه‌و پرسه‌دا نابیننه‌وه، چاوپۆشی له ستراتیژیه‌تی به ده‌وڵه‌تبون له روانگه و بۆچونی پارت و حیزبه كوردییه‌كان رو له كوژانه‌وه و سڕبون ده‌چێت.
مه‌خابن هه‌رواش به‌ده‌ركه‌وت، له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌وه‌ی كهشهرعیهت به خۆیان ده‌ده‌ن بۆ نماینده و پێشڕه‌وایه‌تی، ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تیان روخاندن و لێكترازانی ماڵی كورد بوه.
نه (ئۆپۆزسیۆن، میدیای ئازاد، رۆشنفكر) له ئاست خواستی (شه‌قام) جمه و جوڵه‌یان هاوتا و ته‌ریب نه‌بوه. هه‌رده‌م خواستی شه‌قام له دیدگه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه تا ئاستێك بچوك كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ویستویه‌تی كت و مت ئۆپۆزسیۆن به ئه‌نجامی گه‌یاندوه. به‌نمونه: داواكاری شه‌قام و زانكۆ زیاتر له (60)خاڵ وه‌ك دو پڕۆژه‌ی هاوچه‌رخی چاكسازیی و گۆڕانكاری ریشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان ریزبه‌ند كرابو، ئۆپۆزسیۆن هه‌نگاو به‌هه‌نگاو قۆناغ له دوای قۆناغ له پرۆژه‌ی گشتگیره‌وه بۆ پرۆژه‌ی حیزبی، پاشان بۆ پرۆژه‌ی هاوبه‌ش، ئه‌وجا وه‌رگرتنی پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵات و دواجار هه‌ڵپه‌ساردنی گفتوگۆ و دانوسان له ته‌ك ده‌سه‌ڵات ده‌كات.
له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی به نێوه‌نده‌كه‌دا ده‌كات، پرۆژه‌ی چاكسازی به قۆناغ ده‌خاته (چوار بڕیاری تا هه‌نوكه جێبه‌جێ نه‌كراو) خۆ ده‌بینێته‌وه.
ئیسرائیلیه‌كان كاتێك فه‌له‌ستینیه‌كان كۆت و به‌ند ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به فه‌له‌ستینیه‌كانی ده‌فرۆشنه‌وه، تا ئه‌و ساته‌ی 1000 فه‌له‌ستینی به یه‌ك سه‌ربازی ئیسرائیلی ده‌گۆڕنه‌وه. ده‌سه‌ڵاتیش له كوردستان خۆی پاره‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌بڕێت هه‌ر خۆی ده‌یكا به‌بڕیار و نیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كه‌یان ده‌دا و بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك كه‌س نوزه‌ی لێوه بێت. سه‌یری ئه‌و دو وێنه‌یه بكه‌ن (ئه‌وه‌ی ئیسرائیل و ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌م هه‌رێمه‌دا) بزانن ئیسرائیلیه‌كان بۆ خاك و رۆحی ئیسرائیلی چی ده‌كه‌ن؟!. له‌كوردستانیش ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆی به‌چییه‌وه سه‌رقاڵ كردوه. باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن پێویسته ماڵی كوردی یه‌ك چێشتخانه و كه‌یبانوی هه‌بێت!.
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه، ئۆپۆزسیۆن بێده‌نگه، له هه‌موی ناقۆڵاتر و ناله‌بارتر، ئه‌و میدیایهیی كه هه‌میشه فه‌خر و شانازی به‌وه‌وه كردوه كه ئه‌م پێش ئۆپۆزسیۆن ئۆپۆزسیۆن بوه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر وابێت. پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه، ئه‌ی كۆبونه‌وه‌تان له‌ته‌ك تاڵه‌بانی له‌پای چی بوه؟!. پاشان ده‌نگۆی كۆبونه‌وه‌تان له‌ته‌ك بارزانیش ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌یه!.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه شه‌قام و رای گشیه، هه‌رچه‌نده هۆشیاری به‌ته‌واوه‌تی وه‌ك پێویست نه‌چه‌سپیوه وه‌لێ زۆر به‌په‌رۆشتر له ئۆپۆزسیۆن و میدیا و رۆشنفكر دید و بۆچونیان زیاتر ئینتمای نیشتمانی و خۆشه‌ویستیان بۆ خاك هه‌یه.
ماوه بڵێم، هه‌موتان كار له‌سه‌ر نیشتمانێك ده‌كه‌ن، گه‌له‌كه‌ی زیاتر له 30%ی هه‌ژاره، زیاترله 23%ی بێكاره، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بوه به قه‌یران، بێ حورمه‌تی به ئینسانه‌كان تا ئه‌و ئاسته گه‌یشتوه، رۆژانه كه‌سوكار و حاشیه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به بلۆك و سه‌دان ده‌فته‌ره دۆلاری به‌هه‌ده‌ردراوی ئه‌م میله‌ته ته‌واوی پیرۆزییه‌كانی گه‌لێك له گرێژنه ده‌به‌ن!.
درۆ بوه‌ته دراوێكی قه‌ڵب و به نرخی زێڕ تاوتوێی روداوه‌كانی پێ ده‌كه‌ن. موزایه‌ده‌ی سیاسیتان هێنده ناشیرین بوه، به‌میوانی بێ یاخود به‌سه‌ردانی پاڕانه‌وه و لاوانه‌وه بێت، نازانم چۆن به‌ناخی زه‌ویدا ناچن، نه‌ك ئاڵای كوردستان بگره ئاڵای ئه‌و عێراقه درۆیه‌ی كه خۆتان پێوه گرێداوه له پشت و ته‌نیشت ئاڵاكهیانهوه دانانێن و مه‌خابن هه‌ر فه‌خریشی پێوه ده‌كه‌ن!.
هه‌مو ئه‌مانه وامان لێ ده‌كات، بڵێین ته‌نها و ته‌نها سركی و بزۆزی شه‌قام دڕ به شه‌وه‌زه‌نگی هه‌مو بێ ده‌نگی و دهرباربونێك ده‌دات. ئیدی كه ئه‌و رۆژه هات وه‌ی له راماڵینی كورسی شه‌ق و شڕ، په‌شیمانییش دادی سیستمی داخراو و ده‌سه‌ڵاتی داخراو نادات!.
ئه‌وێ كات كوردستان مافی گه‌له... گیرفانیش با فریای مێژوی ره‌ش بكه‌وێت!.