له دیدارێكدا (رۆژنامه‌ی روداو ژ/187، 21/11/2011)، پاشان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا (رۆژی 23/11/2011)، جه‌عفه‌ر ئیمینكی وته‌بێژی پارتی، ئاخافتنی له‌سه‌ر روداوه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی كردوه.
دیاره دیداره‌كه‌ی ئیمینكی، رونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به هیوای راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پارتی ده‌رهه‌ق به قه‌یرانی گه‌وره‌ی كوردستان!...
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی دروست و زانستیانه له‌لایه‌ن رۆشنبیر و یاساناسانه‌وه دراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی راكێشاوه له‌دیداره‌كه و هه‌م رونكردنه‌وه‌كه :
1- بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تاوانباران و ته‌قه‌كه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان پارتی ده‌یه‌وێ لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌زا، پێكبهێنرێت. (به‌شێك له دیداره‌كه‌ی وته‌بێژی پارتی)...
پێكهێنانی لیژنه‌ی دادوه‌ری له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌زا، ئایا سه‌روه‌ری یاسا، به‌رزڕاگرتنی یاسا له‌نێو هۆڵه‌كانی دادگاوه فه‌راهه‌م ده‌كرێت یاخود له رێگه‌ی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی و سوڵحی عه‌شایه‌ری، پێكهێنانی لیژنه‌ی دادوه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی قه‌زا؟!...
له دوای روداوه‌كانی 17ی شوباته‌وه (لیژنه‌ی ده‌رخستنی راستیه‌كان) پێكهێنرا، راپۆرته‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه شوناسی به‌رائه‌تی به‌هه‌مو ئه‌وانه به‌خشیوه، كه ئه‌مڕۆ دادگا له رێگه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی پارتیه‌وه (چوار بڕیاره‌كه) داواكراون. هه‌موان ده‌زانین ئه‌و لیژنه‌یه کێ بون؟ ئه‌وانه‌ی له‌یاساناس و دادوه‌ر و نوێنه‌ری حوكمه‌ت كێ بون؟ چۆن راپۆرته‌كانیان نوسیه‌وه و خرانه به‌رده‌م رای گشتی؟!...
كاك جه‌عفه‌ر، دو شت له سه‌ربه‌خۆیی دادگادا كه به‌ده‌ق له ده‌ستور و یاساكاندا هاتوه زۆر گرنگه:
یه‌كه‌م/ هه‌موان له‌به‌رده‌م یاسا چونیه‌ك بین، كه‌س له‌سه‌رو یاساوه نه‌بێت.
دوه‌م/ ته‌ده‌خول نه‌كردن له‌كار و بڕیار و دید و ئاكامی دادگا.
بۆ خوا، كاك جه‌عفه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ی دادوه‌ری له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌زا كه پارتی ده‌یه‌وێت، ئه‌مه پێشێلكاری، ده‌ستور و یاسا نیه؟! ئه‌گه‌ر وانیه، ئه‌و دادوه‌ر و یاساناسانه كێن له ده‌ره‌وه‌ی قه‌زا مه‌گه‌ر سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات نین؟!...
2-ئه‌وه‌ی له‌حه‌ڤده‌ی شوبات له سلێمانی رویدا، به‌رله‌وه‌ی پرسێكی تاوانكاری بێت، پرسێكی سیاسی بو، بۆیه‌ش ده‌بێت هه‌موهه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسی بێت و هه‌روه‌ها لایه‌نی تاوانكاری زاڵ نه‌بیت به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كه (به‌شێك له رونكردنه‌وه‌ی وته‌بێژی پارتی...).
كاك جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌ی له حه‌ڤده‌ی شوبات له سلێمانی رویدا، به‌رله‌وه‌ی پرسێكی سیاسی بێت، پرسێكی تاوانكاری بو، بۆیه‌ش ده‌بێت هه‌مو هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی راده‌ستكردنی تاوانباران بێت و هه‌روه‌ها لایه‌نی سیاسی زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر لایه‌نی تاوانكردندا...
ده‌بو ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له رونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی پارتی به‌و شێوازه تیانوس بكرایه. چونكه ئه‌وه‌ی كاك جه‌عفه‌ر وتویه‌تی په‌رده‌پۆشكردنی هه‌ڵوێستی لاوازی (تاوانبار، ته‌قه‌كه‌ره) ئیدی هه‌ركه‌س و لایه‌نێك بێت.
پاشان پرسی سیاسی ئیدی هه‌ر پرسێك بێت، زانستی سیاسی قوڵ و به‌رفراوانه سیستمی سیاسی دێت و گوزه‌ر ده‌كات، ئه‌وكاته‌ی كه شه‌رعیه‌تی نامێنێت، له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ر هۆكارێك شۆڕش یاخود راپه‌ڕین و ئینقیلاب.
وه‌لێ رۆحی ئینسان هێنده‌گرانه به‌ڕۆشتنی هیچ پاساوێك نیه، له‌لایه‌ك... له‌لاكه‌ی تره‌وه رۆحكردنه‌وه به جه‌سته‌ی مرۆڤێكدا مه‌گه‌ر ته‌نها و ته‌نها خوای گه‌وره له قودره‌تیا هه‌بێت .
ده‌نا كاك جه‌عفه‌ر هیچ هێزێك گه‌رچی زانستیش بێت ناتوانێ رۆحی خۆشه‌ویستێكمان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، كه له‌ده‌رئه‌نجامی نه‌بونی مه‌سئولیه‌ت كاتێك روكاری باره‌گایه‌ك شوشه‌كانی ده‌شكێت.
ئه‌وا نه‌ك به شوشه‌ی (8ملم) بگره ده‌توانن به شوشه‌ی (درع) جوانكاری بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌كو كردوتانه.
ده‌پرسم باره‌گایه‌ك پیرۆزه یا رۆحی مرۆڤ و هاوڵاتی نیشتمانه‌كه‌ت؟!...
ده‌ڵێن: سیاسه‌تكردن به‌هێز... هێرشكردنه له‌ناكاو به هۆكارێك، پاساویش هۆكاری دوه‌مه، له هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه‌دا دژ به مرۆڤایه‌تی، خۆشه‌ویستی و ئاشتیه!...
بۆیه 17ی شوبات وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی دیسپلین كردوه، قه‌یرانی سیستمی سیاسی زیاتر واڵا كردوه.
خوێنی گه‌نجانی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی مه‌ره‌كه‌بی ئه‌و پێنوسه‌یه كه نوسی:
كوردستان له‌به‌رده‌م به‌ڵگه‌نه‌ویستی گۆڕانكاریدا له كوڵاندایه!...