پێشه‌کی
دیاردەی فرە حیزبی یەكێكە لە نیشانەكانی بوونی ژیانی دیموكراتی لە ناو هه‌ناوی کۆمه‌ڵگادا. نیشانه‌ی ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی له باره بۆ ئازادی را ده‌ربڕین، ئازادی دامه‌زراندنی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و په‌سه‌ندکردنی رای جیاواز. دیارده‌ی فره حیزبی ده‌بێته دیارده‌یه‌کی ته‌ندروست و ده‌توانێ ئه‌و زه‌مینه‌یه بڕه‌خسێنێ کاتێ هه‌ر حیزبه به پێی به‌رنامه‌ی خۆی و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌که‌دا ده‌ست به‌کار بێت، خه‌بات بکات بۆ هێنانه‌دی به‌رنامه‌ی خۆی و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به جه‌ماوه‌ری داوه. پێویسته ئه‌و راستییه‌ش بزانێت حکومه‌تی بێ ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رشێته و دیموکراتییه‌ت بوونی لاوازه، ئه‌و بڕه دیموکراتییه‌ی هه‌یه له قازانجی ده‌سه‌ڵاته و زۆر سنوورداره. له‌م باره‌وه تۆنی بلێر له چه‌ندین بۆنه‌دا وتۆتی " بێ بوونی ئۆپۆزسیۆن دیموکراتییه‌ت زۆر لاوازه، بوونی حکومه‌تێکی به هێز له بوونی ئۆپۆزسیۆنی به هێزدایه". ئه‌مڕۆ پێم وایه کۆمه‌ڵگای کوردی له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به هێزێکی له‌و بابه‌ته هه‌یه. بۆیه باشتر وایه ئه‌و پێنج حیزبه ئاوڕێک له رابردوو بده‌نه‌وه و له جاران زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌ت، جه‌ماوه‌ر، بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، پرۆسه‌ی دیموکراتی... تاد. له به‌ر چاو بگرن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌قه رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی ته‌ندروست ببینن.
گۆڕانکاری له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
له‌م رۆژانه باس له هه‌ندێ گۆڕانکاری ده‌کرێت له حکومه‌ت، له‌وانه که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان و وه‌زیره‌کان. ئه‌مه‌ش ههنگاوێکی باشه و جێی ده‌ست خۆشییه، هیوادارم هه‌نگاوی دیکه‌ی به دوادا بێت. به‌ڵام حیزبه‌کانی کوردستان جگه له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان که خاوه‌ن بیرۆکه‌که‌ن مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و تاکه وه‌زاره‌ته‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه لێیان بسه‌ندرێته‌وه و هیچ پشکیان له حکومه‌ت نه‌مێنێ. له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه که‌وتونه‌ته قسه‌کردن و گله‌ییکردن، هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن بخرێنه که‌ناره‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ته‌نهاو ته‌نها له‌به‌ر بوون یان نه‌بوونی وه‌زیرێکه له حکومه‌ت. له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته خه‌ریکی لێک نزیکبونه‌وه و یه‌کخستنی هه‌ڵویستن. پێم وایه ئه‌م بابه‌ته پێویست به‌و جموجوڵه ناکات. هه‌ق بوو ئه‌و لێک نزیکبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر دواکه‌وتنی ماده‌ی 140 و هه‌ندێ بابه‌تی گرنگ بکرایا نه‌ک له‌سه‌ر بونی کورسی وه‌زیرێک.
ئایا ئه‌م حیزبانه حیزبی بچوکن له کوردستان؟
هه‌ر یه‌کێ له‌م حیزبانه بگریت خاوه‌ن به‌رنامه‌ی کاری تایبه‌ت به خۆیه‌تی، مێژوویه‌کی هه‌یه، ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه، هه‌موو تاکێکی کورد باشیان ده‌ناسێت. که‌م تا زۆر جێ ده‌ستیان دیاره له خزمه‌تکردنی گه‌لی کوردا یان هیچ نه‌بێت له خزمه‌تکردنی دۆست و لایه‌نگرانی خۆیاندا. بێویژدانییه گه‌ر به حیزبی بچوک ناو زهد بکرێن. ره‌نگه له ژماره‌دا له چاو حیزبه گه‌وره‌کان که‌م بن، به‌ڵام له به ته‌نگه‌وه هاتن و به‌رنامه و بیروو بۆ چونه‌وه شوێنی شیاوی خۆیان هه‌یه. له‌ده‌ره‌وی حکومه‌ت لای من گه‌وره دیارن. به‌ڵام کاتێ به‌یه‌ک یا دوو وه‌زیره‌وه له ده‌سه‌ڵات بن بێ گومان زۆر بچوکن. چونکه ناتوانن کاریگه‌ری بکه‌نه سه‌ر ره‌وتی بڕیار و روداوه‌کان. ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه یه‌ک یا دوو هه‌ڤاڵیان ده‌بن به خاوه‌ن موچه‌ی باش یان هه‌ندێ له لایه‌نگرانی خۆیان داده‌مه‌زرێنن. به ڵام به‌رامبه‌ر به‌مه زیانی سیاسی زۆر ده‌که‌ن له ئێستا و دوارۆژ، جگه له‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر لایه‌نه‌کانی به شداربوو له حکومه‌ت به‌رپرسیارێتیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.
ئه‌م حیزبانه بۆ ده‌یانه‌وێ له حکومه‌ت به‌شدار بن؟
لەم بارەوە لە گەڵ چەند كادرێكی ئه‌م حیزبانه لێدوانم كردووە، هۆی بەشداریكردنیان لە حكومەت ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ:
* بوونی یه‌ک وه‌زیر، واته کادرێکمان خسته سه‌ر کار، ئیمکانییه‌تی مادی باش ده‌بێت و ده‌توانین چه‌ند کادر و ئه‌ندامێکی تر دابمه‌زرێنین؛
* ئێمه بودجه‌مان به‌ده‌ست یه‌کێتی و پارتییه، گه‌ر له حکومه‌ت به‌شداری نه‌که‌ین دوور نییه له‌و بودجه‌یه بێ به‌ش بکرێین؛
* خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مڕۆ حیزب چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ئه‌وه‌نده لێی نزیک ده‌بنه‌وه.
گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت، ئه‌مه نیشانه‌ی بوونی ژانێکی زۆر نا ته‌ندروسته، پێویسته ئه‌م ژانه به په‌له له په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر بکرێت.
رۆڵی ئه‌م حیزبانه له په‌رله‌مان چییه؟
ئه‌م حیزبانه به گوێره‌ی ئه‌و رێژه ده‌نگه‌ی له هه‌ڵبژاردندا به ده‌ستیان هێناوه مافی خۆیانه و پێویسته له په‌رله‌مان به‌شداری بکه‌ن، ره‌نگ و ده‌نگیان هه‌بێت. له گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی ناو په‌رله‌مان به‌شداری ده‌که‌ن له به‌ره‌و پێشبردن و پته‌وکردنی پرۆسه‌ی ژیانی دیموکراتی. له پێشنیاره باشه‌کانی کوتله سه‌ره‌کییه‌کاندا پێویسته پشتگیری بکه‌ن. له په‌رله‌ماندا ده‌توانن رۆڵ ببینن له:
* داڕشتنی ده‌ستوری وڵات و لێکدانه‌وه‌ی یاسای ماده‌کانی ده‌ستور؛
* لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له به‌رپرسانی حکومه‌ت؛
* روونی (شه‌فافییه‌ت) له کارکردن‌دا؛
* روونکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ میدیا و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌کان؛
* جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و حکومه‌ت؛
* دابینکردنی بودجه‌ی حیزبه‌کان به گوێره‌ی یاسا؛
* ئاشکراکردنی بودجه‌ی حکومه‌ت و چۆنیه‌تی سه‌رفکردنی؛
له په‌رله‌ماندا جاری وا هه‌یه کوتله سیاسییه‌کان رێک ناکه‌ون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک، یان جاری وا هه‌یه حکومه‌ت به پێی بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان کار ناکات. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م حیزبانه ده‌توانن به پێی یاسا رێپێوان سازبکه‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رببڕن. پێم وایه ئه‌م شێوه کارکردنه زیاتر ده‌توانێ خزمه‌ت به خه‌ڵک، حکومه‌ت و ته‌نانه‌ت به حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش بگه‌یه‌نێت.
به‌داخه‌وه وا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م حیزبانه زیاتر ئەمڕۆ دەبینن و كار بۆ ئەمڕۆ دەكەن، خوێندنەوەشیان بۆ ئەمڕۆ هەیە نەك بۆ سبەی. بە نە بوونی خوێندنەوەی باش بۆ روداوەكان، نەبینینی دوا رۆژ، بێ بوونی بەرهەڵستكاری یاسایی و دەستوری بەهێز، پرۆسەی دیموكراتی و گۆڕان و تازەكردنەوە یان ریفۆرم ناچێتە بواری پراكتیكەوە، وڵاتیش لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچێت. بەرپرسیارێتیش لە ئەستۆی ئەوانەشدا دەبێت بوونی خۆیان لە بوونی كورسی وەزارەتێكدا دەبینن.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ بپرسم، چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبانه له‌م حکومه‌ته‌دا وه‌زیریان نه‌بێت؟ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنێ پۆزه‌تیڤ و ته‌ندروست بن؟ چی‌یان به‌سه‌ر دێت گه‌ر له‌ده‌ره‌وی حکومه‌ت خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو؟ دڵنیا بن هیچیان به‌سه‌ر نایه‌ت چونکه ئه‌مڕۆ نه کۆتایی دونیایه و نه ئه‌م حکومه‌ته‌ش دوا حکومه‌ته.
*( حیزبی زه‌حمه‌تکێشان، حیزبی سۆشیالست، یه‌کگرتوی ئیسلامی، کۆمه‌ڵ و حیزبی شیوعی)