خۆشه‌ویستانم، ئازیزانی نه‌وه‌ی نوێ، پێشمه‌رگه‌کانی سه‌رای ئازادی و هه‌مو شاره‌کانی کوردستان، کاتێ له ته‌مه‌نی ئێوه بوم، هیوایه‌کی زۆرم به ژیان بو، سه‌دان ئاواتی جیا جیا له ناخمدا ده‌هاتو ده‌چو، به‌رز به‌رز ده‌فڕین، خه‌ون، خه‌یاڵ و راستی تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ده‌بون، به‌ره‌و قوڵایی ئاسما‌نی شین به‌ڕێ ده‌که‌و‌تن: دیمه‌نی جوان، گه‌ڕان به دوای شۆخێکی ناسک و نازدار، جلێکی جوان، پیاسه‌ی ئێوارانی سه‌ر کۆڕنیش و شه‌قامی جمهوری که‌رکوک، چون بۆ سینه‌ما خه‌یام و حه‌مرا، ته‌واوکردنی زانکۆ و بونیادنانی ژیان و چونه نێو که‌ژاوه‌ی هاوسه‌ریتی. ده‌مویست هه‌مو ئه‌م ئاوات و خه‌یاڵه بچڕ بچڕانه کۆکه‌مه‌وه و بیانکه‌م به دیاری بۆ ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی له کۆڵانی پشتی مه‌یدانه‌که‌ی ئێستای ئێوه‌وه، بوخچه‌ی به‌ره‌و ره‌حیمئاوا ده‌پێچاوه. به‌ڵام خه‌مه‌کانی ئه‌وکات رێ‌یان پێ نه‌دام. له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌م هه‌مو ئاواته‌کانمان کرده نێو کۆڵه‌پشتێک و دامان به کۆڵدا و که‌وتینه رێ...
خه‌م و زامه‌کانی که‌رکوکی ئه‌و رۆژه له سه‌دان پریاسکه‌دا خۆیان گرد کرده‌وه و کۆڵی سه‌ر پشتی شه‌که‌تمانی لێوان لێو کرد. له بری ئه‌وه‌ی تاکه چڵه گوڵی سور بده‌م به خۆشه‌ویسته‌که‌م، کردم به سنگی که‌رکوک و کوردستاندا، شاخه‌کان بون به کۆرنیش و جمهوری، چیرۆکی به‌ر ئاگردانی لادێ و جوتیاران بون به فلمه‌کانی سینه‌ما، لادێکان بون به زانکۆ و جوتیارانیش به مامۆستا، ئه‌شکه‌وت و په‌نای تاوێره‌کان بون به که‌ژاوه‌ی بوک و زاوای یه‌ک شه‌وه. پشدێنی ئه‌ستور و مه‌خزه‌نی فیشه‌ک که‌مه‌ریان داپۆشیم، چه‌ک بو به هاوشانی پێنوسه‌که‌ی زانکۆ. هێدی هێدی بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بزانم کردیانم به مرۆڤیکی تر. هه‌مو شتێکم له راستی لوله‌ی چه‌که‌وه ده‌بینی. گۆرانیه‌کانی ناو شارم له بیرچوه‌وه، سروده‌کان فێریان کردم چۆن به‌رز بفڕ‌م، دڵیان خۆش کردم، ده‌ست به‌چه‌ک به‌گژ سته‌مدا بچمه‌وه، میلله‌تێک له هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچون رزگار ده‌که‌م. ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ماڵئاوایی له که‌رکوک و ئازیزه‌کانم پێکردم. ئای که‌د‌ڵم خۆش بو، هێوا زۆر و ئاسۆ رون، که‌ڵ ژیان و که‌م ژیان دروشم بون.
موخابن له‌سه‌ری سه‌ره‌وه ئه‌م رێچکه‌یه له راسته رێگا به‌ره‌و لادان ده‌برا، پێچاوپێچی زۆری تێده‌که‌وت، له زۆر شوێندا وه‌ک کوێره رێ خۆی ون ده‌کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌و هیوا و ئاسۆ گه‌شیه، بێ ئه‌وه‌ی به خۆم بزانم که‌وتمه نێو شه‌وه زه‌نگێکی زۆر دژوار و خه‌ته‌ر‌ناک، ناو ئه‌و تاریکستانه‌ی هه‌رگیز بۆ یه‌ک چرکه‌ش به ناخمدا گوزه‌ری نه‌کردبو. له قوتابخانه‌یه‌کدا بوم ده‌قاوده‌ق له زانکۆی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌چو.
له زانکۆ جگه له ئاشنایه‌تی به رو و ناخی زه‌وی، میتاڵی ره‌نگا و ره‌نگ و پرشنگدار، ئاوی رونی قرژا‌نگ ئاسای ژێر زه‌وی، لرفه‌ی دۆزه‌خ ئاسای زه‌وی ته‌قین، خۆڕاته‌کاندنی بێبه‌به‌زییانه‌ی زه‌وی بۆ وێزه‌ی خانو‌ی هه‌ژاران. وانه‌کانی په‌روه‌رده‌ی به‌عس و فه‌لسه‌فه‌ی به‌عس و موشیر به گوێماندا ده‌دران. لێره‌ش له‌و قوتابخانه‌یه له ته‌نیشت وانه‌ی به گژاچونه‌وه‌ی سته‌م وانه‌ی براکوژی و رق و کینه به‌رامبه‌ر یه‌کتر فێرده‌کراین. سه‌دان هاوڕێم به‌ده‌ستی خۆم به خاک سپارد. که‌می نه‌ویست تا به هۆش هاتمه‌وه، ئاوڕێکم دایه‌وه، روداوی یازده ساڵم خوێنده‌وه، تێگه‌ییم، من خه‌ریکی چیم!. پڕ به گه‌رو وه‌ک گه‌روی ئێستای ئێوه هاوارم کرد "نه‌فره‌ت، نه‌فره‌ت، نه‌فره‌ت له بیری ته‌سکی حیزبی، له چه‌ک، له پیرۆزی تاک"، ئه‌مه‌م گوت و سه‌رمان هه‌ڵگرت. تا ئێره رابردویه‌که، روداوه‌کانی بونه به یادگاری و مێژو. رابردویه‌ک ئه‌مڕۆی هێنا. مێژویه‌ک ئێمه و ئێوه فێری زۆر په‌ند ده‌کا.
ئازیزانم، ئه‌و رابردوه و ئێستا واده‌که‌ن لێتان تێبگه‌م، پشتگیریتان لێبکه‌م، هه‌ست به گه‌نجێتی بکه‌م وخۆم به تاکێ له ئێوه بزانم. ئای خۆشحاڵم ده‌تانبینم له مه‌یدانی بوێریدا، پڕ به گه‌روتان هاوار ده‌که‌ن، نه‌فره‌ت له هه‌مو ئه‌وانه ده‌که‌ن که نه‌فره‌تم لێکردوه: تفه‌نگ، براکوژی، تاک په‌رستی و گه‌نده‌ڵی. شه‌پۆله ره‌نگا و ره‌نگه‌که‌تان: کوڕ، کچ، ریش سپی، مه‌لا، رۆشنبیر، له تاک ره‌نگی ئیمه زۆر جوانتره، شه‌پۆلێکه په‌یامی سه‌رتاسه‌ری پێیه. شه‌پۆلێکه ئاوه په‌نگخواردو و مه‌نده‌که‌ی که‌رکوک ده‌شله‌قێنێ، دیوار و تارمایی ترسی پایته‌خت و بادیدان ده‌شکێنێ. شه‌پۆلێکه ده‌سه‌ڵات له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێ، تا ئاڵای شۆڕش و راپه‌ڕینی ته‌واونه‌کراوی سه‌دان ساڵه به ئێوه بسپێرێ.