که‌سانێک هه‌ن، به تایبه‌تی له‌ناو ده‌سه‌ڵاته حیزبییه‌کان خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان به لاساییکردنه‌وه‌ی وڵاتانی وه‌ک میسر و تونس داده‌نێن. به‌م رایه‌ش له لایه‌ک بێویژدانی و غه‌درێکی زۆر له نه‌وه‌ی نوێی دوای راپه‌ڕین ده‌که‌ن، له لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رکرده باڵاکانی خۆیان چه‌واشه ده‌که‌ن و فریویان ده‌دن. خاوه‌ن ئه‌م رایانه ته‌نها جیاوازیه‌کانی ئێره و ئه‌وێ ده‌بینن نه‌ک لێکچونه‌کانی وه‌ک: شێوازی حوکمڕانی، ده‌سه‌ڵاتی حیزبی، گه‌نده‌ڵی، هه‌ڵبژاردنی پر گه‌رد...تاد.
خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان نه‌ک سیمای لاساییکردنه‌وه‌ی پێوه دیار نییه، به‌ڵکه خۆڕسکی و خۆماڵی توڕه‌یی شه‌قامی کوردستان وایکردوه داهێنانی نوێ له خۆپیشانداندا بکرێت: رێکخستنی سیمیناری رۆژانه‌ی رۆشبیری له لایه‌ن چه‌ند که‌ڵه نوسه‌رێکه‌وه، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی مه‌یدانه‌کانی ئازادی دوای ده‌وام و کارکرردن، به میلیکردنی بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کان سێ نمونه‌ن له داهێنانی ئه‌م نه‌وه‌یه.
نوسین و وتاره پڕ ره‌خنه‌کانی سه‌ر رۆژنامه، گۆڤار، رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کان له ساڵی 2000 وه له‌سه‌ر شێوازی حوکمڕانی و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و خه‌م و رقه په‌نگخواردوه‌ی ناو ده‌رونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان. له کۆتایی 2007 له چاوپێکه‌وتنێکدا له ته‌له‌فزیۆنی کوردسات له وه‌ڵامی پرسیارێکی کاک ئازاد سدیق ده‌رباره‌ی پێشبینیم بۆ ساڵانی داهاتوی حوکمڕانی له هه‌رێمی کوردستان، به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامم دایه‌وه " خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵات توڕه‌یه، ئه‌م توڕه‌ییه ئه‌مرۆ له ماڵه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات گوێ نه‌گرێ له داواکانی خه‌ڵک، پێشبینی ده‌که‌م چه‌ند ساڵێکی تر ئه‌م توڕه‌ییه بێته سه‌ر جاده و حکومه‌ت پێی چاره‌سه‌ر نه‌کرێت". ئه‌مڕۆ ئه‌م پێشبینیه رویدا و خه‌ڵک هاتنه سه‌ر جاده. بۆیه حکومه‌ت هۆکاری دروستبون و هاتنی ئه‌م توڕه‌ییه‌یه بۆ سه‌ر جاده، نه‌ک روداوه‌کانی وڵاتانی تر.
جگه له مانه‌ش خۆپێشاندانه ناوبه‌ناوه‌کانی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان له چه‌ند ساڵی رابردودا نیشانه‌یه‌کی تری خۆڕسکی توڕه‌یی جاده‌ی کوردستانه نه‌ک لاساییکردنه‌وه. تا ئێره پێشینه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆیه. هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی حوکمڕانی هۆکاری سه‌ره‌کین له دروستبونی ئه‌م پێشینه‌یه و سه‌رهه‌ڵدانی خۆڕسکیانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆ. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش به‌رپرسه له بونی رۆڵی ئه م فاکته‌رانه‌ی خواره‌وه له په‌نابردنه به‌ر خۆپیشاندان:
1- له بری یه‌ک له‌شکری چه‌کداری نیشتمانی، دو هێزی چه‌کداری پێکهاته پچڕ پچڕی حیزبی، فه‌وجی سه‌ربازی جیاجیای پاسه‌وانی به‌رپرسان و چه‌ندین هێزی چه‌کداری جۆراو جۆری تر و ده‌زگای ئه‌منی جیاجیا بونی هه‌یه. له بونی ئه‌م جۆره هێزانه رودانی کوده‌تای سه‌ربازی بۆ گۆرینی ده‌سه‌ڵات بونی نابێت. جگه له‌وه‌ی له دونیای ئه‌مرۆدا په‌نابردنه به‌ر ئه‌م شێوازه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات کاتی به‌سه‌ر چوه.
2- نه‌بونی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد و رون بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات. له کوردستانیش وه‌ک زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات هه‌ر چوار ساڵ جارێک هه‌ڵبژاردنێک ده‌کرێت که له توانایدا نییه ئاڵوگۆر له ده‌سه‌ڵات بکات. له هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م و دوه‌م پارتی و یه‌کێتی هه‌ر یه‌ک له ناوچه‌ی خۆی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری کورسیه‌کانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێنا. دوای هه‌ستکردنیشیان به بونی ناڕه‌زایی زۆری خه‌ڵک و دروستبونی هێزی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی رێکخراو ئه‌م دو حیزبه بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ریکه‌وتنی ستراتیجیان ئیمزا کرد.
3- ده‌رکه‌وتنی به ئاشکرای سه‌ره‌تای به بنه‌ماڵه‌کردنی ده‌سه‌ڵات و بونی نیه‌تی ئاشکرای ده‌ستاوده‌ستکردنی هه‌تاهه‌تایی ده‌سه‌ڵات له نێو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه.
له نه‌بونی ئه‌گه‌ری رودانی کوده‌تای سه‌ربازی و هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد له هه‌رێمی کوردستان، بییر کردنه‌وه له خۆپیشاندانی هێمنانه باشترین رێگا‌بو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و خستنه‌روی داخوازیه‌کان، لێره‌وه‌ش هێنانه‌دی زه‌مینه‌یه‌کی له بار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌رد تا بتواندرێت له سایه‌یدا به ڕیگا‌ی ئاشتیانه ده‌ستاوده‌ست به ده‌سه‌ڵات بکرێت.