|
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-4- مه‌لا فه‌رمان |
15/02/2014 |
ژانی ژنه پۆلیسێک
مرۆڤ وه‌ک هه‌ردو مافی مرۆڤبون و هاوڵاتیبون، له لایه‌کیش وه‌ک هه‌وڵێک بۆ خۆشکردنی بۆنه‌کانی ژیان و لێره‌وه‌ش به‌هێزکردنی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. له هه‌مو ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێشکه‌وت و مرۆڤ دۆست، بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌بێ جیاوازی، هه‌ندێ ماف که ساڵانه ته‌نها جارێک یان له هه‌مو ژیاندا چه‌ند جارێک دوباره ده‌بێته‌وه ده‌سته‌به‌رکراوه و له‌و رۆژه یان له‌و چه‌ند رۆژه ئه‌و تاکه رێزی لێده‌گیرێ.
یادی رۆژی له دایکبون که ساڵانه یه‌ک رۆژ دوباره ده‌بێته‌وه، له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان ئه‌م رۆژه وه‌ک رۆژێکی تایبه‌ت تێی ده‌ڕواندرێت و پایه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و به ئاهه‌نگی خێزانی به‌سه‌ر ده‌بردرێت.
له‌ده‌ستدانی که‌سه نزیکه‌کانی وه‌ک باوک، دایک ...هتد له که‌رکوک ئه‌مه تاڕاده‌یه‌کی زۆر ره‌چاوکراوه، له کاتی پرسه‌ی ئه‌و که‌سه نزیکانه چه‌ند رۆژیک خاوه‌ن پرسه‌کان بۆیان هه‌یه مۆڵه‌ت وه‌ربگرن و له پرسه و ناخۆشیه‌کانی که‌سوکاره‌که‌ی به‌شدار بێت.
رۆژی زه‌ماوه‌ند و هاوسه‌رگیری زۆرجار ده‌که‌وێته رۆژه‌کانی پشوه‌وه، له‌م رۆژانه زۆرینه خه‌ریکی زه‌ماوه‌نده، بوک و زاوهش مۆڵه‌تی خۆیان هه‌یه.
به‌ڵام له بۆنه‌یه‌کی زۆر گرنگ، بۆنه‌یه‌ک تێیدا بون و نه‌بون دیاری ده‌کات، ئێمه بونمان نیه. کاتی ژانی ژن یان باشتر وایه بوترێت ژانی دایک به مناڵه‌وه، بونی باوک به دیار دایکه‌وه له زۆر شوێنی ئه‌م هه‌رێمه نه‌ک هه‌ر نه‌بوه به نه‌ریت، به‌ڵکه تائێستاش به عه‌یبه سه‌یر ده‌کرێت، مۆڵه‌ت وه‌رگرتنیش هه‌ر باسی لێوه ناکرێت له کاتی ژانکردنی ژنه‌که‌ی به کۆرپه‌که‌یه‌وه. ئه‌مه زیاتر ئه‌رکی دایک و خوشک و که‌سوکاری هه‌ردو لایه.
له‌ناو ریزه‌کانی پۆلیس و پێشمه‌رگه و هێزه چه‌کداره‌کان چ له‌سه‌ر دواکه‌وتنی موچه، که‌می موچه، شوێنی کارکردن و رێزنه‌گرتن ره‌خنه و گله‌یی زۆر هه‌یه. له‌گه‌ڵ بونی هه‌مو ئه‌م گلهییانهش زۆرێکیان هه‌ن نایشارنه‌وه له‌به‌ر ناچاری و نه‌بونی کارێکی دیکه درێژه به‌و خزمه‌ته ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی پاسه‌وانه شه‌خسیه‌کان و باره‌گاکان. زۆریکیشیان ئه‌و بێڕێزیه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت وایان لێده‌کات خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیان بۆ کاره‌که‌یان و جاده‌وبان و هاوڵاتیانی شاره‌که‌یان که‌م بێته‌وه. پۆلیسێک بێڕێزیهکه له چیدا ده‌بینێ؟
ئه‌و پۆلیسه ده‌ڵێ چی؟
له‌ناکاو ته‌له‌فۆنه‌که‌م لێیدا، دایکم له خه‌ت بو، به ته‌له‌فۆنی خێزانه‌که‌م، به په‌شۆکاویه‌کی زۆره‌وه گوتی " خێراکه وه‌ره‌وه، ئایشه ژانیهتی و ده‌یبه‌ین بۆ نه‌خۆشخانه". هێند به په‌له و به‌شێوه‌یه‌کی پچڕ پچڕ قسه‌ی بۆ کردم، گومانم هه‌بو ته‌واو لێی تێگه‌یشتم، خۆم ته‌له‌فۆنم کرده‌وه، به‌ڵێ "ئایشه ژانیهتی و مناڵتان ده‌بێت". منیش زۆرم پێخۆشبو له یه‌که‌م ژانی ژنه‌که‌مدا، بۆئه‌وه‌ی هاوئازاری بم، پێم خۆشبو ده‌ستێکی ناوده‌ستم بێت و به دیاریه‌وه بم، گوێم له یه‌که‌م قیژه‌ی مناڵه‌که‌م بێت. یان هیج نه‌بێت وه‌ک نه‌ریتی ئه‌م شاره له قاوشی خه‌سته‌خانه‌که چاوه‌ڕوان بم".
به هه‌ڵه‌داوان، له دایکم پهشۆکاوتر، چوم بۆلای ئه‌فسه‌ره‌که‌م. پێیهکهم دا به زه‌ویداو ده‌ستم لای راستی سه‌رم رهقکرد، گه‌وره‌م "خێزانه‌که‌م مناڵی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تم بده‌ن، ده‌مه‌وێ بچمه‌وه و به دیاریه‌وه بم" .
ئه‌فسه‌ر : ئه‌حمه‌ق، تێمگه‌یه‌نه، داوای مۆڵه‌ت ده‌که‌یت. خۆت یان ژنه‌که‌ت مناڵی ده‌بێت؟
هه‌رچی ئه‌و جنێو و قسه سوکانه‌ی له 50 ساڵی رابردودا له شه‌قام و کوچه و کۆڵانه‌کان به‌باشی لهبهریانی کردبو پێیدام. ئه‌و پاکێچه جنێوانه‌ی که مامۆستاکانی چه‌ند ساڵی خوێندنی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریش ( محو الامیه) نه‌یانتوانیبو هیچی لێکهمکهنهوه.
گه‌وره‌م : خێزانه‌که‌م.
باشه بۆ خۆ نه له ئینزارداین نه هیج له ئارادایه، ده‌وام ئاساییه! لێره‌وه بۆم ده‌رکه‌وت، به‌پێی عه‌قڵیه‌ت و نه‌ریته‌که‌ی ئه‌و منی مناڵه شاری پیاو نیم. چونکه پیاو ئه‌گه‌ر پیاوبێت نابێت ئه‌و جۆره قسه و داوایه بکات. دهرچومه ده‌ره‌وه، ملم که‌چکرد و چومه‌وه سه‌ر کاره‌که‌م، چونکه که‌س نیه ده‌ردی دڵی لا باسبکه‌م، خۆ سکاڵاش، هه‌ر باسی مه‌که. هه‌ڵه‌ی خۆشم بو، به‌بێ واسیتهکردنی پێشوه‌خت چومه لای.
دوای ته‌واوبونی ده‌وام، گه‌ڕامه‌وه، فرمێسکه رون و گه‌شه‌کانی ئایشه هه‌موی بیربردمه‌وه. به زه‌رده‌خه‌نه‌وه فه‌رموی "فه‌رمو باوکی هیوا گیان، له باوه‌شی بگره"...
نه‌خێر، نامه‌وێ ئه‌م چیرۆکه بۆ هیواو دایکی بگێڕمه‌وه، نه‌ک خوانه‌خواسته، کار بکاته سه‌ر ئینتما و خوشه‌ویستی بۆ که‌رکوکی کوردستان.
|
|
|