|
هه‌ڵبژاردن، شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵات مه‌لا فه‌رمان |
24/05/2014 |
من له کوردستان ده‌سه‌ڵاتم و حوکمڕانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌که‌م. به‌ڵام نازانم جگه له‌خۆم کێ شه‌رعیه‌تی پێداوم، یان له کوێ وه‌رمگرتوه:
1- رزگارکه‌ری وڵات نیم، تا بوبم به کارێزمای ئه‌م وڵاته و لێره‌وه داوا و ئیدعای شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی بۆ خۆم بکه‌م، یان ئێوه وه‌ک قه‌رزدارێک قه‌رز بده‌نه‌وه.
2- نه کوڕی پاشام و نه له‌هه‌رێمێکی سیسته‌م پاشایه‌تی ده‌ژیم. تا ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیه‌تی حوکمڕانیم بۆ مابێته‌وه، له‌و شه‌رعیه‌ته‌وه ئێوه بوبن به ره‌عیه‌تی من.
3- هه‌ڵبژادرن و ده‌نگی ئێوه: له‌دونیا وا باوه ئه‌م رێگه‌یه وه‌ک سه‌ره‌تاترین رێگه‌ی پیاده‌کردنی ژیانی دیموکراتیه، هه‌رچه‌ند ساڵ جارێک له‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان تاکی کۆمه‌ڵگه وه‌ک دادوه‌رێک حوکم و بڕیاری خۆی ده‌دات.
سه‌دام حوسێن و موباره‌ک و ده‌یانی تر به‌هه‌ڵبژاردن خۆیان ده‌کرده ده‌سه‌ڵات و رێژه‌ی ده‌نگه‌کانیان ده‌گه‌یشته نزیکه‌ی 99%، ئه‌مه دو نمونه‌ن هێشتا له‌زاکیره‌ی خه‌ڵکی عێراقدا ماون .
له‌هه‌رێمی کوردستانی دوای راپه‌ڕینی 1991 و عێراقی دوای 2003 چه‌ند هه‌ڵبژاردنێک به‌ڕێوه‌چوه، ده‌نگه‌کان به‌شێوه‌ی 50 به 50 و به‌شێوه‌ی جیاجیا دابه‌شبوه. چیرۆکه‌کانی ناو شه‌قام ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که هه‌رچی جۆره‌کانی ساخته‌کاری هه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنانه به‌کار هاتوه: هه‌ڕه‌شه، گرتن و فه‌لاقه‌کردن، به‌شه‌و چونه سه‌رماڵان و ته‌قه‌کردن، هێز کۆکردنه‌وه له‌ده‌وری بنکه‌کانی ده‌نگدان، ده‌مانچه و پاره به‌خشینه‌وه، دروستکردنی ناسنامه‌ی ساخته، به‌کارهێنانی مێردمناڵانی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان. په‌نابردنه به‌ر وڵاتانی دراوسێ، ته‌ڵاق و سوێندان، هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین و گواستنه‌وه و ده‌رکردن له‌دائیره‌کان. ده‌ستبردن بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی حاشاکردن له‌خزمایەتی و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ... تاد. به‌ڵێ من لێره‌وه ده‌سه‌ڵاتم وه‌رگرتوه.
ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه بونی هه‌بێت هه‌مو ئه‌م ساخته‌کاریانه به به‌ڵگه‌وه بونیان هه‌یه. به‌ڵێ ئه‌مانه‌ن ئه‌و رێگایانه‌ن ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتنی له‌هه‌رێمی کوردستان مسۆرگه‌ر کردوه نه‌ک هیچ یه‌کێ له‌و رێگایانه‌ی سه‌ره‌وه.
په‌نابردن بۆ ساخته‌کاری بۆ؟
هه‌وڵدان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بۆ دو مه‌به‌سته:
یه‌که‌م: خزمه‌تکردن و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی و وه‌ک ئه‌مانه‌تێکیش ده‌ڕواندرێته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خه‌ڵک به‌خشیویه‌تی به‌رامبه‌ر چه‌ند ئه‌رکێکی گرنگ. وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مەریکا دو نمونه‌ی زیندوی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ن، بۆیه ده‌بیندرێت ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان پرۆسه‌یه‌کی ئاساییه و زو ئه‌نجام ده‌درێ.
دوه‌م: پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان
خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌نده‌کان چ حیزب بێت، یان تاک یان بنه‌ماڵه هه‌وڵده‌دات بۆ مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات هۆکاره‌کانی مانه‌وه له‌ده‌ستی خۆیدا بهێڵێته‌وه. له‌م جۆره وڵاتانه نه‌ک ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات کارێکی زۆر زۆر قورسه به‌ڵکه پرۆ‌سه‌ی دیموکراتی له مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وره‌دایه.
چۆن؟
هێزی چه‌کدار یه‌کێکه له‌و هۆکاره گرنگانه و ئامرازی هه‌ڕه‌شه‌کردنه له‌کاتی بونی هه‌ر مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان. له‌زۆر وڵات‌دا به تایبه‌تی وڵاته نه‌وتیه‌کان ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه بونیان هه‌یه و له‌ره‌فتاردا هاوشێوه‌ی مافیا ده‌رده‌که‌ون. جگه له‌هێز، په‌نا بردنه به‌ر بێگانه، پاره و دابه‌شبونی که‌سه نزیکه‌کانی خۆیان له‌جومگه گرنگه‌کانی ده‌سه‌ڵات، بانگهێشه‌ی درۆزنانه‌ی دیموکراتی، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ساخته ... تاد.
جێ بکرێت؟
هه‌مو تاکێکی کورد، عه‌ره‌ب، تورکمان و هه‌مو کوردستانی و عێراقیه‌ک، هه‌مو هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌م راستیانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌زانن، به چاوی خۆیان چه‌ند جارێکه دەیبینن. هه‌مو سور ده‌زانن له‌م وڵاته جگه له ساخته‌کاری و راکێشانی ده‌ستی بێگانه بۆ سه‌ر وڵات هیج مانایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌بێ پرسی وڵاتانی دراوسێ حکومه‌ت دروست نابێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌چه‌ی خۆیانن زۆرێک له‌حاکمه‌کانمان ناتوانن بێ پرسی ئه‌وان په‌نجه به ئاودا بکه‌ن. بۆیه تاکه رێگه بۆ ده‌ربازبونی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌وێرانکاری چاوه‌ڕوانکراو هاوشێوه‌ی شه‌ڕی چاڵدێران به‌شێوه سیاسی و ئابوریه‌که‌ی، ره‌تکردنه‌وه و دان نه‌نانه به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانی 30/4/2014. |
|
|