کاتێ باس له سوپای عێراق ده‌کرێت خه‌ڵکی کوردستان روداو و کاره‌ساته‌کانی سه‌رده‌می به‌عسی دێته‌وه یاد. ئه‌و شه‌وانه‌ی دێته‌وه یاد که دێوه زمه‌ی سوپای عێراق ده‌هاته خه‌وی و ئیدی خه‌وی له‌چاو ده‌تۆراند.
له سه‌ره‌تای روخانی به‌عس کورد پێی وابوو ئه‌و سه‌رده‌مه به ته‌واوی به‌سه‌ر چوو. عێراق وڵاتی هه‌موانه و هه‌موو لا پێکه‌وه کاروباری وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ین. کۆبونه‌وه له‌بن نه‌هاتوه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورد و لایه‌نه‌کانی تری عێراق، لێدوانه پڕ گه‌شبینییه رۆژنامه‌وانیه‌کانی دوای کۆبونه‌وه‌کان و بوونی هاوپه‌یمانی ستراتیجی 3 سێ و 4 چوار قۆڵی ، دڵندنیابوون له جێبه‌جێکردن و ته‌واوبونی ماده‌ی 140 ، هه‌ندێ جاریش بوونی هه‌ڕه‌شه به کردنی که‌رکوک به فه‌لوجه له کاتی جێبه‌جێنه‌کردنی 140 ، تا دوێنێ ته‌نها شاخه‌کان دۆستی کوردبوون به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی دونیا. ئه‌مانه و ده‌یان وته و به‌ڵێنی تر تاڕاده‌یه‌ک هه‌ندێ بڕوا و متمانه لای کورد به به‌غدای نوێ دروست کرد.
به‌ڵام که‌ش و هه‌وای ناو په‌رله‌مانی عێراق و روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌کانی خانه‌قین کاریگه‌ری به‌رچاویان کردۆته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان پێکهاته سیاسییه‌کانی عێراق، به تایبه‌تی نێوان کورد و لایه‌نه عێراقییه‌کانی دی، له نێوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌کان شێواویه‌کی باشی پێوه دیاره. سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ئه‌م بارودۆخه به گۆڕانیکی کتوپڕی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، کتوپڕێکی وا هه‌ندێکیانی توشی سه‌رسوڕمان کردووه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌وه رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی یارییه‌که ئه‌م گۆڕانه به روداوێکی چاوه‌ڕوانکراو ده‌زانن.
وته‌کانی دوێنێی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رباره‌ی رێکخستنه‌وه‌ی سوپای عێراق و کڕینی فرۆکه‌ی ف16 و تانک و زریپۆشی ئه‌مریکی نه‌ک نیگه‌رانی به‌ڵکه مه‌ترسی زۆری پێوه‌دیاره ده‌رهه‌ق به‌م خۆ رێکخستنه‌وه‌یه. له کاتێکدا کاک جه‌بار یاوه‌ر به مافی سروشتی ده‌زانێ عێراق سوپاکه‌ی به هێز بکات و رێکی بخاته‌وه. راسته، منیش پێموایه ئه‌مه مافی یاسایی هه‌موو ده‌وڵه‌تێکه. به‌ڵام جموجوڵه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی حکومه‌تی عێراق خه‌ڵک و سه‌رۆک په‌رله‌مانی توشی سه‌رسامبوون کردووه، وای لێهاتووه وه‌ک هه‌موو یه‌کێکی ساده له خشه‌ی گوریسیش بترسێت. منیش هه‌مان مه‌ترسیم هه‌یه چونکه کاتێ سه‌یری ما‌ڵی خۆمان ده‌که‌م، نه‌مان توانیوه وه‌ک پێویست رێکی بخه‌ینه‌وه.
بۆ ره‌وانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسی و سه‌رسوڕمانه هه‌قه په‌رله‌مانی کوردستان پێ دابگرێت له‌سه‌ر جێبه‌جێکرنی:
1- پاککردنه‌وه‌ی ریزه‌کانی خۆمان له که‌سانی گه‌نده‌ڵ و رابردووی پڕ گوماناوی خاوه‌ن فایل و پیاوی به‌عس. وه‌ک نمونه " نه‌نگییه ئه‌نجومه‌نی شاری که‌رکوک که‌سانی جاش و کۆنه به‌عسی و پیاوی ساجیده‌ی ژنی سه‌دامی تێدا بێت".
2- به‌گژاچونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی؛
3- په‌له‌کردن له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری کوردستان، به‌ڕاشکاوی سنوری هه‌رێمی کوردستان له ماده‌یه‌کدا تێیدا دیاری بکرێت؛ مافی که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی کوردستان ده‌ستنیشان بکرێت.
4- په‌له‌کردن له یه‌کگرتنه‌وه‌ی حکومه‌ت و پێکهێنانی حکومه‌تی گه‌ل؛
5- پێداگرتن له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی دروست له تیرۆرکردنی شێخ ستار و کاک سۆران مامه حه‌مه له که‌رکوک، هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی ژن کوشتن له کوردستان. ئه‌م کاره دزێوانه خه‌ریکه ئه‌بنه هۆی ناشرینکردنی ناو و ناوبانگی گه‌له‌که‌مان لای دونیای ده‌ره‌وه؛
7 – فشارخستنه سه‌ر حیزب بۆ ده‌ست نه‌خستنه ناو که‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌وه؛
8- لێپرسینه‌وه له حکومه‌ت له‌سه‌ر دابین نه‌کردنی کاره خزمه‌تگوزارییه‌کان به تایبه‌تی ئاو و کاره‌با؛
9- لێپرسینه‌وه له حکومه‌ت له‌سه‌ر خراپی جێبه‌جیکرنی پرۆژه‌کان.
10- ده‌ستخۆشیکردن له حکومه‌ت له‌سه‌ر کاره باشه‌کان؛
11- هه‌نگاونان بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی کورد به دونیای ده‌ره‌وه؛
12- ئه‌مانه و زۆر کاری تر......
چه‌ند ساڵێکه زۆر پێشنیار و داوای له‌م بابه‌ته خراوه‌ته به‌رده‌ستی په‌رله‌مان. به‌ڵام به داخه‌وه یان گوێیان نه‌گرتووه، یان له توانای په‌رله‌مان نییه ئه‌م ئه‌رکانه جێ به‌جێ بکات. به‌ڵام ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه په‌رله‌مان خۆی گورج بکاته‌وه، جێ ده‌ست و هه‌ڵویستی دیار بێت. جێی خۆیه‌تی نه‌چونی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک بۆ ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان ببێته هۆی ئاوڕدانه‌وه‌ی په‌رله‌مان له کاری چه‌ند ساڵی رابردوو.
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان جێبه‌جێکردنی ئه‌و خاڵانه به کارێکی قورس ده‌زانێ و مومکینی جێبه‌جێکردن نییه، جێی خۆیه‌تی داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بکات، تا خه‌ڵک حکومه‌ت و په‌رله‌مانێکی تازه هه‌ڵبژێرنه‌وه.
به جێبه‌جێکرنی ئه‌و پێشنیارانه ما‌ڵی کورد باش رێکده‌خرێته‌وه، حیزب و حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستانیش لای خه‌ڵک خۆشه‌ویست تر ده‌بن، حکومه‌تی عێراقیش هه‌نگاوی تاکڕه‌وانه‌ی له‌و بابه‌ته‌ی بۆ نانرێت، رێکخستنه‌وه‌ی سوپای عێراقیش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته جێی مه‌ترسی ده‌بێته سوپای هه‌موان، دێوه زمه‌ی هیچ سوپایه‌کیش جارێکی تر له خه‌ومان ناکات.