|
فەرماندەی بەدر لە کەرکوکەوە هەڕەشە لە پێشمەرگە دەکات مهلا فهرمان |
03/09/2014 |
هادی عامری وەزیری گواستنەوە و فەرماندەی رێکخراوی بەدر (١٩٨٠ -٢٠٠٤)ی شیعی و یەکێک لە میلیشیاکانی ئەو پێکهاتەیە، دوێنێ سێشەمە ٢/٩/٢٠١٤ لە تەنیشت پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڕەشەی لە بونی پێشمەرگە کرد لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و گوتی " وەک چۆن ئێمە بەبێ پرسی حکومەتی هەرێم بۆمان نیە بچینە هەرێمی کوردستان، ئێمهش بههیچ شێوهیهك قبوڵ ناكهین بهبێ ههماههنگی لهگهڵ ئێمه، پێشمهرگه بێته ناوچهكانی دهرهوهی ههرێم".
ئەم هەڕەشەیە لەکاتێکدایە بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە ناوبراو خۆیی و هێزەکەی ماوەیەکە لە ناوچەی دوزخورماتو ماونەتەوە، رزگارکردنی خەڵکی ئامرلی و شوێنەکانی تر ئەگەر بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە نەبوایا نەک هەر لە تونای هێزەکەی ئەو نەدەبو ئەو شوێنانە رزگار بکەن، دوریش نەبو لەسەر دەستی داعش بە دەردی سوپای عێراق بچن لە سنورەکانی موسڵ و تکریت و حەویجە و رومادی ...تاد.
لەمکاتە و بەم شێوە پڕ هەڕەشەئامێزە و لە ماڵی خۆمان و بە تەنیشت پارێزگاری کەرکوکەوە، نیشانەی جدیەتی ناوبراوە لە جێبەجێکردنی قسەکانی، تا ئێرە قسەی نەیارێک یان دۆستیکە و دەیکات، لە ماڵی خۆمان پەیامەکەیان بە سەرکردایەتی کوردستان دەگەیەنێ.
بەڵام بێدەنگی لێکردنی جەنابی پارێزگار و بەجێهشتنی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە بەبیانوی سەفەرکردنەوە جێی پرسیار و گومان دروستکردنە. لە کاتێکدا جەنابی رای سەرکردە سیاسیەکانی کورد و گوتارەکانیان بەر لە هاتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئەو سنورانە باش ئاگادارە و دەشزانێ چەند پێشمەرگەی قارەمان لەپێناو پاراستنی ئەو ناوچانە لە هێرشەکانی داعش گیانی خۆیان کردە قوربانی یان بریندار و پەککەوتەبون. پاشان بە ج سیفەتێک کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ سازدەکرێت. بە سیفەتی سەربازی یان بە سیفەتی وەزیری کاربەڕێکەر.
ئەم هەڕەشەیە لەکاتێکدایە هێشتا زۆربەی شار و گوندە سونە عەرەبنشینەکان لەژێر دەستی داعشدایە و رزگار نەکراون، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر ئەم قسانە لە بەغدا پشتگیری بکرێ یان لەلایەن بەرپرسانی کوردەوە پێشگیری لێ نەکرێت، بە دور نازاندرێت کاتێ لەو شوێنانە هێزەکانی داعش وەدەربنرێن، ئەوا هێزی بەدر ئامادەبێت بۆ مانەوەیان لەو ناوچانە شەڕی پێشمەرگە بکەن. هاوزەمان لەگەڵ ئەم قسانە لە شاری توزخورماتو و دەوروبەری نێوان هێزی پێشمەرگە و میلیشیا شیعەکان گرژی پێوە دیارە.
سەرکردایەتی کورد
سەرکردایەتی کورد ئەرکیەتی لە ئاستی باڵادا نەک لە ئاستی رێکخراوە حیزبیەکانی کەرکوک، بەپەلە و زۆر بەجدی ئەم قسانە بە هەند وەربگرێ و لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لە بەغدا باسی بکات. بەتایبەتی لەمکاتەدا کە شاندی دانوستان لە بەغدا لە گفتوگۆی پرۆسەی دامەزراندنی کابینەی نوێی عێراقدایە.
مەترسی
وەک چاودێرێک و هاوڵاتیەکی کەرکوک مەترسی لە دو بۆچون و دو سیاسەتی جیاوازی سەرکردایەتی کورد دەبینم لەو لێدوانە و بونی ئەم هێزە لەم ناوچانە.
|
|
|