|
نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە کەرکوک مهلا فهرمان |
11/01/2015 |
لە ١٩٩٢وە کورد خاوەن پەرلەمانە، تا ئەم خولەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی ٣٠/٤ /٢٠١٤ لە دورو نزیک ئەم پەرلەمانە نوێنەرایەتی کەرکوکی نەکردوە و نوسینگەی نەهاوردۆتە کەرکوک. جێی پێزانینە لە خولی ئەم جارەی پەرلەمان نوسینگەیان لە کەرکوک وەک پردێک لەنێوان ئەم پارێزگایە و داودەزگاکانی هەرێم کردەوە. بەڵێ لێرە فراکسۆنی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان رۆڵی بەرچاویان هەبو و پشتیوانی فراکسیۆنەکانی تریش جێی پێ زانینە. ئەوەندەی من ئاگادار بم بەرپرسی نوسینگەی پەرلەمان کاک لەتیف فاتح نەک لەم چەند مانگەدا بەڵکە لە خولەکانی پێشوتری پەرلەمان بە نوسین داوای کردنەوەی ئەم نوسینگەیەی کردوە و هەر بۆ ئەم مەبەستە چەندین جار سەردانی پەرلەمانی کردوە، بەڵام سەرۆکەکانی پێشوی پەرلەمان وەڵامیان نەداوەتەوە.
هیواکەی کاک لەتیف هاتەدی، چەند مانگێکە ئەم نوسینگەیە کراوەتەوە، بەو هیوایەی بتوانێت خزمەت بە کەرکوک بکات. بەڵام بەداخەوە لە کردنەوەی ئەم نوسینگەیەوە هەندێ بەرپرس بە تایبەتی هەندێک لەوانەی یەکێتی نیشتمانی کوردسان لە کەرکوک بەم دەستپێشکەریەی بزوتنەوەی گۆڕان زۆر نارەحەتبون، بە گرتنە دەستی ئەم ئەرکە لەلایەن کاک لەتیف فاتیحەوە وەک نوسەرێک و نیشتمانپەرێکی نزیک لە بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەندەی تر. خۆ ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان بیویستایا دەیتوانی هەڵسوڕاوێکی دیاری بزوتنەوەکە دابنێت. پێشنیاری کاک لە تیف لەو روانگەوە بوە کە پیاوێکە لای زۆرینەی کەرکوک و لایەنەکان جێی رێزە و پەسەندە. نارەحەتی ئەو بەرپرسانە زیاتر لەو بیرکردنەوەیەوە سەرچاوەی گرتوە کە پێیان وایە کەرکوک موڵکی یەک لایەنە و جگە لەوانیش کەس بۆی نیە لەم شارە ئەرک بگرێتە دەست، یان هیج نەبێت پێویستە پێشوەخت رەزامەندی ئەوانی لەسەر بێت. جێی داخە ئەم هەوڵە لە کاتێکدایە دڵسۆزانی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵی نزیکبونەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوانیان دەدرێت، بەڵام دیارە ئەو نزیکبونەوەیە لەبەرژەوەندی ئەم جۆرە کەسانە نیە. بۆیە بەر لە هەمو کەس پێوسیتە یەکێتی لەو کەسانە بپرسێتەوە.
لێرەوە، لەم روحی پاوانخوازی و قۆرغخوازی و بەرژەوەندخوازیەوە هەر لەسەرەتاوە و لە بەشداریکردن لە کردنەوەی نوسینگەکە و مامەڵەکردنی رۆژانەیان پێشبینی هەوڵدان بۆ شکستپێهێنانی ئەم نوسینگەیە دەکرا. بۆیە هەندێ فەریکە سیاسی وەک ئەوەی هەنگیان لە داردا دۆزیبێتەوە، هاوشێەوەی ئەو پارێزەرانەی بە پارە نەبێت ناچنە دانیشتنەکانی دادگا یان وەک مۆبایل وەحدەی تێنەبێت کار ناکات، کەوتنە قسەکردن و قۆسستنەوە و بە لاڕێدابردنی بەرنامەی ئەو کۆمەڵە گەنجە خێر لەخۆ نەدیوەی کەرکوک. بەڵام دەرکەوت ئەو کۆمەڵە گەنجە زۆر وشیارانە، بە رونکردنەوەیەک سەرنجی ئەو فەریکە سیاسیانەیان راکێشا. لە ناو ئەو فەریکە سیاسیانەش هەن کەس ناویان ناهێنێ، بۆ ئەوەی بڵێن هەین،نیەتپاکی خۆیان بە قسەیەک دەردەخەن کە بەزیانی خۆیان دەشکێتەوە.، کورد گوتەنی " قەڵناشکە لە خۆی بە شکە".
بەڵێ، خەڵکی کەرکوک بە گشتی و گەنجان و خوێندکاران بە تایبەتی زۆر زوڵمیان لێکراوە و لێدەکرێت، زوڵمیش هەمێشە خاوەن دەسەڵات و هێز دەیکات نەک خەڵکی تر. هەندێ لەو زوڵمانە:
١- دزینی نەوت و سامانی کەرکوک، کێن ئەوانەی بۆریە نەوتەکانی پشتی گەڕەکی رەحیمئاوای بڕی، ئەوانەی بەتەنکەر نەوت لە کەرکوک دەبەن، کێن خاوەن پاڵاوگە ناشەرعیەکان. بۆ بەدواداچون ناکرێت؟
٢- تیرۆرکردنی سۆران و شێخ ستار و مەلا رەمەزان، بۆ تا ئێستا کار لە کەیسەکانیان ناکرێت؟
٣- کێن ئەوانەی هاوشێوەی رەفتارەکانی داعش بەرامبەر بە کچانی ئێزیدی دەستدرێژی دەکەنە سەر زەوی و موڵکی کەرکوک و بە ویستی خۆیان یاری پێدەکەن؟
٣- کێن ئەوانەی لە ماوەی چەند ساڵێک بونە بە خاوەن تەلار و مەزرەعەی زۆر گەورە، لە کوێتان هێنا و لە کوێتان پەیدا کرد؟ ئەڕێ بەر لە ٢٠٠٣ چەند مەتر زەویتان لە کەرکوک هەبو؟
٤ - زەویە داگیرکراوەکانی سەردەمی بەعس بۆ ناگەڕێننەوە؟ ئەی خانوەکان بۆ تاپۆ ناکەن؟ ئەمە بەڵێنی هەڵبژاردنی ٧/٣/٢٠١٠ و ٣٠/٤/٢٠١٤ نەبو؟ ئەگەر دەتانەوێ بەڵێنەکانی خۆتان بێتەوە بەرچاو، سەردانی تۆپزاوە بکەن و جارێکی تر کۆبونەوە بەو خەڵکە بکەن؟
٥- ئەو گەنجانە و سەدانی تر دەرچوی ساڵانی ٢٠٠٨ ..... تا ٢٠١٤ ەن، ئەرێ بۆ پێشتر هاوشێوەی کەسەکانی خۆتان لە سەر بودجەی پیترۆ دۆلار داتان نەمەزراندن؟
٦- لە وڵاتی مۆری ساختە و گزیدا ئەمەیە حوکمڕانی؟ بارودۆخی شار و وڵات بۆ خۆی قسە دەکا و شاهێدی دەدات؟
٧- بۆ ناپرسن بارودۆخی زانکۆی کەرکوک و سەرۆکەکەی چۆنە و جۆن یاری پێدەکرێت و لە ١١/١/٢٠١٥ چی دەبێت؟ ئەرێ ئاگادارن لە دوای ٢٠٠٣ یەکەم سەرۆکی زانکۆ چی کردوە لەو زانکۆیە؟
٨- ئەرێ دەزانن ٧٠٠ گوندی وێرانەی سەردەمی بەعس هێشتا ئاوەدان نەکراوەتەوە؟
١٠ - ئەرێ ئێوە هیچتان گوت، هیجتان نوسی کاتی ١٣٠ پلە وەزیفی بۆ کەرکوک تەرخان کرا؟ دەتانەوێ بزاننن خەڵکی تر چیکردوە و چی گوتوە؟ فەرمون ....
- لە بەڕێوەبەری بەشی کوردی پەروەردەی کەرکوک بپرسن؟
- دەربارەی خوێندنی کوردیش، بڕوانە
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=9003&AuthorID=47
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=9069&AuthorID=47
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=3534&AuthorID=47
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=9077&AuthorID=75
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=7758&AuthorID=75
١١- ئەرێ بۆ بەدواداچون ناکەن بۆ ئەوانەی بە ساختە و بەرتیل و چاوسورکردنەوە بڕوانامە بەدەست دەهێنن؟ بزانن لە زانکۆکان چەند خوێندکارەکان بێزارن؟
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی دەردەکانی کەرکوک بڕوانە:
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=9109&AuthorID=47
بەڕێوەبەری پەروەردە کەرکوک/ بەشی کوردی
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بریاری ئەو ژمارە پلە وەزیفیەی بۆ کەرکوک دیاری کرد، ئەوە کاک لەتیف و برادەرەکانی بون پەیوەندیان بە مامۆستا شێرزاد بەڕێوەبەری پەروەردەوە کرد، پشتیوانیان کردا، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانیان ئاگادار کردەوە. داوا لە مامۆستا شێرزاد کرا ئەم ژمارەیە رەتکاتەوە و وەری نەگرێت چونکە ئەمە شیاو نیە بە کەرکوک و فشارەکان زیاد بکەین بۆ سەر وەزارەتی پەروەردە.، بەڵام مامۆستا گوتی " لەگەڵ ئیدارەی کەرکوک و جەنابی پارێزگار ئەو باسەم کردوە و ئەو پێی باشبوە هەرچەندێکە وەری بگرین باشترە".
بەیاننامە
بەڵێ لە کاتی خۆپیشانداندا بە هیچ شێوەیەک نابێت تەقە بکرێت تەنانەت ئەگەر لەترسیشدا بێت یان بەمەبەستی بڵاوەپێکردنبێت و بە ئاسماندا بکرێت. بەڵام ئەوانەی هەرزو بەیاننامەیان دەرکرد، دەپرسم ئەرێ ئەگەر ئێوە و ئەوانەی پێش ئێوەش بۆ بەیاننامەیەک لەسەر یەکێ لەو کێشانەی سەرەوەی کەرکوکتان دەرنەکرد، یان هیچ نەبێت لەسەر دو کەیسی وەک:
١- تەقینەوە و تەقەکەردن لە خۆپیشاندەرانی ٢٨/٧/٢٠٠٨ ، جێی ئەوە نیە بەدواداچون بکەن بۆ چۆنیەتی ئازادکردنی بکوژان و تەقەکەران؟ ناپرسن بۆ لە تەلەفیۆنەکانە دانپێدانانی تاوانوباران بڵاوکرایەوە و پاشان ئازادکران؟
٢- بۆچی و چۆن سۆران و شیخ ستار و مەلا رەمەزان تیرۆرکران؟
ئەی بۆ، ئەم جارە، لە گردبونەیەک، کە خوێن لەپەنجەی کەس نەهاتوە، بەرپرسی نوسینگەکە بە بەردەوامی لە ناو گەنجەکاندا بو، هەرزو پەنجەتان نا بە پەلاپیتکەی تفەنگێکەوە کە فیشەکی کوێرک لەبەر دەرزیەکەی بو ؟
٣- ئەرێ دەزانن کێ نوێنەری گردبونەوەکە بو؟ ئەم ناوانەی کە ئەم رونکردنەوەیان دەرکردوە یان ئەو سێ کەسەی جەنابی پارێزگاری کەرکوک پێشوازی لێکردن؟
پرسیارێک خۆی دەکات بە دوا پرسیار و هەمو کەرکوکیەک وەڵامەکەی دەزانێ، ئەرێ لە ٢٠٠٣ هەمو ئەو نەهامتیانەی بە سەر کەرکوک هاتون و گیانی هەزاران کەرکوکی بۆتە قوربانی، لە سایەی دەسەڵاتی کێدا بوە؟ ئەم نوسینگە و بەرپرسەکەی یان ئەوان و حیزبەکانیان؟
دهقی رونكردنهوهكه
رونكردنهوهیهك له بارهی گردبونهوهی بهردهم نوسینگهی پهرلهمانی كوردستان لهكهركوك
وهكو ئاگادارین كۆمهڵێك لایهنی سیاسی ئهم گردبونهوهیهی ئێمهیان بهكارهێناوه بۆ مهرامی تایبهتی خۆیان، ههروهها خۆدزینهوه له بهرپرسیارێتی و دیزه به دهرخۆنهكردنی بابهتهكه، جارێكی دیكه ئهوه دوپاتدهكهینهوه كه ههمو لایهنهكان بهبێ جیاوازی بهشدارن لهو نادادپهروهرییهی كه دهرحهق به شاری كهركوك كراوه.
ههروهها جهختیش لهسهر داواكارییهكانی پێشومان دهكهینهوه كه زیادكردنی پشكی كهركوكه له دامهزراندندا، هۆكاری ههڵبژاردنی نوسینگهی پهرلهمانی كوردستانیش بۆ ئهنجامدانی گردبونهوهكه دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی كه ئێمه پهرلهمان به نوێنهری راستهقینهی خهڵك دهزانین و شاری كهركوكیش به بهشێك له ههرێمی كوردستان دهزانین.
لهكۆتاییدا رایدهگهێنین كه هیچ كهس و لایهنێك گوزارشت له بۆچونی ئێمه ناكهن.
لهگهڵ رێزدا
رێكخهرانی گردبونهوهكه:
1_دیار عومهر
2_سهههند غهفور
3_هاوڕێ مهحمود
4_حهسهن جومعه
5_ئیبراهیم عهبدولكهریم
6_ سۆران كامهران
بۆ چارەسەری کێشەکانی کەرکوک لە جیاتی بەیاننامە دەرکردن باشتر وایە پێکەوە سەردانی هەولیر و حکومەت بکەین، بۆ کیشەی دامەزراندن و خوێندنی کوردیش لەگەڵ پەروەردەی کەرکوک سەردانی وەزارەتی پەروەردە بکەین.
دوا وشە!
نەکەن بەرد هەڵگرن بۆ شوشەی دڵ، شێتە خۆ دڵ
لە ئێوە زیاتر، کەسی تێدا نیە، ئیتر بۆچی ئەیشکێنن.
|
|
|