له به‌رنامه‌ی (ئه‌مڕۆ)ی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی، شه‌وی(10/6/2010) كه میوانداری به‌ڕێز (سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان)ی كردبو، گفتوگۆ له باره‌ی به‌شێك له كاروباره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كرا، لێردا به پێویستی ده‌زانم، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك بدوێم كه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا له‌لایه‌ن جه‌نابیانه‌وه وروژێنران.
پرسیارێكی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه په‌یوه‌ندیی به‌و دۆخه‌وه هه‌بو كه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان رێگری ده‌كات له روماڵكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه، له وه‌ڵامدا به‌ڕێز، سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له وڵاتاندا حیزب كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی نییه‌و له هیچ وڵاتێكدا شتی وا نییه، كه‌ناڵی حیزبی بچێته ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌و به‌كه‌یفی خۆی چی پێ باش بێت بڵاوی بكاته‌وه، ئه‌مه‌شی به ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان زانی‌و له‌و باره‌یه‌وه وتی: "هه‌مومان دهبیستینو ده‌ڵێین حیزب له ده‌سه‌ڵاته‌كان جیا بكه‌نه‌وه، باشه، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی ئیعلامی حیزبه‌كانی له په‌رله‌مان جیا كرده‌وه، ئێستا ئه‌وان ئینتیقادمان دهكهنو هه‌جمه ده‌كه‌نه سهرمانو ده‌ڵێن، بۆ نایه‌ڵن ئیعلامی حیزبه‌كان بێته ناو قاعه‌ی فه‌رمی په‌رله‌مان كه له هیچ كوێی دونیا شتی وا نییه، ئه‌وه غه‌ڵه‌ته، هه‌ر حیزبێك ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی خۆی بهێنێو هه‌ر لهقتهیهكی به دڵ بو، بڵاوی بكاته‌وه‌و ئه‌وه‌شی به دڵی نه‌بو لایدا"، لێره‌دا ئاشكرایه، پاساوی به‌ڕێز، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له قه‌ده‌غه‌كردنی بونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا، ئه‌وه‌یه (ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌و په‌رله‌مان له‌یه‌ك جیا بكاته‌وه)، له راستیدا ئه‌و هه‌نگاوه دورو نزیك نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی كه به‌ڕێزیان ده‌یانه‌وێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، لانیكه‌م له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه...
یه‌كه‌م: ئه‌و كاته‌ی به‌ڕێزیان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه كرد له هۆڵی په‌رله‌ماندا، ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆزیشی گرته‌وه كه به‌ناو كه‌ناڵێكی بێلایه‌نه‌و چه‌ند ساڵێك بو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرد، به‌م پێیه ده‌بو، كه‌ناڵی نه‌ورۆز وه‌كو پێشتر روماڵی دانیشتنه‌كانی بكردایه، له‌لایه‌كی تره‌وه له كوردستاندا چه‌ندین كه‌ناڵی سهربهخۆو جودیان هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر رێگری ده‌كه‌ن له كه‌ناڵه حیزبییه‌كان، با ده‌رفه‌ت بۆ كه‌ناڵه سه‌ربه‌خۆكانی تر بڕهخسێنرایه، بێلایه‌نانه روماڵی دانیشتنه‌كان بكه‌ن.
دوه‌م: به‌ڕێزیان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌ناڵه‌كان هه‌رچییان پێ باش بو، بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وانی تر به لاوه ده‌خه‌ن، له راستیدا حه‌قه سه‌رۆكایه‌تیی له‌بیریان نه‌چێت كه ئه‌وه خۆیانن، دانیشتنه‌كان به مۆنتاجكراوی ره‌وانه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دهكهنو به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئارهزویانهو ئه‌زمونی چه‌ند مانگی پێشتر ئه‌م راستییه‌ی سه‌لماند.
سێیه‌م: له كاتێكدا له‌و به‌رنامه‌یدا، ئه‌و هه‌نگاوه به جیاكردنه‌وه‌ی حیزب‌و په‌رله‌مان ده‌زانێت، به‌ڵام له شوێنێكی تردا‌و له كاتێكی تردا، به‌ڕێز، سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی ئه‌وه ده‌كات كه هۆڵی په‌رله‌مان بچوكه‌و جێگه‌ی ئه‌و هه‌مو كامێرا‌و راگه‌یاندنكارانه‌ی تێدا نابێته‌وه، بۆیه بڕیاریانداوه هۆڵێكی تایبه‌تیان بۆ دروست بكه‌ن، لێره‌وه ده‌پرسم ئه‌مانه له پای چی؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر هۆڵه‌كه بچوكه، بۆچی ئه‌و رۆژه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هاته په‌رله‌مان، چه‌ندین پاسه‌وانی تایبه‌تی له ناو هۆڵه‌كه‌دا جێگه‌یان بوه‌وه؟ ئایا ئه‌مه بێڕیزی نییه به‌رامبه‌ر به حه‌ره‌می په‌رله‌مان؟ ئایا ئاسایشی سه‌رۆكی هه‌رێم له ئاسایشی (111) ئه‌ندام په‌رله‌مان گرنگتره؟ ئایا ئه‌مه ناچێته خانه‌ی تێكه‌ڵكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومهتو په‌رله‌مانه‌وه؟ چواره‌م: له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، به‌ڕێزیان ده‌ڵێت، له هه‌مو دونیادا شتی وا نییه كه كه‌ناڵی راگه‌یاندن بچێته ناو هۆڵی پهرلهمانو باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه بردنه ژوروه‌ی مۆبایلیش قه‌ده‌غه‌یه، له‌و روه‌وه نمونه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا ده‌هێنێته‌وه كه له ماوه‌كانی رابردودا به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك چونه ئه‌وێ، به‌ڵام باسی ئه‌وه ناكات، له په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا هه‌شت دانه كامێرا به سیستمێكی دیجتاڵی راسته‌وخۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ خه‌ڵك ده‌گوازنه‌وه، هه‌روه‌ك به‌ڕێزیان له ئێمه باشتر ده‌زانن، له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته دانیشتنی لیژنه ههمیشهیهكانیش راسته‌وخۆ بۆ هاوڵاتییان ده‌گوازرێنه‌وه.
بۆیه، ده‌ڵێم به‌ڕێز، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، حه‌ق نییه به‌و شێوه‌یه‌ی كه بۆ خۆتان پێتان باشه لێكدانه‌وه بۆ شته‌كان بكهنو ته‌نها یه‌ك دیویان پیشانی هاوڵاتییان بدهنو ئه‌و لایه‌نانه‌ی بۆ خۆتان به‌باشی ده‌زانن بخنهڕو، ئه‌وی تریشی وه‌لا بخه‌ن، له راستیدا ئه‌و ده‌ربڕینانه رێك یه‌ك ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گومانه‌ی كه جه‌نابتان پێتانوایه، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ته‌نها ئه‌و لهقتانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه به‌دڵی خۆیانه، چونكه له گێڕانه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌تان بۆ به‌ریتانیا، ته‌نها ئه‌و گرتانه ده‌خنه به‌رچاوی رای گشتی كه خۆتان پێتان باشه‌و ئه‌وانی تر باس ناكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، به‌ڕێز، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌م هه‌نگاوه به جیاكردنه‌وه‌ی حیزب‌و ده‌سه‌ڵات وه‌سف ده‌كات، بێگومان، ئه‌م بابه‌ته نه‌ك هه‌ر ناچێته چوارچێوه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر، به‌ڵكو ئه‌م هه‌نگاوه راسته‌وخۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی كاری راگه‌یاندنه‌و ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی(38) ده‌ستوری عێراق‌و ماده‌ی(52) په‌یڕه‌وی ناوخۆی پهرلهمانو ماده‌ی (2) یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌رییه كه پێشتر په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له سه‌ر داوه، به‌م شێوه‌یه له ئێستادا هیچ پاساوێك نییه بۆ ئاماده نه‌بونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا تا ئه‌و كاته‌ی به‌دیل‌و میكانیزمێكی هه‌ره پێشكه‌وتو ئاماده ده‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌ناڵێكیش سه‌رپێچی یاسا‌و ئیتكی كاری رۆژنامه‌وانی كرد، ئه‌وا باشتروایه له رێگه‌ی یاساوه كار بۆ سزادانی بكرێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی به میزاج بڕیار له سه‌ر شته‌كان بدرێت‌و هه‌مو شته‌كان تێكه‌ڵ بكرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و هه‌نگاوه دورخستنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی حیزب بێت له پهرلهمانو حكومهتو ده‌زگاكانی تر، ئه‌وه كارێكی هه‌ره پیرۆزه، به‌ڵام هێشتا زۆر كاری گرنگ تر هه‌ن پێویست بو بكرێن، كه‌چی په‌رله‌مان كاری جدییان له سه‌ر ناكات. باشتر وابو، كار بۆئه‌وه بكه‌ین كه ده‌زگای ئاسایش‌و زانیاری‌و پارستنو دیوانه‌كانی چاودێریی دارایی‌و ده‌زگای مین هه‌رچی زوه یه‌ك بگرنه‌وه‌و به زوترین كات یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی رێكخستنی حیزبی له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كان په‌سه‌ند بكرێت، یان په‌رله‌مان به‌گشتی به‌هێز بكه‌ین له ئاست حیزب‌و حكومهتداو به‌م شێوه‌یه حیزب‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دی له یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌ڕێز، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ده‌ركردنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی، جگه له به‌هانه هیچی تر نییه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی تری كوردستان تیڤیدا كه په‌یوه‌ندی هه‌بو به رۆڵی ئۆپۆزسیۆنه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستاندا، به‌ڕێز، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێت: "زۆرم پێ خۆشه، ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه‌ی به‌هێز كه به پرۆفیشناڵی به كاره‌كانی خۆی هه‌ڵسێت، به نه‌فعی په‌رله‌مانه... به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر موعاره‌زه‌یه‌كی رێك له په‌رله‌ماندا كه ته‌مه‌ننا ئه‌كه‌م ههبێتو ببێت، پاڵپشته... من زۆر ئومێدمه كه هه‌بێت به‌ڵام، له‌م ئه‌خیره هه‌ندێك بابه‌ت ده‌وروژێنن، به‌هه‌قیقه‌ت دورن له ئیشی پهرلهمانو ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م، بێنه‌وه سه‌ر سكه‌ی راست ...به سپی بڵێن سپی‌و به ره‌ش بڵێن ره‌ش، نه‌ك وای پیشان بده‌ی كه هه‌مو شته‌كانی حكومه‌ت له به‌ر ئه‌وه‌ی لای لیستێكی تره به خراپی بزانیت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كاربكات بۆ له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی ره‌ش بكه‌یت، ئه‌مه ئیشی موعاره‌زه نییه، به‌ڵكو ئیشیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌كان بدۆزنه‌وه‌و به‌پێی قانون پرسیاره‌كانی خۆیان بكهنو به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆیان دانراوه به دوای ئیشه‌كاندا بڕۆن، نه‌ك به كه‌یفی خۆیان هه‌وڵی ته‌شهیر بده‌ن". له‌م روه پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه كه په‌یوه‌ندیی به رۆڵی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه، به باشی ده‌زانم، ئه‌وه بخه‌مه به‌رچاوی به‌ڕێز، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وان له باره‌ی رۆڵی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا، ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه جه‌نابیان وه‌كو سه‌رۆكێكی بێلایه‌ن له ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات ناڕوانن، چونكه حه‌قه بزانن، ئه‌وه ئه‌ركی چاودێرێكی سیاسی، یان رۆژنامه‌نوسان، یان رێكخراوێكی په‌یوه‌ندیدار، یان لانیكه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رۆڵی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، نه‌ك به‌ڕێزیان كه په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئه‌و حه‌قه‌ی پێ نادات‌و ئه‌م تێڕوانینه یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وته‌یه‌ی جه‌نابیان كه له میانی هه‌مان به‌رنامه‌دا وتی: "پێویسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان له هه‌ركوێ بێت، بێلایه‌نانه كاره‌كانی ئه‌نجام بدات"، دیاره بهرپرسیاێتیو پێگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌و مانایه نایه‌ت كه له باره‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مانه‌وه قسه‌ی نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌ركی گه‌وره‌تری له ئه‌ستۆیه‌و له‌م روه مافی خۆیه‌تی له سه‌ر ئه‌و هێڵه گشتییانه هه‌مو شتێك بڵێت كه بۆ هه‌مو ئهندامانو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان وه‌كو یه‌كن، به‌م شێوه‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌و به‌رنامه‌یدا، راسته وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان میوانداری كرابو، به‌ڵام ئه‌و سیفه‌ته‌ی به لاوه خست‌و زۆر لایهندارهنه له كه‌ناڵێكی حیزبه‌كه‌یدا قسه‌ی كرد‌و به‌مه‌ش هیچ گومانێك له سه‌ر لایه‌نداری سه‌رۆكی په‌رله‌مان نامێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ڵێت، زۆرمان پێ خۆشه كه ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه‌ی به‌هێز هه‌بێت له‌ناو په‌رله‌ماندا، له‌م وته‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه هێشتا ئۆپۆزسیونێكی راسته‌قینه وجودی نییه كه به دڵی ئه‌وان بێت.! كه‌واته جێی خۆیه‌تی بپرسین كه ده‌بێت ئۆپۆزسێون له گۆشه نیگای به‌ڕێزیانه‌وه چۆن بێت؟ ئایا(35) ئه‌ندام په‌رله‌مان كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرراون دور له پاره‌به‌خشینه‌وه‌و گوشار‌و نانبڕین‌و ته‌زویرات كه نوێنه‌رایه‌تی نزیكه‌ی (700000) حه‌وتسه‌د هه‌زار ده‌نگده‌ری یاسایی ئه‌م هه‌رێمه دهكهنو خاوه‌ن تێڕوانینی تایبه‌تن له‌سه‌ر شێوازی حكومڕانی‌و له‌و روه‌شه‌وه چه‌ندین پڕۆژه‌یاسای گرنگیان له په‌رله‌ماندا پێشكه‌ش كردوه، به مه‌به‌ستی باشكردنی ژیانی هاوڵاتییانو به‌هێزكردنی سیستمی دیموكراسی‌و له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا به شێوازی زۆر مه‌نتیقی به‌شداری گفتوگۆكان دهكهنو هێزی چهكدارو ئه‌منی تایبه‌تیان نییه، كه‌واته ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی مۆدێرن نه‌بن، ئه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت چۆن بێت؟ ئه‌و تێڕوانینه‌ی به‌ڕێزیان چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ بۆچونی ئه‌و بهرپرسو په‌رله‌مانتاره حیزبییانه‌ی كه وا گۆشكراون به حهقو ناحه‌ق ئۆپۆزسیۆن به فهوزوهی ناو ببه‌ن..!؟
له كۆتاییدا پێویسته به‌ڕێز، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به یه‌ك مه‌سافه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌ماندا بكات‌و ئه‌وه‌ش رونه، هه‌ر قسه‌و هه‌ڵوێستێكی جه‌نابیان به حوكمی پێگه یاساییه‌كه‌ی ئیعتیبار‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت له سه‌ر لایه‌نه‌كان، بۆیه ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌مو كاره‌كانی په‌رله‌مان بخرێنه‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانێكی به‌هێزو راسته‌قینه‌و شه‌فافمان ههبێتو هه‌مو تواناكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بخرێنه‌گه‌ڕ.