یه‌ك كۆبونه‌وه و چه‌ندین ره‌هه‌ند و هۆكار
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆمه‌ڵێك جیاوازیی هێنا و هه‌ڵگری چه‌ندین ره‌هه‌ندی سیاسی و دیبلۆماسییش بو به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تیش وڵاتانی كه‌نداو به قورسایی خۆیانه‌وه به‌شداریی جدییان نه‌كرد وه‌ك له كۆبونه‌وه‌كانی ساڵانی پێشودا،ئ امادهییان له‌به‌رچاو و دیار بو.
جیاوازیی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆرێك له‌سه‌ركرده به‌شداربوه‌كان، سه‌رۆكی كاتی و تازه بون و خاوه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش نه‌بون و نین كه هاوكاریی بكه‌ن له ده‌ركردنی بڕیاڕی گرنگ و چاره‌نوسساز به نیسبه‌ت وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بییه‌وه، چونكه ئه‌وانه هێشتا به‌ته‌واوه‌تی شهرهعییهتیان وه‌رنه‌گرتوه و حیسابی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت وه‌ك چاودێرێك یان وه‌كو نوێنه‌رێكی ره‌سمی وڵاتێك به‌شدارییان كردوه (مه‌به‌ستی زیاترم له تونس و میسر و لیبیایه)، سه‌رده‌مه‌كه‌ش ته‌واو جیاواز بو له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوتر، سه‌رده‌می نوێ ئه‌وه‌ی له سه‌ر سه‌رۆك و نوێنه‌ره‌كان سه‌پاند كه ئیدی ناكرێت و نابێت وه‌كو ساڵانی پێش‌و، بێ له‌به‌رچاو گرتنی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل، بڕیار ده‌ربكرێت و حوكمی تاكڕه‌وانه به‌پێی ئاره‌زوی تاكه كه‌سێك ده‌ربكرێت.
ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش به هه‌مان شێوه، گه‌لێك گرنگ و چاره‌نوس سازبون، له‌لایه‌كه‌وه بۆ عێراق سێ ره‌هه‌ندی سیاسی و دیبلۆماسی و ئه‌منی هه‌بو، ئاماژه‌یه‌كی تازه‌ی تیدا بو له باره‌ی باشبونی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی عێراق و وڵاتانی به‌شداربوی كۆبونهوهكهوه، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌رفه‌تێكی باشیشی بۆیان ره‌خساند تا په‌ره به په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانیان بده‌ن، ره‌هه‌ندی سێیه‌میش كه زۆرتر گرنگ بو، لایه‌نی ئه‌منی بو، كه ئاماژه‌یه‌كی كه‌م نه‌بو بۆ زۆرێك له سه‌رۆك و نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه و ره‌وینه‌وه‌ی گومانه‌كانیان كه ئێستا عێراق باری نائاسایشی تێپه‌ڕاندوه و له بارێكی نیمچه سه‌قامگیر دایه.
ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی هاوبه‌ش له نێوان وڵاتانی ناوبراودا له‌میانه‌ی كۆبونهوهكهوه، هاتوه‌ته ئاراوه. جاران عێراق ته‌واو له ناوه‌نده عه‌ره‌بییه‌كه‌ی دابڕاو بو، نه لایه‌نی عێراقی ده‌ربه‌ستی ئه‌وه بو بگه‌ڕێته‌وه ناو جیهانه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی، نه وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیش زۆر بایه‌خیان به‌و پرسه ده‌دا، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌م عێراق و هه‌میش وڵاتانی دیكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی، دولایه‌نه كاریان بۆ دوباره پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرد و له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراقدا بون بۆ ناو جیهانه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی. كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هاتنه ئارای گۆڕانكاری جیدی و فیعلییه له سیاسه‌تی هه‌ردو لادا.
له باره‌ی ئاماده‌بون و ئاماده‌نه‌بونی هه‌ندێك له سه‌رۆكی وڵاته‌كانه‌وه له لوتكه‌ی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا، پرسیاری زۆر ماقوڵ و به‌جێ وروژێنرا، به‌نده هه‌وڵده‌ده‌م به رونی هه‌ندێ له هۆكاره‌كان بخه‌مه‌ڕو، هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆچی سه‌رۆكی وڵاتانی كه‌نداو ئاماده نه‌بون بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هێشتا تێڕوانینی ئه‌و سه‌رۆكانه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر خودی مالكیی و به گشتیش له‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراقی نه‌رێنییه، چونكه پێیانوایه كه مالكی زیاتر له سیاسه‌تی ئێرانه‌وه نزیكتره تا وڵاتانی عه‌ره‌بی، یان خاوه‌نی سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه، له‌كاتێكدا سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراقیش له‌باره‌ی روداوه‌كانی وڵاتی (به‌حرێن)ه‌وه زیاتر لایه‌نگری شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كات و لۆمه‌ی ئه‌و گرتنهبهرانهش ده‌كات كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه له‌دژی خۆپیشانده‌ران ده‌گیرێته‌به‌ر، بۆیه ئاساییه وه‌ك نیشاندانی ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی مالكیدا وه‌ها هه‌ڵوێستێك بگیرێته‌به‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وڵاتانی كه‌نداوه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌بونی (میری كوه‌یت) هاوكات كه یه‌كێكیشه له وڵاتانی كه‌نداو، هۆكاری خودیی له پشت ئاماده بونهوهكهوه بو به‌تایبه‌ت ئێستا هه‌م عێراق و هه‌میش وڵاتی كوه‌یت له‌باره‌ی چاره‌سه‌كردنی پرسه ههڵوهسراوهكانی (مه‌سه‌له‌ی دیله‌كانی كوه‌یت و دوبار دیاریكردنی سنوری نێوانیان و لێخۆشبونی وڵاتی كوه‌یت له‌قه‌رزه‌كانی خۆی له‌سه‌ر عێراق) نێوانیانه‌وه له هه‌وڵدان بۆ نزیك بونه‌وه‌ی زیاتر و له هه‌مانكاتدا ئه‌م كاره‌ی (میری كوه‌یت) وه‌ك نیشاندانی نییهتپاكییهكیش بو له‌به‌رامبه‌ر عێراق، له كاتێكدا هێشتا پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان به‌لایه‌كدا نه‌خراوه، ناكرێت حكومه‌تی كوه‌یت هه‌مان هه‌ڵویستی وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو وه‌ربگرێت، به حوكمی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی وڵاتی كوه‌یت راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عێراقدایه و ئه‌مه‌ش جیاوازه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو له‌گه‌ڵ وڵاتی عێراقدا.
بایكۆتكردنی كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتی سوریاوه، نا ئومێدیی ئه‌و وڵاته بو لهبهشدارییكردنی له كۆبونه‌وه‌كه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی كه زانی سه‌رۆكی وڵاتانی كه‌نداو به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كه ناكه‌ن، گه‌شته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه به‌شدارییكردنی له كۆبونه‌وه‌كه هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بۆ سوریا نابێت، چونكه هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ناڕه‌خسێنێت له نزیكه‌وه له باره‌ی كێشه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه و له باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی كه‌نداوه‌وه، گفتوگۆ و وتوێژ بكات، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی وڵاتی سوریا له كۆمكاری له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌ندامێتی هه‌ڵپه‌سێنراوه.