|
كۆمیدیای سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا محه‌مه‌د سه‌فه‌ر |
18/01/2013 |
دیاریكردنی سیسته‌مێكی سیاسی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌خۆی له ره‌سمی گشتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمه‌كه ده‌بینێته‌وه، زه‌روره‌تێكی هه‌نوكه‌ییه، هێنده‌ی گرنگییه‌كه‌ی، له حیزبه‌كان و سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان ئه‌وه ده‌خوازرێت له بایه‌خ و به‌های بابه‌ته‌كه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕانكاریی ناوچه‌كه و پێشكه‌وتنی فره ره‌هه‌ندی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریی هه‌رێمه‌كه له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوی سه‌رده‌میانه یه‌كانگیره و ناكرێت ئه‌مه له‌به‌رچاو نه‌گیرێت.
واقیعی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كات، سیسته‌می په‌رله‌مانی یان سه‌رۆكایه‌تی، شیاو و گونجاوه نه‌ك له‌به‌رچاوگرتنی رای حیزبێك یان تێركردنی ئاره‌زوی سه‌ركرده‌یه‌ك، ده‌نا بیروڕای جیاوازی سه‌ركرده و حیزبه‌كان یان حه‌زه‌كانی ئه‌وان بۆ دیاریكردنی جۆرێك له سیسته‌می سیاسی كه له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناخۆی حیزبه‌كانیان بگونجێت و ببێته به‌رهه‌مهێنه‌ر و پیرۆزكردنی سه‌ركرده‌یه‌ك، ئه‌و كاته گه‌ل بچوك ده‌كرێته‌وه بۆ ته‌نها كه‌سیك و نیشتیمانیش بۆ حیزبیك.
له سیسته‌می په‌رله‌مانیدا، دۆڕاو بونی نییه نه بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان، نه بۆ حیزبه‌كان، به‌ڵكو هه‌مو لایه‌ك براوه‌یه و به‌شێوه و رێژه‌ی جیاواز به‌رپرسیارێتیان هه‌یه له دارشتنی ره‌سمی گشتی سیاسیه‌تی هه‌رێمه‌كه، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ واقیعی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، به قازانجی سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی ناشكێته‌وه و ره‌نگه له ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌نیشدا ته‌واوی ئاسایشی گشتی له ناوبرێت. به‌وه‌ی كه له ئه‌نجامدا حیزبێك یان ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌ك، سه‌ربكه‌وێت.
راسته سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، له‌نێو سیسته‌می سیاسی جیهانییدا، شێوازێكی پێشكه‌وتو تره. وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌مەریكا یان فه‌ره‌نسا په‌یڕه‌وی ده‌كرێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی رۆشنبیریی تاكه‌كانی ئه‌و دو وڵاته له ئاستێكی زۆر به‌رزدان و ته‌نانه‌ت زۆریك له وڵاته ئه‌وروپییه‌كانیش ناتوانن له گه‌ڵیاندا بچنه كێبڕكێی سیاسییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری سه‌رۆكه‌كان له‌و دو وڵاته‌دا مه‌حكومه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پیران له ئه‌مەریكا و له فه‌ره‌نساش به ئه‌نجومه‌نیی نوێنه‌رانه‌وه.
ئه‌گه‌رچی له كوردستاندا، پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی رۆشنبیریی تاكه‌كان، گۆڕانكاریی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی به‌سه‌ردا هاتوه و له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوتردا تا ئاستێكی زۆر به‌رچاو كێرڤه‌كه‌ی بۆ سه‌ره‌وه رۆشتوه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت له داڕشتنی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌كه‌دا، بازدانێك به‌سه‌ر مێژودا بدرێت، بێ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ستی قۆناغه‌كه له په‌ڕینه‌وه‌یدا بۆ قۆناغێكی خوازراو، بگیرێت.
ئاشكرایه كه ئێستا له‌ناو په‌رله‌ماندا زۆرینه (ئۆپۆزسیۆن + یه‌كێتی) له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌مویان به یه‌كه‌وه زۆرینه‌شن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان چی وه‌ك ده‌نگدان بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یان وه‌ك ئاستی جه‌ماوه‌ریی سه‌یری هه‌ر یه‌كه‌یان بكه‌ین، كه‌چی ناشیانه‌وێت ده‌نگی كه‌مینه فه‌رامۆش بكه‌ن كه پارتی دیموكراته له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا.
خۆ ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئه‌م شانۆگه‌رییه پڕ كۆمیدییه كه تیایدا گه‌ل ده‌بێته گاڵته‌چار و ئه‌ندامانی حیزب شانۆكاری سه‌ره‌كی و سه‌رۆكه‌كانیش شانۆنوسه‌كانی پشت په‌رده‌ن، درێژه بكێشێت. هێشتا بوارێك بۆ پرسیاركردن ده‌مێنێته‌وه. كه ئایا ئه‌م شانۆگه‌رییه كۆمیدی ئامێزه، كه‌ی ده‌گاته كۆتا؟
كه‌واته په‌له‌كردن له دیاریكردنی سیسته‌مێكی سیاسی بۆ هه‌رێمی كوردستان، رۆژێك زوتر هه‌رێمه‌كه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نزیك ده‌كاته‌وه، زوتر له‌وه‌ش بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌چه‌سپێنرێت و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوی ددیمكراسییه‌وه، سه‌ر ده‌ردێنین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، ته‌نها موزایه‌ده‌ی سیاسییه و له‌سه‌ر شاشه‌كان نمایش ده‌كرێت، ئیراده‌یه‌كی دڵسوزانه بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرسێكی وه‌ها گرنگ بونی نییه. له كۆتایشدا ئه‌م پرسه بوه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كی شانۆیی پوخت و ناوبه‌ناو بۆ گه‌ل لێده‌درێته‌وه. |
|
|