Print WWW.SBEIY.COM
 واژوه‌كه‌ی ته‌ها زه‌نگه‌نه‌ و واژوه‌ ونه‌كان
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
12/12/2014

پرسی ملیۆن بتڵه‌ غازه‌كه‌ و چۆنێتی نوسراوه‌كان و هه‌وڵه‌ ناقۆڵاكانی ئاسانكاری بۆ كه‌سانێك كه‌ زۆرجار بۆئه‌وه‌ی زو ده‌وڵه‌مه‌ند بن هه‌مو كارێكی ناقانونیان بۆ ده‌كرێ‌، دیسان ده‌مانخاته‌وه‌ به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی، ئه‌رێ‌ گه‌لۆ له‌ كه‌متر له‌ 25 ساڵێكا ئه‌م هه‌مو ملیاردێر و ملیۆنێری دۆلاره‌ له‌ كوێوه‌ هه‌ڵتۆقین، مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌، ئێ‌ باشه‌ وا ئه‌م نوسراوانه‌ ئاشكرابون و واژوه‌كه‌ی ئه‌و براده‌ره‌ گه‌یشته‌ سه‌ر روپه‌ڕی ماڵپه‌ڕه‌كان و ده‌می میدیا، ئه‌دی ئه‌و هه‌موانه‌ی دیكه‌، ئه‌دی ئه‌و هه‌مو واژوه‌ی له‌ تاریكیدا ده‌كرێن، ئاخر خۆنمه‌نه‌ی له‌م بابه‌ته‌ زۆره.

چه‌ندین جار نمه‌نه‌ی چیرۆكێكی ساڵی 1992ی چه‌مچه‌ماڵ دێنمه‌وه‌، بابایه‌كی ده‌سكورت و خێزاندار مه‌ڕه‌لاتێكی له‌ په‌ناوه‌ هێنابو تا ورگی برسی مناڵه‌كانی پێ‌ تێر كات، به‌ چله‌ی زستان سه‌رو سمێڵیان تاشیبو به‌ شاردا ده‌یانگێڕا، ئه‌وانه‌ش كه‌ شۆفڵ و گرێده‌رو بلدۆزه‌رو سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌یان ئاودیوده‌كرد ده‌ستیان بۆ ده‌گیرا به‌ سنگه‌وه‌، ئه‌م جۆره‌ چیرۆكانه‌ له‌ زۆرێك له‌ زیندانه‌كانی كوردستاندا دوباره‌ ده‌بنه‌وه‌، له‌سه‌ر بردنی كۆترێك خه‌ڵك ماوه‌یه‌ له‌ زیندان توند ده‌كرێ‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ته‌نكه‌ره‌ نه‌وته‌كان ئاو دیو ده‌كه‌ن، هاونیشتمانی به‌ڕێزن و ناكرێ‌ له‌ گوڵكاڵتریان پێ‌ بگوترێ‌.

ئه‌م واژوه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێ‌ له‌ تاریكیدا زۆر شت ده‌گوزه‌رێ‌ و چاوی میلله‌تیش با هه‌ر زه‌قه‌ی بێت، گه‌وره‌ترین كێشه‌ له‌ ئاشكراكردنی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌دا پشتگوێ‌ خستن و له‌ بیر بردنه‌وه‌و شاردنه‌وه‌و بێبایه‌خ كردنی چیرۆكه‌كه‌یه‌، ئێمه‌ ده‌مانویست له‌ كه‌ركوك یادی سابری بكه‌ینه‌وه‌، پرۆپۆزڵێكمان نوسی بو، په‌یتا په‌یتا كه‌ممان ده‌كرده‌وه‌، چونكه‌ پێمان سته‌م بو هێنامانه‌ سه‌رخشه‌ و دواتر به‌شی ناكرد كه‌چی بۆ جگه‌رخوێن سه‌ت ئه‌وه‌نده‌ ی ئه‌وی ئێمه‌ خه‌رج ده‌كرا، خۆش ئه‌وه‌بو بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ ش ده‌بوایه‌ تایبه‌ت فه‌رمانبه‌رێك وه‌ریبگرتایه‌ كه‌ هێشتا ناوه‌كه‌ی لای من ماوه‌وئه‌ویش شتێكی له‌واره‌كه‌ ده‌دا، ئیدی چیرۆكی ئه‌و دۆسته‌م بیر ده‌كه‌وته‌وه‌ كه‌ ده‌یگوت ئه‌م قوڕه‌ هه‌ر ئه‌و تۆزه‌ی لێهه‌ڵده‌ستێ‌، كێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ سیسته‌مه‌كه‌ ئاسانتر مرۆڤه‌كان گه‌نده‌ڵ ده‌كات تا چاكیان كات یان گه‌نده‌ڵه‌كان كه‌م كاته‌وه‌، كێشه‌ سیستمه‌كه‌یه‌، كه‌ خۆمانی لێ‌ نه‌بان ده‌كه‌ین، ئاخر كه‌ كه‌س نه‌گیرێ‌ و كه‌س سزانه‌درێ‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه ‌واژوكراوه‌كان چ نرخێكیان هه‌یه‌، ئه‌وه‌تا نه‌وتی ژێر خاكه‌كه‌مان ده‌ڕوات و كه‌س نازانێ‌ چه‌ند ده‌ڕواو چۆن هه‌یه‌ به‌ ئیمزایه‌ك سه‌دان هه‌زار دۆلار حه‌په‌لوش ده‌كات و هه‌شه‌ له‌سه‌ر ئه‌و عه‌رزو حاڵه‌ی بۆ حكومه‌تی ده‌نوسێ‌ تا هاوكاری بكرێت ده‌نوسرێ‌ 25 هه‌زار دیناری بریمه‌ری بۆ خه‌رج بكه‌ن، من نوسراوێكی له‌و جۆره‌م لایه‌ پله‌دارێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند داوا له‌ دارایی ئه‌و شوێنه ‌ده‌كات كه‌ كاری لێده‌كات " بڕی 25 هه‌زار" بۆ هاوڵاتیه‌ك خه‌رج بكه‌ن كه‌ كوڕه‌كه‌ی شێر په‌نجه‌یه‌تی ده‌یبات بۆ ئێران .ئه‌گه‌ ر مسته‌فا لوتفی مه‌نفه‌لوتی ئه‌و نوسراوه‌ی بتڵه‌ غازه‌كان و نوسراوی هاوڵاتیه‌كه‌ی بدیبا ده‌بو چی گوتبا، ئاخر كه‌ هه‌ر وتن بێت به‌ هاوڵاتی چی، هاوڵاتی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كات له‌به‌رانبه‌ر چه‌وت و چێڵی و وێرانكردنی نیشتمان سزا هه‌بێت نه‌ك...