|
ئاشی نه‌زان خوا ده‌یگێڕێ یا ئاشی خوا نه‌زان ده‌یگێڕێ؟ دڵشـاد شـێخان حوسـێن |
03/02/2014 |
ئێره (هه‌رێمی كوردستانی باشور)ه، ئه‌مڕۆ سه‌د و سی و سێ رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕده‌بێت، به ده‌ربڕینێكی تر كابینه‌ی حه‌وته‌م زیاتر له چوار مانگه له‌سه‌ر حسابی كابینه‌ی هه‌شته‌م درێژه به ده‌سه‌ڵات ده‌دات، ئایا ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا لهكارهو ناویان ناوه حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر شه‌رعیه‌تی له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه، كه درێژه به ده‌سه‌ڵات بدات؟ به دڵنیایی نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی به حكومه‌تێك به‌خشیوه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌وه زیاتر بێ به‌ها سه‌یر كردنی ئیراده‌ی گه‌له (ناپاكییه له ده‌نگی گه‌ل)، دروستكردنی قه‌یرانی دیموكراسی و دانانی پرسیارگه‌لێك له‌سه‌ر سیستمی حوكمڕانی ناوچه‌كه‌یه (له سیستمی حوكمڕانی دیموكراسی، هه‌ڵبژاردن ئه‌و میكانیزمه‌یه كه ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات دروست ده‌كا، به‌ڵام یه‌كێك له حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له ده‌نگ و ژماره تێناگا، باس له پێگه‌ی جوگرافی و هه‌بونی هێز ده‌كا بۆ پاراستنی سه‌نگ و ده‌سه‌ڵاتی خۆی...! باشه جیاوازی ئه‌و جیهانبینیه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی تۆرانی "به‌شار ئه‌سه‌د" چیه؟ له وه‌ڵامێكی سه‌رپێیی و ساده‌دا ده‌توانین بڵێین جیاوازییه‌كه له‌وه دایه كه، ئێمه بێ ده‌نگیمان هه‌ڵبژاردوه...). كه‌واته ئه‌م هه‌رێمه خۆشبه‌ختانه به‌بێ حكومه‌تیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت...! به مانایه‌كی دیكه حكومه‌ت منهتێكه به‌سه‌ر هاونیشتمانیانی ئه‌م ناوچه‌یه و هیچی تر.
حكومه‌ت، بارێكی گرانه له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان. ژیان و گوزه‌رانی له خه‌ڵك سه‌خت كردوه، چونكه حكومه‌ت نان و ئاو نازی ده‌وێ، ئه‌ركی نییه و پێگه‌ی هه‌یه. حكومه‌ت و خه‌ڵك له‌م هه‌رێمه له‌یه‌كتر تۆراون له پشت دیواره كۆنكرێتییه‌كان و له نێو ئۆتۆمۆبێله درعهكان... خۆی له خه‌ڵك ون كردوه. فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ته‌ق ته‌ق ده‌رگا به ده‌رگا باج له خه‌ڵك ده‌سه‌نن و چه‌ته‌یی و رێگری ده‌كه‌ن، دام‌و ده‌زگاكانی له خزمه‌ت خه‌ڵكدا نییه، به‌ڵكو هاوڵاتیان له خزمه‌ت دامودهزگاكانیهتی، ماوه‌ی رابوردو بۆمانی سه‌لماند كه سوڕی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حكومه‌ت به‌رده‌وامی هه‌یه، چونكه هه‌رێمێكی ناتهكنۆكراتین بۆیه هه‌ڵسوڕێنه‌رانی كاروباری هه‌رێمی كوردستان له نێو شاره‌زایان و تهكنیككاران هه‌ڵنابژێردرێن، به‌ڵكو له نێو خێڵ و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه و خاوه‌ن پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان... هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ون به ژیانێكی باشتر نابینێت و خۆی داوه‌ته ده‌ست قه‌ده‌ر. بۆ نمونه، ره‌حمه‌تی خوا له ئاسمانه‌وه ده‌بارێته سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه كه‌چی له پایته‌خته‌وه لافاو ده‌مانبات هه‌رچه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی زو نیمچه وشكه ساڵیه، سروشت ئه‌وه‌نده سه‌خاوه‌تی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردوه كه‌چی خه‌جاڵه‌تی لای خوا بوین، چونكه نه‌تانتوانیوه له پێناو خزمه‌تی مرۆڤ و چاكه‌ی گشتی و باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌كاری بهێنن بێجگه له پیس كردنی ژینگه و تێكدانی رێگه‌وبان و پاره‌دار كردنی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی توندوتیژی له ئه‌نجامی بێ دادی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌ڕای لاوازبونی ئینتمای نیشتمانی له‌لای تاكی كورد له‌م هه‌رێمه. ئیتر ماندوبوین له ژماره‌و ژماردنی ئه‌و هه‌مو تانكه‌ر و به‌رمیل و لوله نه‌وته... نه‌خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنن و نه‌خۆتان، كورد وته‌نی: (قسه هه‌زاره و دوی به كاره) له گیرفانی خۆتان نا، به‌ڵام هه‌ر له‌و نه‌وته‌ی كه خوا به ئێمه‌ی به‌خشیوه ته‌نها (24) كاتژمێر كاره‌بای خۆڕاییمان بۆ دابین بكه‌ن كه، سه‌ره‌تایترین پێداویستی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ههنوكهیه، به‌داخه‌وه ئێمه لێی بێ به‌شین! ده‌سه‌ڵات، من له تۆ ده‌پرسین: له كوێی ئه‌م دنیایه‌دا پاره‌ی دو كاره‌با ده‌درێت...؟ شه‌رم نییه بۆ ئه‌م حكومه‌ته له (2014) شه‌و به دیار فانوسهوه خوێندنه‌وه‌و كاره‌كان رایی بكه‌ین؟ نه‌وت به من چی... گه‌ر هه‌نار به نه‌خۆش نه‌گا سودی چییه؟ ئه‌گه‌ر هیچ وه‌ڵامێكتان بۆ ئه‌و پرسیارانه به‌رده‌ست نییه ئه‌وا به‌شی ئێمه له‌م داهاته چه‌نده بیده‌ن و ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ سروشت نه‌رم ده‌كه‌ین و راستگۆیانه ده‌ژین یا سه‌ر هه‌ڵده‌گرین.
حكومه‌تێكی سێ پارێزگایی كه به‌ته‌نها یه‌ك مانگ نه‌توانێت پشت به خۆی ببه‌ستێ به چ رویهك باس له ده‌وڵه‌تی كوردی و... ده‌كات، پرسیاری بنچینه‌یی ئه‌مه‌یه: ئایا داهاتی نه‌وت و گومرگی خاڵه سنوریه‌كان و باج و ده‌رامه‌تی دیكه‌ی ناوه‌خۆ له كام گیرفان گیری خواردوه؟ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك داوای ده‌كات شتێكی نه‌كرده‌نی نییه كه بریتییه له "خۆشگوزه‌رانی و چێژ وه‌رگرتن له ژیان" كه‌چی ئێوه كۆسپ له‌به‌رده‌م خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن له گه‌یشتن به "پاروی ژیان" باشه ئێوه خۆتان بڵێن حكومه‌تن یا ئاغان؟ ئه‌گه‌ر ئامانجی ئێوه ته‌نها كورسی و گیرفانه ئه‌وا تكایه له‌به‌ر خاتری كات له‌كاتی ئێمه مه‌گرن، چۆن كه‌سێك له ئاودا نقوم ده‌بێت و ده‌گاته لێواری مه‌رگ ئه‌و چركه‌ساته هه‌مو دنیا هی ئه‌و بێ به یه‌ك هه‌ناسه ده‌یگۆڕێته‌وه، خۆشبه‌ختانه خه‌ریكه گه‌نج و لاوان و فێرخوازانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌هه‌مان عیشق بۆ گه‌یشتن به هۆشیاری پێویست... تێده‌كۆشن، ساته‌وه‌ختی گه‌یشتن به‌و قۆناغه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ سوتاندنی ماك و مۆركی "نه‌زانی"، چونكه تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه ده‌چێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه، قه‌بوڵ ناكات خه‌ونه‌كانی بۆ به‌یانی لێكدانه‌وه‌و ته‌فسیری بۆ بكرێ به‌ڵكو پێداگره له‌سه‌ر "ئێستا"، هه‌روه‌ها ئاستی هۆشیاری ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه، تێده‌گا خۆشیه‌كانی به‌یانی به‌د بهختییهكانی ئه‌مڕۆی ناسڕێته‌وه. كه‌واته "كردار" ده‌بێته یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان و كه‌س گوێ بۆ به‌ڵێن و قسه‌ی جوان هه‌ڵناخات. ساته‌وه‌ختی هه‌ڵسانه‌وه‌و بێداربونه‌وه بۆ سه‌ندنی مافه‌كانمان ئه‌وه‌نده نزیكه كه له ناویدا ده‌ژین، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ترس له خۆمان بتۆرێنین و چاومان بكه‌ینه‌وه. |
|
|