به‌ختیار عه‌لی له كتێبی (چێژی مه‌رگ دۆستی)دا ئاوا باس له ئه‌نفال ده‌كات (كاتێك حیزبه ناسیۆنالیزمه‌كان ئه‌نفال ناكه‌نه ئه‌و هه‌وێنه مه‌عنه‌وییه‌ی كه ده‌شیا هه‌مومان له‌ده‌وری یه‌كمان بگرتایه‌ته‌وه، ئه‌وا ناسیۆنالیزم له‌دۆخی پاشه‌كشه‌دا ده‌بێت له ستراتیژه گه‌وره‌كانی خۆی ئیدی ناچار ده‌بێت، به‌سه‌ر ئێسقانی قوربانیه‌كاندا رێ بكات ناسیۆنالیزمێك، كه ناتوانێت ناسیۆنالیزم بێت له‌ترسی ئه‌و سیاسه‌ته ئیقلیمیه‌ی كه تا بیناقاقای خۆی تیا نوقم كردوه، ناتوانێت دروشمه‌كانی خۆی به‌رزبكاته‌وه ناتوانێت باس له ئه‌نفالیش بكات، چونكه ئه‌نفال ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ده‌مانباته سه‌ر گۆڕینی هه‌مو ئه‌خلاقیاتی سیاسی، ئه‌وه‌ی ترسی هه‌بێت له دروشمه‌كانی خۆی ناتوانێن باس له قوربانیه‌كانیش بكات هیچ گروپێكی كوردی جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نیه، كه ته‌حه‌مولی ده‌رئه‌نجامه سیاسیه‌كانی ئه‌نفال بكات، چونكه جه‌وهه‌ری هه‌ر سیاسه‌تێكی راسته‌قینه‌ی كوردیانه‌ی دوای ئه‌نفال ده‌بێت گواستنه‌وه بێت له پارستنی گروپ، تاك و بواره لۆكاڵیه‌كان بۆ پاراستنی سه رجهمی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه).
ئه‌نفال مه‌رگێكی ده‌سته جه‌معیه جیاوازه له سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌رگانه‌ی له كۆی فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تیدا جێبه‌جێ كراون، ئه‌وانه‌ی پرۆسه ئه‌نفالیان ئه‌نجام داوه خاڵی بون له‌هه‌مو هه‌ستێكی مرۆیی پێكهاته‌ی ئه‌وان دروست بوه له سه‌رجه‌م ئه‌و رهمهكه ئاژه‌ڵیانه‌ی كه به‌شێكن له مرۆڤ، ئه‌نفال چیرۆكێكی هێند حهسرهتناكه له‌لای سه‌رجه‌م كه سوكاری ئه‌و قوربانیانه و پاشماوه به‌جێ ماوه‌كانیان، هه‌ركاتێك ئه‌و رۆژه دێت، كه ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی تیا ئه‌نجام دراوه هه‌مو ئه‌حه‌په‌سێن، كه توانای گوزارشت كردنیان نیه له‌و رۆژه شومه، به‌ڵام به‌لای جه‌لاده‌كانه‌وه روداوێكه وه‌ك ئه‌و روداوانه‌ی كه له مێژوی ره‌شی خۆیاندا ئه‌نجامیان داوه.
ده‌كرێت بڵین شانازی پێوه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌كان، ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه له‌و تاوانه بكه‌ین، به‌دڵنیایه‌وه هیچ وێنه كێشێك ناتوانێت تابلۆیه‌ك بكێشێت كه گوزارشتی لێبكات، هیچ میوزیكزانێك ناتوانێت میلۆدی یاخود به‌رهه‌مێك دا‌نێت به ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و روداوه، هیچ شاكارنوسێك ناتوانێت قیژه‌و ده‌نگی منداڵێك یان هه‌ناسه‌ی ساردی ژنێك بكاته شاكار و ئه‌وه‌نده‌ی گه‌وره‌یی خۆی حه‌قی پێبدات، به‌بڕوای زۆر له چاودێران ئه‌وه‌ی ده‌توانێت رسته‌یه‌ك یاخود قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌رجه‌می لایه‌نه شاراوه‌كانی ئه‌و تاوانه بكات، كه هێشتا نه‌یكردوه له‌به‌ر ئیفلاسی مه‌عریفی له‌و ناوهندهدهدا ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی، وه‌ك زانكۆیه كه ساڵانه ده‌بێت ده‌یان توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكات، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی شیكار بكات و شتی نوێی لێهه‌ڵبهێنجێت.
ئه‌نفال ئه‌گه‌ر بته‌وێت وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئه‌كادیمی به‌كاری بهێنیت، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد توێژینه‌وه‌ی زانستی چڕی له‌سه‌ر بكه‌یت، چونكه ئه‌و تاوانه چه‌ندین لایه‌نی شاراوه‌ی هه‌یه، كه هێشتا هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه په‌ی پێببات، ده‌كرێت ئاماژه به‌چه‌ند لایه‌نێكی گرنگیان بده‌ین به‌و ئومێده‌ی ببنه به‌رچاو رونیه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
1. لایه‌نی ده‌رونی ئه‌و قوربانیه به‌جێماوانه، فه‌رامۆش كراوترین لایه‌نه كه تائێستا قوربانیه‌كان پێیه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌وان نه‌خاوه‌نی سه‌نته‌رێكی ده‌رونی نین تا تیایدا چاره‌سه‌ر وه‌رگرن.
2. لایه‌نی ئابوری، ئه‌م لایه‌نه‌ش ئه‌كرێت بڵین به‌پێی گه‌وره‌ی تاوانه، كه ئه‌وه‌ی بۆی كراوه له‌ئاستیدا نیه.
3. لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وانه‌ی كه که‌سوکاری ئه‌نفالن، به‌تایبه‌ت ئافره‌ته‌كانیان به‌ده‌ست ئه‌و گرفته‌وه ده‌ناڵێنن، تائێستا هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه گوزارشت له‌و تهنهایهیان بكات.
4. له هه‌موی ناخۆشتر ئه‌نفالچی و جه‌لاده‌كانی ئه‌و تاوانه به به‌رچاوی كه‌سوكاری قوربانیه‌كانه‌وه پله‌وپایه‌یان پێده‌درێت و ده‌پارێزرێن، له‌ناو هێزه فه‌رمانڕه‌واكانی كوردستانی باشوردا.
5. داخستنی مه‌له‌فی جاش و موسته‌شاره‌كان له‌ناو دادگاكانی ئه‌م هه‌رێمه فیدراڵه‌دا.
6. نه‌بونی ئامارێكی وردی زانستی سه‌باره‌ت به قوربانیانی ئه‌و تاوانه، ئه‌وه‌شی كه هه‌یه پشتبه‌ستو نیه به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی.
7. نه‌بونی فه‌رهه‌نگێك سه‌باره‌ت به ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه له‌و تراژیدیایه‌دا جه‌لاده‌كان له‌گه‌ڵ قوربانیه‌كاندا به‌كاریان هێناوه.
8. به‌حیزبیكردنی ئه‌و بۆنه‌یه و به‌شكردنی شه‌هیده‌كان له‌نێوان هه‌ردو هێزه فهرمانڕهواكهدا، كه ئه‌مه زیانێكی زۆری گه‌یاندوه به رۆحی پاكی ئه‌و قوربانیانه.