Print WWW.SBEIY.COM
 یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
29/05/2015 10:32:11
(سبەی):
هۆزە میللیەكانی یەمەن شاخی عەریش-یان لە پارێزگای تەعز لەدەست حوسیەكان دەرهێنا، لە شاری حەدیدەش دەیان چەكداری حوسی كوژران.
پێكدادانی نێوان هۆزە میللیەكان ‌و چەكدارانی حوسی‌و لایەنگرانی عەلی عەبدوڵا ساڵح لەپارێزگای تەعز بەردەوامە‌و لەدواین هەڵمەتیشدا شاخی عەریش لەدەست حوسیەكان دەرهێنرا‌و كۆنتڕۆڵ كرایەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، لەشاری حەدیدە لە رۆژئاوای یەمەن دەیان چەكداری حوسی بەدەستی سوپا‌و هۆزە میللیەكان كوژراون‌ و برینداربون.
هاوكات فڕۆكەكانی هاوپەیمانی عەرەبی دەیان مۆڵگەی حوسیەكانیان لە شارەكانی سەعدە‌و عەدەن‌و سەنعا بۆردومان كردوەو زیانی گیانی‌و ماددی زۆریان پێ گەیاندون.