گۆڕان و ئاینده‌
 چه‌ند چرپه‌یه‌ك




Wednesday, April 28, 2010
 
عه‌دنان عوسمان

چرپه‌ی‌ یه‌كه‌م:
با هێڵه‌كانی‌ جیاوازیی‌ كاڵنه‌كه‌ینه‌وه‌

ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌و له‌وێ‌، گوێمان له‌ جۆرێك له‌ پیاهه‌ڵدان ده‌بێت به‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆندا، كه‌ گوایه‌ پێویسته‌ هه‌بێت‌و دیموكراسییه‌ته‌كه‌مان جوانتر ده‌كات!.

ئه‌م گۆڕانه‌ سه‌د‌و هه‌شتا پله‌یه‌ چییه‌و له‌كێوه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتوه‌؟ به‌ تایبه‌ت پاش ماوه‌یه‌كی‌ دورو درێژ له‌ به‌دگومانی‌‌و سڵه‌مینه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ته‌خوینكردن‌و ناساندنی‌ به‌ تابوری‌ پێنج؟ ئایا به‌شێكه‌ له‌ پیاچونه‌وه‌یه‌كی‌ گشتیی‌؟ ئایا له‌ ئاكامی‌ موراجه‌عاتێك دێت له‌ گرنگیی‌‌و پێویستیی‌ ئۆپۆزسیۆن؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌كانی‌ ئێمه‌ له‌ ئێستادا هه‌ست به‌ پێویستیی‌‌و گرنگیبونی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن‌و پێیانوایه‌: وڵاتداریی‌ به‌بێ بونی‌ لایه‌نی‌ نه‌یار ناكرێت؟ پێموایه‌: هه‌مومان پێمانخۆشه‌ ئه‌و مه‌دح‌و سه‌نایه‌ بۆ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ ئاكامی‌ موراجه‌عات‌و هه‌ستكردن بێت به‌و رۆڵه‌ی‌، كه‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت بیگێڕێت له‌پێناو بردنه‌ پێشه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌و به‌هێزكردنی‌ پایه‌كانی‌ دیموكراسی‌، هه‌مولایه‌ك پێیان باشه‌ ئه‌و پیاهه‌ڵدانه‌ روكه‌شی‌ نه‌بێت‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ تێگه‌شتنێكی‌ قوڵ‌ بێت له‌ پێداویستییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئازاد‌و كراوه‌و مۆدێرن.

به‌ڵام به‌ دیوێكی‌ دیكه‌شدا ده‌كرێت هه‌ندێك گومان بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و قسانه‌: مرۆڤ ده‌ترسێت ئه‌وانه‌ هه‌موی‌ موجامه‌لات بێت، روكه‌ش بێت، دور بێت له‌ تێگه‌شتن‌و هه‌ستكردن به‌ گرنگیی‌ ئۆپۆزسیۆن، وه‌ به‌شێك بێت له‌ فه‌رهه‌نگی‌ دێرینی‌ كورد له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كێشه‌كان‌و نوسان به‌ كڵێشه‌كان، له‌ هه‌موی‌ مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م پیاگوتن‌و ته‌قدیركردنه‌ به‌شێك بێت له‌ سیاسه‌تی‌ ئیحتیواو گه‌مارۆ‌و له‌ قاڵبدان، كه‌ دیاره‌، هه‌م مه‌ترسیی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن‌و هه‌میش به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و ئایینده‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌شه‌وه‌ ده‌بێت.

ئه‌گه‌ر ورد سه‌یری‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بكه‌ین، ناكرێت ئه‌و مافه‌ له‌ كه‌س‌و لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بسێنینه‌وه‌، كه‌ ئه‌وانیش دوای‌ ته‌ماشاكردنی‌ رۆڵ‌‌و ئه‌رك‌و شێوه‌ی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌ تایبه‌ت له‌ په‌رله‌مان‌و له‌ هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ییدا، پیاچونه‌وه‌ به‌ تێگه‌شتنی‌ خۆیان بكه‌ن‌و په‌شیمان ببنه‌وه‌ له‌ تێڕوانینه‌ ره‌شبین‌و دڵپیسییه‌كانی‌ جارانیان.

به‌ڵام له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ئه‌م حیزبانه‌ له‌ ساڵانی‌ رابردودا‌و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ‌ نه‌یاره‌كانیاندا، ناچارمان ده‌كات به‌چاوی‌ گومانه‌وه‌ بنواڕێنه‌ ئه‌و قسانه‌یان‌و هه‌میشه‌ بۆنی‌ پیلانێك بكه‌ین.

ئێستا با له‌م وتاره‌ كورته‌داو به‌ده‌ر له‌ هه‌ر گومانێكی‌ سلبیی‌‌و ئیجابیی‌ پێشوه‌خت، به‌ كورتی‌ ئاماژه‌ مه‌ترسیداره‌كانی‌ ئه‌م گوتاری‌ موجامه‌له‌كردنی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ سێ‌ خاڵدا بخه‌مه‌ڕو:
یه‌كه‌م: كاڵكردنه‌وه‌ی‌ جیاوازییه‌كان: دنیای‌ سیاسه‌ت له‌ بونی‌ جیاوازیی‌‌و ئیجتیهادی‌ ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌كیش باشتر ده‌ڕواته‌ پێشه‌وه‌، خیتابی‌ كوردی‌ هه‌ر له‌ سه‌رده‌می‌ شێخ مه‌حموده‌وه‌، تائێستا ته‌نیا باسی‌ یه‌كڕیزیی‌‌و ته‌بایی‌‌و یه‌كده‌نگیی‌ ده‌كات بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچێك له‌وانه‌ بۆ ساتێكیش له‌ماوه‌ی‌ سه‌ده‌یه‌كدا هاتبێته‌دی‌‌و كاری‌ پێكرابێت، ئێستاش به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌ت ده‌یانه‌وێت هێڵه‌ جیاوازه‌كانی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ گشتیی‌ كاڵبكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش هه‌م لێدانێكی‌ كوشنده‌یه‌ بۆ روحی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و هه‌میش لێدانێكه‌ له‌و ره‌وته‌ مه‌ده‌نییه‌ ناڕازییه‌ی، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ كوردستان نه‌ش‌و نما ده‌كات.

 له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ئه‌و زمانه‌ ناڕاست‌و ناواقیعییه‌ی‌ یه‌كده‌نگیی‌‌و یه‌كڕیزیی‌، زیانێكی‌ دو سه‌ره‌ی‌ هه‌یه‌: له‌ لایه‌كه‌وه‌ زیان به‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ بواری‌ پێنادات روئیا‌و بۆچون‌و ناكۆكییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان رۆشنبكاته‌وه‌، له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ زیانی‌ بۆ خودی‌ كۆمه‌ڵگه‌و دیموكراسییه‌ت ده‌بێت، چونكه‌ بوار به‌ ده‌رخستنی‌ تێگه‌شتن‌و ئیجتیهاده‌ جیاوازه‌كان نادات‌و جۆرێك له‌ ئیستبدادی‌ سیاسیی‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌كات.

دوه‌م: گرژیی‌‌و توندیی‌: له‌ دنیای‌ دیموكراسیدا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ به‌كارهێنانی‌ زمانی‌ زبرو تونددا نییه‌، له‌ راستیشدا ئه‌وه‌ پێی‌ ناوترێت زمانی‌ زبر، به‌ڵكو زمانێكی‌ راشكاوانه‌ی‌ ده‌رخستنی‌ بیروبۆچونه‌ دژبه‌ یه‌كه‌كانه‌، له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاساو ده‌ستوردا، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا ده‌رخستنی‌ هه‌ر جۆره‌ بۆچونێك كه‌ هاوڕا‌و جوت نه‌بێت له‌گه‌ڵ‌ حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداردا هه‌زار تۆمه‌تی‌ بۆ دروست ده‌كرێت، ئیتر هه‌ر له‌ گێره‌شێوێنیه‌وه‌، تا هه‌وڵدان بۆ تێكدانی‌ ریزه‌كانی‌ گه‌ل‌و خزمه‌تكردن به‌ دوژمن‌و ناحه‌زانی‌ ئه‌زمونه‌كه‌مان.

 بونی‌ ده‌ربڕینی‌ جیاواز، به‌ تایبه‌ت له‌ په‌رله‌مان‌و له‌ گفتوگۆ فیكریی‌‌و سیاسییه‌كاندا زۆر پێویسته‌و به‌شێكه‌ له‌ سیمای‌ راسته‌قینه‌ی‌ فه‌زای‌ ئازادیی‌‌و دیموكراسی‌، ناكرێت هیچ لایه‌ك به‌ بیانوی‌ بێناوه‌ڕۆكیی‌ وه‌ك ته‌شه‌نوج‌و توندڕه‌وی‌ ئه‌و مافه‌ له‌ ئۆپۆزسیۆن بسه‌نێته‌وه‌، ئازادانه‌ بیروبۆچونی‌ خۆی‌ بخاته‌ڕو.

سێیه‌م: موجامه‌له‌و دیوه‌خانچێتی‌: مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌و خیتاب‌و ته‌نانه‌ت سه‌ردان‌و كۆبونه‌وانه‌، ئه‌گه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ قسه‌ی‌ راشكاوانه‌ی‌ دور له‌ میكیاژكردن نه‌بێت، ئه‌وا دیسان ئۆپۆزسیۆنیش ده‌خاته‌ نێو ئه‌و كه‌شه‌ ناسیاسییه‌ی‌ ساڵانێكه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی‌ داگیر كردوه‌، ئه‌ویش موجامه‌له‌و باسی‌ درۆینانه‌ی‌ یه‌كڕیزیی‌‌و ته‌بایی‌‌و هاوهه‌ڵوێستییه‌یه‌، كه‌ هیچ كات كاری‌ پێنه‌كراوه‌.

چرپه‌ی‌ دوه‌م:
یه‌كڕیزیی‌ ماڵی‌ كورد

دوای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ئاكامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، دیسانه‌وه‌ باسێكی‌ گه‌رم له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی‌ كورد‌و ئاستی‌ داواكانی‌ لایه‌نی‌ كوردی‌ ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌، پێشتر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌ریه‌كه‌ خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌كی‌ نوسراو‌و دیدگایه‌كی‌ رۆشنبون بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئایینده‌ی‌ هه‌رێم‌و شێوه‌ی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ به‌غدا دا، به‌رنامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن به‌ دورو درێژیی‌ هه‌مو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ ئاماژه‌پێ دابو، پێشتریش دو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ هه‌رێم به‌شدارێكی‌ كارابون له‌ سیستمی‌ حوكمڕانیی‌ له‌ عێراقی‌ نوێداو نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌رێمیان كردوه‌ له‌هه‌مو هه‌وڵ‌‌و گفتوگۆكاندا، بۆیه‌ سه‌یره‌ په‌تای‌ گفتوگۆو یه‌كهه‌ڵوێستی‌ له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كوردی‌ گرتبێته‌وه‌!.

 بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، وه‌ك هه‌ر لایه‌نێكی‌ دیكه‌ به‌ حه‌ماسێكی‌ زۆره‌وه‌ به‌شداره‌ له‌ هه‌مو گفتوگۆكان‌و له‌ هه‌مو وه‌فده‌كاندا نوێنه‌ری‌ هه‌یه‌، به‌شدارییه‌كی‌ كاریگه‌ریشیی‌ هه‌بو له‌ دانیشتنه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كاندا، له‌وانه‌یه‌ كه‌سانێك هه‌بن ئه‌وه‌ به‌ ده‌ستكه‌وت بزانن‌و پێیانوابێت؛ ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ دانپیانانی‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ قورسایی‌ گۆڕان‌و جۆرێك له‌ ئیختراقی‌ دیبلۆماسیی‌ كرابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ گۆڕان له‌و دانپیانانه‌ی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌دا بێت، ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌ش جۆرێكه‌ له‌ خۆبچوكسه‌یركردن‌و خۆلاوازبینین، كه‌ ده‌یه‌وێت گه‌وره‌یی‌‌و بونی‌ خۆی‌ له‌ چاوی‌ ئه‌وانی‌ دیكه‌وه‌ ببینێت.

من پێموایه‌: گۆڕان نه‌ده‌بوایه‌ به‌شداریی‌ له‌و كۆبونه‌وه‌و وه‌فدانه‌ بكات‌و هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه‌ لادانێكی‌ رونه‌ له‌و ستراتیژییه‌ته‌ی‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ركه‌وتنییه‌وه‌ كاری‌ له‌سه‌ر كردوه‌، گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ نوێخوازی‌ نوێ‌ بابه‌ته‌، كه‌ له‌سه‌ر مه‌بنای‌ ره‌خنه‌یه‌كی‌ توند‌و قوڵ‌‌و سازشنه‌كه‌ر له‌ ره‌فتار‌و سیاسه‌تی‌ چه‌ند ساڵه‌ی‌ نوخبه‌ی‌ سیاسیی‌ كوردی‌ له‌مه‌ڕ هه‌مو مه‌سه‌له‌ ناوخۆیی‌‌و ده‌ره‌كییه‌كان دروست بوه‌، گۆڕان ده‌یه‌وێت شێواز‌و میكانیزم‌و عه‌قڵیه‌تی‌ نوێ‌ پیشانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ بدات‌و خۆی‌ له‌و ره‌فتاره‌ ته‌قلیدییه‌ ژێربه‌ژێرانه‌ رزگار بكات. ته‌نیا هه‌ڵوێستێك، كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ستراتیژه‌دا ده‌گونجێت ئه‌وه‌یه‌؛ گۆڕان به‌شداریی‌ ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی‌ نه‌كردایه‌، نه‌بوایه‌ته‌ به‌شێك له‌و لیژنه‌و وه‌فدانه‌، سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی‌ خۆی‌ به‌ ئاشكراو به‌ رونی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بخستایه‌ته‌ به‌رچاو، نه‌وه‌ك دیسانه‌وه‌ خۆ قه‌تیسدان له‌نێو هۆڵه‌ داخراوه‌كان‌و سات‌و سه‌ودا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ مه‌بده‌ئییه‌كان.

(وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار كرا)، گۆڕان له‌بری‌ خۆ خزاندنه‌ نێو ئه‌و شه‌پۆله‌وه‌ ده‌بوایه‌ هه‌وڵی‌ راپرسی‌ ناوخۆیی‌ بدایه‌ له‌ رێگه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ وشه‌وه‌، یا رایه‌ڵه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ گرنگه‌كان وه‌ك ده‌نگدان به‌ سه‌رۆك كۆمار، وه‌یا به‌شداریی‌ كردن له‌ كابینه‌ی‌ عێراق، وه‌یا هه‌ر پرسێكی‌ دیكه‌.

 وه‌ ئه‌وه‌ی‌ رابگه‌یاندایه‌ كه‌ گۆڕان به‌ گوێره‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ ئاشكرای‌ خۆی‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ هه‌ر پرسێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ گرنگ‌و چاره‌نوسسازه‌وه‌.

 ئه‌م هه‌وڵانه‌ی‌ ئێستا وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ گوایه‌، حیزبه‌ كوردییه‌كان خاوه‌ن به‌رنامه‌و سیاسه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ رۆشنن‌و ته‌نیا ئه‌وه‌ ماوه‌ گۆڕانیش په‌یوه‌ست بێت به‌م ستراتیژه‌وه‌، ئه‌وا شوكر گۆڕانیش په‌یوه‌ست بو به‌ڕیزی‌ نیشتمانییه‌وه‌، واته‌ بازنه‌ی‌ یه‌كڕیزی‌‌و ته‌بایی‌ كورد كامڵبو!.

بۆیه‌ لێره‌دا هه‌قی‌ خۆیه‌تی‌ بپرسین، گه‌ر هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا له‌سه‌ر هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه‌، ئه‌ی‌ خێره‌ به‌لیستی‌ جیاواز به‌شداریمان له‌ هه‌ڵبژاردن كرد؟ ئیتر بۆچی‌ به‌ هه‌مومانه‌وه‌ ئه‌و هه‌مو ده‌نگه‌ی‌ كوردمان فه‌وتاند؟ ئه‌ی‌ بونی‌ ئیجتیهادو تێگه‌شتن‌و شێوه‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ جیاواز لێره‌دا له‌ كوێ‌ جێده‌كرێته‌وه‌؟ گه‌ر جیاوازیمان هه‌یه‌ له‌ چیدایه‌و كامانه‌ن؟ بۆ دور له‌ به‌شداریی‌‌و ئاگاداریی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌ڕواته‌ پێشه‌وه‌؟ تائێستا له‌سه‌ر چی‌ رێكه‌وتون‌و خاڵی‌ ناكۆكی‌ گه‌ر هه‌یه‌، كامانه‌ن؟.

گۆڕان نابێت وه‌ك حیزبه‌ ته‌قلیدییه‌كانی‌ دیكه‌ سه‌رقاڵی‌ سه‌ردان‌و كۆبونه‌وه‌ بێت، له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌، به‌ڵكو ده‌بێت زۆرتر له‌ دیالۆگێكی‌ ناوخۆیی‌ به‌رده‌وامدا بێت بۆ دانانی‌ باشترین ستراتیژ بۆ هه‌نگاوه‌كانی‌ داهاتو. لێره‌شدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ گۆڕان خۆی‌ دابڕێت له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان، نه‌خێر، گۆڕان پێویسته‌ ناوبه‌ناو راوێژو راگۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌مو لایه‌نه‌كاندا بكات‌و بۆچونی‌ خۆیان بۆ رونبكاته‌وه‌و له‌وه‌ ئاگاداریان بكاته‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ چاره‌نوسسازن بۆ ئایینده‌ی‌ كوردستان گۆڕان خاوه‌ن ئیستیقامه‌و په‌یگیرییه‌و سازشیان له‌سه‌ر ناكات‌و له‌ داهاتوشدا‌و له‌ كاتی‌ پێویستدا ئه‌و بۆچون‌و هه‌ڵویستانه‌ی‌ له‌ به‌غدادا ده‌خاته‌ڕو، ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ تێگه‌شتن‌و قه‌ناعه‌ته‌كانی‌ خودی‌ گۆڕان، نه‌ك خۆجوانكردن بێت له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌دا، له‌ راستیدا نوكی‌ رمی‌ گوتاری‌ ره‌خنه‌یی‌ ئێمه‌ له‌ نوخبه‌ی‌ سیاسیی‌ له‌وه‌دا بوه‌، كه‌ ئه‌وان خه‌مسارد‌و سست‌و لاموبالی‌ بونه‌ له‌و پرسانه‌داو ئه‌وه‌ ئێمه‌ین كه‌ ده‌مانه‌وێت گوڕێك به‌ هه‌وڵ‌‌و داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بده‌ین، نه‌وه‌ك له‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ خێرادا په‌یوه‌ست بین به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌، ئێمه‌ چاوه‌ڕێین گۆڕان وێنه‌یه‌كی‌ دیكه‌و شێوازێكی‌ دیكه‌ پێشانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ بدات له‌ هونه‌ری‌ سیاسه‌تكردن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان‌و ته‌نیا زیادبونی‌ ژماره‌یه‌ك‌و ده‌موچاوێك نه‌بێت.

له‌ راستیدا ئه‌م هه‌ڵپه‌یه‌ی‌ گۆڕان بۆ به‌شداریكردن له‌م هه‌نگاوانه‌ نیشانه‌ی‌ ناكامڵیی‌ ستراتیژی‌ گۆڕان‌و نه‌بونی‌ ئه‌جێندایه‌كی‌ كاركردنی‌ رۆشنه‌، كه‌ گه‌ر زو به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌كی‌ بۆ نه‌كرێت گۆڕان ده‌كاته‌ پاشكۆیه‌كی‌ سیاسه‌تی‌ ره‌سمیی‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان‌و تا دێت هێڵه‌ جیاوازه‌كان كاڵتر ده‌بێته‌وه.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
مێژویه‌ک بۆ ئه‌مڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان
چه‌ند سه‌رنجێک ده‌رباره‌ی ره‌وتی گۆڕان و هاوبه‌ندی به‌ پرۆسه‌ی فێربونه‌وه‌
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
هاولاَتیان ره‌خنه‌ له‌سستی‌ كاركردنی‌ گۆڕان ده‌گرن
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
گۆڕان ده‌بێت چی‌ بكات؟
هێرش عه‌بدولڕه‌حمان: پێویسته‌ گۆڕان له‌و قاڵبه‌ی‌ ئێستا بێته‌ ده‌ره‌وه‌
گه‌ر گۆڕان ببێ به‌ حیزب چی روده‌دات؟
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كاردانه‌وه‌و عه‌فه‌وییه‌تی‌ تێپه‌ڕاند
چه‌ند چرپه‌یه‌ك
هێزێكی نوێ‌
تێڕوانین بۆ گۆڕان به‌ پیتی گه‌وره‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
جه‌وهه‌ری‌ ره‌خنه‌ی‌ گۆڕان، له‌چی‌ دایه‌؟
د. فائیق گوڵپی‌: له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هه‌مو جیهان نه‌فره‌ت له‌ حیزبی‌ ستالینی‌ ده‌كات
ئاكۆ حه‌مه‌ كه‌ریم: پێویسته‌ گۆڕان كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی‌ نه‌رمه‌هێز بكات
فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان
2-2
گۆڕان خەریکی چیە؟
گۆڕانە گەورەکە بەڕێوەیە...
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
گۆڕان ‌و هه‌ڵبژاردنی ٧/٣، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه‌، دو هه‌نگاو بۆ دواوه‌
2-2
گۆڕان له‌ دوێنێوه‌ بۆ ئاینده‌
جه‌ماوه‌ر جێی خۆیان ده‌که‌نه‌وه
فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان
1-2
چی بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان نه‌که‌وێته‌ ناو زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵی سیاسی و کارگێڕی و مالیه‌وه‌؟
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
له‌ژێر تیشکی لێکدانه‌وه‌یه‌کی تردا
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: گۆڕان بۆئه‌وه‌ی‌ نه‌بێته‌ حیزبێكی‌ ستالینی‌ دو رێگه‌ی‌ له‌به‌رده‌مدایه‌
سۆران كۆسته‌: گۆڕان ئه‌گه‌ر به‌عه‌قڵێكی‌ تره‌وه‌ نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌ گوڕی‌ ته‌مه‌نی‌ كورت ده‌بێت
دوڕیانی‌ گۆڕان
گۆڕان‌ و هه‌ڵبژاردنی (٧/٣)، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه‌، دو هه‌نگاو بۆ دواوه‌
1-2
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نابێ ته‌نیا وه‌ک ئۆپۆزسیۆنی ناو په‌ڕله‌مان، لێگه‌ڕێ
گۆڕان و ئاینده‌ (به‌رنامه‌كانی‌ كه‌ناڵی‌ KNN)
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
گۆڕان و ئه‌گه‌ره‌كان
ته‌حه‌دا رێکخراوه‌ییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و شێوازی کارکردنی ئاینده‌
گۆڕان
نه‌زوه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ یان مه‌تڵه‌بێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌
بەخشینی خوێن بە گۆڕان لە كەركوك

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ