Print
 حیزبی‌ کۆمۆنیستی کرێکاریی‌ کوردستان رفاندنی کادره‌کانی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی یه‌کێتی
Thursday, March 3, 2011

(سبه‌ی):

ڕاگەیاندنێک بۆ ڕای‌ گشتی‌
لەبارەی‌ بێسەروشوێن کردنی‌ هاوڕێیان، نەوزاد بابان، خالید مەجید، موئەیەد ئەحمەد وشاخەوان ناسیحەوە!
لەم ڕێگایەوە رای‌ گشتی‌ خەڵکی‌ کوردستان و هەموو دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندن ئاگادار دەکەینەوە کەئێوارەی‌ ڕۆژی‌ هەینی‌ ڕێکەوتی‌ 25/2/2011، کاتژمێر 6.30، بەدوای‌ تەواو بوونی‌ خۆپیشاندانەکەی‌ شاری‌ سلێمانی‌ هاوڕێیان نەوزاد بابان، خالید مەجید، موئەید ئەحمەد، شاخەوان ناسیح لەشەقامی‌ تووی‌ مەلیک لەتەکسیەکدا بەرەو ماڵ دەگەڕێنەوە ودواتر دیار نامێنن..
ئەم کردەوەیە لەدرێژەی‌ فەزایەی‌ میلیتاریستی‌ و ئەو دەست درێژیانەدایە کەهەردوو حزبی‌ دەسەلاتدار لەڕێگای‌ دەزگاکانی‌ ئاسایش و زانیاری‌ وپاراستن و گروپی‌ چەکداری‌ نهێنیەوە بۆ سەر شەپۆلی‌ خۆپیشاندانی‌ شارەکانی‌ کوردستان و هەڵسووڕاوان وڕابەرانی‌ بزوتنەوەی‌ جەماوەری‌ بەڕێیان خستووە، کەدیارە ئامانج لێ ی‌ پەرەدانە بەفەزای‌ ترس و تۆقاندن بەسەر خەڵکی‌ ناڕازی‌ کوردستان و پاشەکشە پێکردنیان.
ئەم کردەوە سەرکوتگەری‌ ودژ بەئازادیەی‌ دەسەلاتداران هەنگاوێکی‌ زەبوونانەو مایە پوچە وجگە لەوەی‌ کەڕق و تووڕەیی‌ جەماوەری‌ ناڕازی‌ کلپەدارتر بکات، هیچ ئاکامێکی‌ تری‌ بەدواوە نابێت.
حزبی‌ کۆمۆنیستی‌ کرێکاری‌ کوردستان بەرپرسیارێتی‌ ئەم کردەوەیە دەخاتە ئەستۆی‌ یەکیتی‌ نیشتمانی‌ کوردستانەوە و داوادەکات کەچارەنووسی‌ هاوڕێیانمان ئاشکراو ئازادبکات. بەپێچەوانەوەشە ئەوە یەکیتی‌ و دەزگاکانیانە کەدەبێ تەحموولی‌ ڕووبەڕوو بوونەوەی‌ ئەو ناڕەزایەتییە جەماوەریە بکەن کە دەرگایان پێدەگرێ.

سکرتاریەتی‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌
حزبی‌ کۆمۆنیستی‌ کرێکاریی‌ کوردستان
25/2/2011

Sbeiy.com © 2007