نه‌ژاد جه‌لال
لێدوانه‌كه‌ی حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عیراق، سه‌ره‌داوی كۆمه‌ڵێك نیاز و ئه‌گه‌ری شاراوه‌ی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ململانێی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندییه و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه نه‌وت ئه‌و خاڵه‌یه ده‌بێته ده‌رگایه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئایندهی ئه‌و هه‌رێمه و ده‌وڵه‌تانی دراوسێی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ست بهمهترسیهك ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه كورد ببێت به خاوه‌نی نه‌وت.
له ده‌ستوری عیراقی‌دا هه‌ردوو ده‌قی مادده‌ی 111 و 112 په‌یوه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقیی تێدا رێكخراوه و مادده‌ی 111 ده‌ڵێت((نه‌وت موڵكی هه‌موو گه‌لانی عیراقه له هه‌موو پارێزگا و هه‌رێمه‌كاندا)) و له‌مادده‌ی 112 دا ده‌ڵێت ((ا- حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پارێزگا و هه‌رێمه‌كاندا هه‌ڵده‌ستێت به به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وتی ده‌رهێنراو له بیره نه‌وتییه‌كاندا و به‌رهه‌مه‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دانیشتوانی وڵات‌دا، به‌ڕه‌چاوكردنی پشكێك بۆ هه‌رێمه زیانلێكه‌وتووه‌كان بۆ كاتێكی دیاریكراو، ب- حكومه‌تی ناوه‌ندیی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان به‌نه‌خشه‌یه‌كی ستراتیژییانه نه‌وت ده‌رده‌هێنن بۆ گه‌شه‌پێدانی وڵات و قازانجی گه‌لانی عیراق)) له‌لایه‌كی تره‌وه یاسای نه‌وت و گازی كوردستان له مادده‌ی 22 دا هاتووه كه مافی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمدا ده‌داته ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم پێی وایه كه ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمدا یاسا رێگای پێداوه، كاربه‌ده‌ستانی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی عیراقیش ده‌ڵێن ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ده‌بێت رێگریی لێبكرێت.
عیراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆته گۆڕه‌پانێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ململانێی سیاسیی جیهانیی ناوچه‌كه، ده‌وڵه‌تی عیراق كه كۆی یه‌ده‌كی نه‌وتی مه‌زه‌نده ده‌كرێت به 112 ملیار به‌رمیل كه ئێستا دۆزراوهبێتهوه، هه‌ندێك له شاره‌زایان و پسپۆرانی نه‌وت پێیان وایه عیراق به‌ته‌واوی گه‌ڕانی بۆ نه‌وت تێدا نه‌كراوه و ئه‌وان یه‌ده‌كی نه‌وتی عیراق ده‌خه‌مڵێنن به 214 ملیار به‌رمیل، له 112 ملیار به‌رمیل نه‌وتی ژێر زه‌وی 50 ملیاری ده‌كه‌وێته ناو هه‌رێمی كوردستان كه ده‌كاته رێژه‌ی 4% ی یه‌ده‌كی نه‌وت له جیهاندا، ئه‌م خاڵه‌یه بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی عه‌ره‌ب و هێزه عه‌ره‌بییه‌كانی عیراق و دراوسێكانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌رهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
نه‌وت رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كاندا به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، چونكه له ئێستادا داهاتی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌وته هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری وه‌به‌رهێنان له عێراقدا وه‌ستاوه جگه له داهاتی نه‌وت نه‌بێت، واته نه‌وت بۆته كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بودجه‌ی عێراق له‌م قۆناغه‌دا، بۆنموونه داهاتی بودجه‌ی ساڵی 2008 خه‌مڵێنراوه به 50 تریلۆن و 777 ملیار و 81 ملیۆن له‌و داهاتی بودجه‌یه‌ش له‌سه‌روی 45 تریلیۆن و 180ملیار له فرۆشتنی نه‌وته‌وه دابین ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه نه‌وت تا چه‌ند گرنگه له ژیان و گوزه‌رانی عێراقییه‌كان و چ رۆڵێكیش ده‌بینێت له ژیانی سیاسی عێراقدا.
73 كێڵگه‌ی نه‌وت له عیراقدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام تائێستا 15 كێلگه‌ی نه‌وتی لێده‌رده‌هێنرێت، نزیكه‌ی 100 هه‌زار بیری نه‌وت له عیراقدا هه‌یه، به‌ڵام تائێستا 663 بیر نه‌وتی لێده‌رهێنراوه، نزیكه‌ی 1/3 ی ئه‌م كانه نهوتیانهش ده‌كه‌وێته هه‌رێمی كوردستان.
بوونی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌رهێنانی، ئیمزاكردنی 20 گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ 15 كۆمپانیای ده‌رهێنانی نه‌وت له 40 شوێندا و له 12تشرینی دووه‌م2007 بڕیاری كڕینی هه‌ندێك ئامێری هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت به به‌های 2 ملیار دۆلار كه توانای هه‌ڵكه‌ندنی 5000 مه‌تری هه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عیراق لێدوانێكی توند بدات و بڵێت: "ده‌رهێنانی نه‌وت و ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سنوور بهزاندنێكه كه مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق".
شه‌هرستانی له قسه‌كانیدا چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی دوو پاتكردهوه كه هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا كردوویه‌تی پوچه‌ڵه و پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ئیجرائات ده‌كرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه و ده‌خرێنه ((لیستی ره‌ش)) و له‌مه به‌دواش هیچ گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵدا ناكرێت له ده‌رهێنانی نه‌وت له عیراقدا.
عه‌بدلهادی حه‌سانی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هۆكاری ناڕه‌زایی حكومه‌تی ناوه‌ندی گێڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شهریكانهی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا به‌ستووه له ئه‌نجامی ده‌رهێنانی نه‌وت زه‌ره‌رێكی زۆر له سامانی وڵات ده‌ده‌ن كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به ملیاره‌ها دۆلار له داهاتوودا، بۆیه داوایكرد له حكومه‌تی هه‌رێم پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌ی خۆیاندا بكاته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردویه‌تی زیانه‌كه‌ی بۆ هه‌موو گه‌لانی عیراقه، ناوبراو له قسه‌كانیدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه حكومه‌تی عێراقی له‌ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عێراق رێگاده‌گرێت له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
شه‌هرستانی رۆژانه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی له دژی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، تا له‌دواین لێدوانه‌كانیدا بۆ رادیۆی (مۆنتی كارلۆ) وتی: "حكومه‌تی هه‌رێم به‌ربه‌سته له جێبه‌جێكردنی قانوونی نه‌وت و گاز له عیراقدا". و دواتر شه‌هرستانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "ئێمه سه‌رجه‌م گرێیهستهكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه"، شه‌هرستانی ئه‌وه‌شی وتی: "ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عیراق رێگاناده‌ن به‌كورد كه نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌مه‌ش تێگه‌یشتنێكه له نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق و تاران‌دا كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
به‌ته‌نیا وه‌زاره‌تی نه‌وت و حكومه‌تی عیراق نیگه‌ران نه‌بوون له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆر له گروپ و حیزبه ئیسلامییه‌كان دژایه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت باڵی سه‌درییه‌كان، شێخ عه‌بدلهادی ئه‌لمحه‌ممه‌داوی كه‌سایه‌تی باڵای ته‌یاری سه‌دری له نوێژی هه‌ینیدا له مزگه‌وتی كوفه دژایه‌تی سه‌درییه‌كان بۆ گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و داوایكرد تا زووتره ئه‌و گرێبه‌ستانه هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه و رابگیرێت، له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمانان له عێراق به به‌یاننامه‌یه‌ك دژایه‌تی خۆیانیان بۆ ئه‌و گرێبه‌سته نیشاندا و داوایانكرد به‌زووترین كات ئه‌و گرێبه‌ستانه رابگیرێت كه له هه‌رێمی كوردستاندا ئیمزا ده‌كرێت بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عیراق جگه له كورد نیگه‌رانن به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان.
دراوسێكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێناچێت وا به‌ئاسانی قبوڵی بكه‌ن كه سامانی نه‌وت بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، توركیا به‌تایبه‌ت لێكدانه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ به‌خاوه‌نبوونی هه‌رێمی كوردستان به‌نه‌وت ده‌كات، بوونه خاوه‌ن نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌لای توركیاوه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و ره‌هه‌ندێكی به‌هێزه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، توركیا دژایه‌تی ئه‌م ئه‌گه‌ره ده‌كات، چونكه توركیا پێی وایه حكومه‌تی هه‌رێم یارمه‌تی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌دات له دژی توركیا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ببێتن به‌خاوه‌نی نه‌وت ئه‌وا به‌هێزتر ده‌بێت كه‌واته دوژمنه‌كانی ئه‌ویش به‌هێزده‌بن، شاره‌زایانی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له سه‌ردانه‌كه‌ی ئاردۆگان بۆ واشنتۆن و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئه‌ردۆگان به‌ڕاشكاوی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی به جۆرج بۆش وتووه له‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ببێته خاوه‌نی نه‌وت، شاره‌زایانی سیاسی باس له نیگه‌رانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ن له‌و سه‌ردانانه‌ی وه‌فد و باڵیۆزانی وڵاتانی جیهان و ئه‌وروپا و كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه له هه‌رێمی كوردستاندا كه به‌لای توركیاوه هه‌مووی ئاماژه‌یه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی له پاشه‌ڕۆژدا، سوریا و ئێرانیش هه‌مان گرفت له هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن و هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ئیقلیمی و جیهانی ئه‌وان واناخوازێت كه له وه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌ك تهداخولاتیان به ئاشكرا بێت.
ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی كه له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستاندا هاته ئاراوه بووه هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی توند له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كورد له حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد، له 25 تشرینی دووه‌می2007 نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند وتی: زۆر به‌ڕوونی ده‌ڵێم حسێن شه‌هرستانی ناتوانێت یه‌ك گرێبه‌ستی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، نێچیره‌ڤان بارزانی وتیشی"حكومه‌تی هه‌رێم هیچ به‌هایه‌ك بۆ لێدوانه‌كانی شه‌هرستانی دانانێت" سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌شی وت "كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كاركردن به‌و گرێبه‌ستانه‌ی كردویه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت".
كورد پێشوه‌خت چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا و شههرستانیان كردووه هه‌ر له چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ شه‌هرستانی له دیمانه‌یه‌كی كوردستانی نوێ‌دا ده‌ڵێت" هه‌موو كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌وه‌ی من گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌م پێم وتوون، من چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م شه‌هرستانی هه‌ندێك قسه‌بكات ئه‌گه‌ر ئێوه مهتهمن به قسه‌كانی شه‌هرستانی با ئیمزای نه‌كه‌م، ئه‌وان وتیان موهته‌م نین به قسه‌ی شه‌هرستانی".
له به‌ره‌یه‌كی تره‌وه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕیگای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه نیازپاكی خۆی نیشانده‌دات بۆ حكومه‌تی به‌غداد كه هیچ مه‌به‌ستێكی خراپ و شاراوه نییه له ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا، له‌و میانه‌یه‌دا جه‌مال عه‌بدوڵا وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: بیره نه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان داهاته‌كه‌ی بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كانه و ته‌نها 17% بۆ حكومه‌تی هه‌رێمه، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كرد، كه هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم یاساین و بهپپَی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ژماره22 ی ساڵی 2007 كراوه كه له پارله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا په‌سه‌ندكراوه، یاسای ژماره 22 ش له‌گه‌ڵ یاسای نه‌وت و گازی عێراقی گونجاوه، جه‌مال عه‌بدوڵا له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی وت: كه جارێ ئه‌م گرێبه‌ستانه بۆ دۆزینه‌وه و هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وته‌كانه، هه‌ركاتێك گه‌یشته به‌رهه‌م ئه‌وا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد رێكده‌كه‌وین و له‌ڕێگای ئه‌وانه‌وه ده‌فرۆشرێت، چونكه نه‌وت سه‌روه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی عێراقه 17% بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت و 83% بۆ خه‌ڵكی عێراق ده‌بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت، نیازپاكی حكومه‌تی هه‌رێمی خسته‌ڕوو وتی: كه هیچ مه‌به‌ستێكی شاراوه نییه له ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌رهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه ده‌بێته خێر بۆ گه‌لانی عێراق و ده‌بێته دهستگیرۆییهك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیادنانه‌وه‌ی عێراق.
قوباد تاڵه‌بانیش نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا وتی:"یه‌ك گرێبه‌ستی نه‌وت هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و گۆرانكاریشی به‌سه‌ردا نایات"، له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پشتگیری له‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئیمزایانكردووه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، عومه‌ر فه‌تاح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كان به سه‌ردانێك چوونه ئه‌مه‌ریكا و چاویان كه‌وت به دیك چینی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێك كاربه‌ده‌ستی تری ئه‌و وڵاته، قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌وانی به‌سه‌ركه‌وتوو باسكرد و وتی: ئه‌و وه‌فده كۆمه‌ڵیك كاری باشی ئه‌نجامداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به تایبه‌تی بواری نه‌وتدا.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكیدا به توندی به‌رپه‌رچی شه‌هرستانی دایه‌وه، لێره‌و جه‌نگی نه‌وت له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد گوازرایه‌وه بۆ سه‌نگه‌رێكی تر كه شه‌ڕی دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌به له‌سه‌ر نه‌وت نه‌ك ناكۆكی ده‌قێكی یاسایی نێوان حكومه‌تی لۆكاڵی و حكومه‌تی ناوه‌ند.
ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی كورد و حكومه‌تی عێراقی كێشه‌كه‌ی گه‌یانده ئه‌و ئاسته‌ی كه له 2 كانوونی یه‌كه‌می 2007 ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌یانامه‌یه‌كی ده‌ركرد تێدا مافی ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌دات به پارێزگا و هه‌رێمه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی وڵات زیادبكات و عێراقی پێ بنیادبنرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت به ناوی "لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان له چالاكی پاڵاوتنی نه‌وتی خاو" كه ده‌بێت هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و دارایی و ژینگه و پیشه‌سازی و كاره‌با و پلاندانان و یارمه‌تی گه‌شه‌پێدان تێیدا ئه‌ندام بن، هه‌ر هه‌رێمێكیش یان پارێزگایه‌ك بیه‌وێت نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت ده‌بێت له‌م لیژنه‌یه‌دا ئه‌ندام بێت، ئه‌م لیژنه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتی تاك لایه‌ن له ده‌رهێنانی نه‌وتدا سنووردار ده‌كات وا ده‌كات كه هیچ هه‌رێمێك نه‌توانێت به سه‌ربه‌خۆیی بێ پرسی ناوه‌ند نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌سه‌ڵاتی ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌دات به هه‌رێم و پارێزگاكان.
دوابه‌دوای ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نه‌وت به‌رده‌وامه جارێكی تر شه‌هرستانی ئیدانه‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان، له 3 كانوونی دووه‌می 2007 له چاوپێكه‌تنێكی له رۆژنامه سه‌باحدا شه‌هرستانی ده‌ڵێت:"هیچ لایه‌نێك بۆی نییه ببێته نوێنه‌ری عێراقییه‌كان و ته‌سه‌روف به نه‌وتی عێراقه‌وه بكات ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌زامه‌ندی پارله‌مان و حكومه‌تی هه‌ڵبژێراوی عێراق نه‌بێت" شه‌هرستانی وتیشی:" حكومه‌ت و پارله‌مانی عێراق كۆ ده‌نگن له‌سه‌ر نایاسایی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ئیمزایكردووه، ته‌نانه‌ت پارله‌مانتاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گرێبه‌ستانه نین".
پێده‌چێت لایه‌نه سیاسییه عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن گۆڕانكاری له یاسای نه‌وت و گازی عێراقدا بكه‌ن و شكست به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه بهێنن كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتوونه‌ته كوردستان، شه‌هرستانی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌باحدا به‌ڕوونی ئه‌و ئامانجه‌ی گروپی عه‌ره‌بی ئاشكراكرد و وتی: "ئه‌و كوتلانه‌ی پارله‌مان كه له مانگی شوباتدا رازی بوون به ره‌شنووسی پرۆژه یاسای نه‌وت و گاز و ئیمزایان له‌سه‌ركردووه له‌ئێستادا په‌شیمانبوونه‌ته‌وه و داواده‌كه‌ن ئه‌و بڕگه‌یه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كاندا لاببرێت وه‌ك له گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه".
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شه‌هرستانیش دلێر حه‌قی شاوه‌یس سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له پارله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا به سبه‌ی راگه‌یاند: پارله‌مانی كوردستان ئاگاداری ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یه، به‌ڵام كاری ئێمه نییه بچینه هه‌موو وورده‌كارییه‌كان و كاری حكومه‌ت بكه‌ین.
تائێستاش جه‌نگی نه‌وتی نێوان كورد و حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه بۆ هه‌ر لێدوانێك له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌توندی وه‌ڵامی لایه‌نه‌كه‌ی تر ده‌داته‌وه، شاره‌زایانی سیاسی پێیان وایه بوونی وه‌ها جه‌نگێك له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقدا پێده‌چێت بارودۆخه‌كه به جۆرێكی تر بگۆڕێت و ببێته هۆی گۆڕان له به‌شێك له به‌نده‌كانی پرۆژه یاسای نه‌وت و گازی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا لایه‌نه سیاسییه عه‌ره‌بییه‌كان مه‌یلی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یان هه‌یه، هێزی سیاسی و دبلۆماسیش سه‌ركه‌وتووی جه‌نگی نه‌وت ده‌ستنیشان ده‌كات.