(سبه‌ی):
به‌پێی راپۆرتی گۆڤارێکی ئه‌مه‌ریکی ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێت و رایگه‌یاندوه، دەسەڵاتی هەرێم مافی ئازادی گشتی بۆ خەڵک دابین نەکردوە.
گۆڤاری (فۆرین پۆلیسی)ی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکی راپۆرتێکی له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتوه: "کوردەکانی عێراق دوا بە دوای شۆرشەکه‌ی میسر، ئەوانیش دەستیان کرد بە راپەرین، دژی دەسەڵاتە دیموکراتیە پر کەموکوڕییەکەی خۆیان، خەڵکی رێگای ناڕەزاییان گرتەبەر، داخوازی خۆپیشاندان بریتی بو لە داخوازی (مافی خەڵک و دیموکراتی) کە لە شاری سلێمانیەوە سەرچاوەی گرت، ئەم خۆپیشاندانەی سلێمانی گۆڕا بۆ توندوتیژی، خۆپیشاندەران بۆ کورتە ساتێک بەردبارانی بارەگای پارتیان کرد کە سەرۆکی حیزبه‌که سه‌رۆکی هه‌رێمه بەناوی مەسعود بارزانی، کاربەدەستەکانی بارەگاکە وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە بە دەسترێژکردن دژیان".
ئه‌وه‌شی تێدا هاتوه: دواتر لەسلێمانی کرایە مەنع تەجول، ئەمه‌ش لە کاتێکدایه دەسەڵاتداران هەر دەڵێن سورین لەسەر دیموکراتی و سەقامگیری هەرێم، بێگومان ناڕه‌زایی تا دێت تەشەنە دەکات، لە کاتێکدا کوردەکان بەئاواتەوەن وەک شۆڕشەکەی میر بکەن، بەڵام تواناکانیان سنوردارە، لەبەر لاوازی درک کردن بە مافە نەتەوەیی و سروشتیەکانی خۆیان، بەهۆی ئەوەی کە دەسەڵات ئابوری قۆرخ کردە و دەستی بەسەرجموجۆڵی بازاڕدا گرتوە.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی راپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، لەدوای چەند دە ساڵێک لە دەسەڵاتی خۆیەتی و هەوڵدان بۆ بە دیموکراتیبون، شەڕی ناوخۆ، گەشەکردنی هەستی ئازادی خەڵک، گۆڕەپانێک لە هەست و هۆشی ئازاد دەستیان کرد بەرەخنەگرتن لە دەسەڵاتی هەرێم لە رێگای رۆژنامە نیمچە سەربەخۆکانەوە، کە داخوازیەکانیان بریتی بو لە ئازادی زیاتر، داواکردن بە لابردنی سیستەمی گەندەڵی و خزمەتگوزاری باشتر، پڕبون و بێ هیوایی خەڵک گەیشتە لوتکە لە ساڵی 2006 دا لە شاری هەڵه‌بجە، بۆیەکەم جار خەڵک بە توندوتیژی روبەڕوی دەسەڵاتدارانی هەرێم بونەوە، دەسەڵاتیش هێزی بەکارهێنا بۆ سەرکوتکردنی ناڕه‌زاییەکانی خەڵکی هەڵەبجە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو: "لە ژیر دەسەڵاتی حکومڕانیەتی کوردا هێزی سەربەخۆیی ئیشوکار نیە، واتە نەبونی کاسپی ئازاد و جموجوڵی سەربەخۆ تاوەکو خەڵکی بتوانێ بە ماندوبونی خۆیان بژێوی خۆی پەیدابکەن، بەهۆیەوە بیری ئازادی لا دروست ببێت، دەزگاکانی دەسەڵات هەمو سەرچاوەکانی ئابوری و تواناکانی ژیانی خەڵکیان قۆرخ کردوە، ئەم قەفەزکردنەی خەڵک لە زیادبوندایە لە دوای ٢٠٠٥ وەو دەسەڵاتی هەرێمیش پارەی بودجەی نەوتەکەی بەغدا بە کاردەهێنێ بۆ دابەشکردنێکی بیرۆکراتی.
خوێنه‌ران ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌مڕۆ له(سبه‌ی) ده‌قی راپۆرته‌که بڵاوده‌کرێته‌وه..
وەرگیراوە لە وێب سایتی Foreign Policy