Print
 كه‌لار؛ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه‌ هێرشکرایه‌ سه‌ر رادیۆی‌ ده‌نگ و تاڵانکرا
Saturday, March 12, 2011
(سبه‌ی):
سه‌عات 02:30 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ رابوردو چه‌ند چه‌كدارێكی‌ نه‌ناسراو به‌ جلی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای‌ رادیۆی‌ ده‌نگ له‌ قه‌زای که‌لار و زیانێكی‌ زۆریان به‌ باره‌گای‌ رادیۆكه‌ گه‌یاند.
به‌پێی لێدوانی چه‌ند شایه‌دحاڵێک بۆ (سبه‌ی)، چه‌کداره‌کان ده‌یان که‌س ده‌بون و به‌ جلی سه‌ربازییه‌وه‌ هێرشه‌که‌یان ئه‌نجامداوه‌، زیانێکی زۆریان به‌ باره‌گای رادیۆی ده‌نگ گه‌یاندوه‌، که‌ رادیۆیه‌کی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌و سنوره‌ په‌خشده‌کرێت.
هاوکات به‌رپرسانی رادیۆکه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ پێش ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ به‌شێوازی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه،‌ تاکار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی هێرشکرایه‌ سه‌ر رادیۆکه‌و به‌شی‌ ئه‌رشیف و زۆربه‌ی‌ كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌تاڵان بردوه‌.
Sbeiy.com © 2007